07-17-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه‌کانی یه‌کی مه‌ی.
-1-
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕووباره‌کان
بچنه سه‌ریه‌ک
ئاخۆ ئه‌بێ سه‌مای شه‌پۆل
چه‌ن به‌گوڕ بێ
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وره‌کانیش
ببن به‌یه‌ک
ئاخۆ ئه‌بێ لێزمه باران
چه‌ن به‌خوڕ بێ
ئه‌گه‌ر هه‌موو دره‌خته‌کان
ببنه یه‌ک دره‌ختی مه‌زن
ئاخۆ چ ته‌ورێ ئه‌توانی
بیبڕێته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌سته زبر‌و
ماندووه‌کانیش ببنه یه‌ک ده‌ست
کام که‌له‌بچه به‌رگه ئه‌گرێ
نه‌پچڕێت و
کام سنووره به‌رگه ئه‌گرێ
نه‌سڕێته‌وه.
-2-
له‌و دیوی ڕه‌نگه‌کانه‌وه
ئه‌تانبینم
یه‌ک زه‌مینی به‌خه‌م ته‌نراو
نیشتیمانی هه‌موومانه
له‌و دیوی ده‌نگه‌کانه‌وه
گوێم له‌هاواری ناختانه
به هارمۆنی
یه‌ک سروودی ناڕه‌زایی ئه‌ڵێنه‌وه
یه‌ک په‌ڕه‌ی سووری مهینهتییش
مێژوومانه.
-3-
ساڵی یه‌ک ڕۆژ
هه‌موو هه‌وره‌کانی ئاسمان
ڕه‌نگێ ئه‌گرن
له‌ڕه‌نگی سورباوی پێکی ئێواره‌یه‌ک
که‌سه‌رلێوه له‌شه‌رابی ماندووێتی و
به‌ئومێدی سپیده‌یه‌ک
روون و بێ گه‌رد ، بێ خه‌می نان
سپیده‌یه‌ک ، شایسته‌بێ
به‌مانای پیرۆزی ژیان
ساڵی یه‌ک ڕۆژ ، شنه‌باکان
باڵه‌کانیان لێک گیر ئه‌که‌ن
بۆ پرۆژه‌ی گه‌رده‌لولێ
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه درێژه‌ی بێ
با ، که‌فیله بهگۆڕنانی
عه‌رشی یه‌کجار زه‌به‌لاحی
جهخارستان
ساڵی یه‌ک ڕۆژ
خواوه‌نده‌کانی سه‌ر زه‌وی
پاسه‌وانه فریشته‌کانی مه‌له‌کوت
به شمشێر و قه‌ڵغانه‌وه
بهرئهدهنه گیانی شه‌قام
وه‌ک ئه‌و ڕۆژه ، لهتهقویمی
چاخی به‌ردا
ڕۆژی حه‌شر و قیامه‌ت بێ
دوا سه‌ر ئه‌نجام.
-4-
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ
ڕۆژی تۆ بن
ئه‌مڕۆ ته‌نیا ڕۆژی منه
ئه‌ی گابه‌ردی بێ هه‌ست و هۆش
تۆ ناتوانی ڕێم پێ بگری
من شه‌پۆلی به‌رزی ده‌ریام
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ
تۆ شاهه‌نشای عه‌رشی که‌ون بێ
ئه‌مڕۆ من ڕابه‌ری دنیام
ئه‌ی گێژه‌ڵۆکه‌ی چاوچنۆک
تۆ ناتوانی تاکو ئه‌زه‌ل
چاوم به خۆڵ بۆ بڕێژی
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ
تۆ خودا بی
ئه‌مڕۆ من خالقی ته‌نیام
ئه‌ی که‌له‌بچه‌ی جه‌ور و سته‌م
ئاڵتوونی سه‌د عه‌یاریش بی
ئهتپچڕێنم
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ
تۆ قه‌ڵا بی
ئه‌مڕۆ مارشی ملیۆنههام.
کۆڕ
ڕابه‌رێکی ، زۆر سیاسی
له‌سه‌ر باسی دیموکراسی
کۆڕێکی به‌ست
له‌سه‌روه‌ختی گفتوگۆدا و
بۆ دووپاتی قسه‌کانی ئه‌م ڕابه‌ره
نابینایه‌ک شایه‌تی بوو
که‌ڕێ ، که‌لله‌ی
قه‌ناعه‌تی بۆ ده‌له‌قان
بۆ به‌شداریی ووتووێژیش
چی لاڵ هه‌بوون له‌و کۆڕه‌دا
ناونووسکرابوون ، به‌سه‌ره
پاش ته‌واوبوونی کۆڕه‌که و
بۆ ڕێزلێنان
له گیانی ئاشتی په‌روه‌ری
خه‌نجه‌رێکی ئاڵتونیان
دا له‌قه‌دی و
تاجی یه‌که‌م سه‌رکرده‌یان
نایه سه‌ری.
جیاوازی.
چه‌نێ جیایه ، دڕکه‌زی
له لووتی به‌رزی ده‌رزی
چه‌ن ، کلکی ته‌ور له ده‌سکی
نوێترین جۆری مشار
چه‌ن ، ژه‌هری دووپشک له مار
چه‌ن ، تکه‌ی ئاونگی ڕووی
ڕه‌گه‌زپه‌رستێکی شێت
له ئاوه‌ڕۆی توالێت
چه‌ن جیایه ، لیس له قامچی
چه‌ن ، په‌یامی نه‌زمی نوێ
له نوشته‌یه‌کی فاڵچی
چه‌نێ ، زیکری موریدێ
له فێی مه‌ستی مه‌یخانه
پێم وایه .. هێنده جیایه
جه‌رده‌یه‌کی خۆماڵی
له دزێکی بێگانه.
چرپه شیعره‌کان.
-1-
گوێم له‌چرپه‌ی نێوان په‌نجه و
په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگێ بوو
باسی ڕاوی
په‌ڕه‌نده‌ی روحێکیان ئه‌کرد
ووتم ئاخۆ ، ئه‌مجاره‌یان
په‌ڕه‌نده‌ی ئه‌و
روحه مه‌ئیوسه هی کێ بێ
گوێم لهلوورهی باڕه‌شێ بوو
ووتم ئاخۆ ، ئه‌مجاره‌یان
ئه‌و گورگه بۆره ، ڕوفاتی
چهندهههم ئه‌نفالی پێ بێ
ئه‌م گێژاوه
به‌ره‌و ده‌لاقی ده‌یجوری عه‌ده‌م ئه‌چێ
تامی ئه‌م خه‌مه زۆر تاڵه
ئه‌مه خه‌زانی حورمهتهو
که‌ی له‌وه‌رزی گه‌رده‌لولا
ژوانی عیشق به‌رکه‌ماڵه.
-2-
په‌ڕه ڕه‌شکراوه‌کان زۆرن
زیاتر له‌جۆره‌کانی مه‌ی
سیگارو پول
ئه‌کرێ بڵێین ، هه‌ندێک له‌وان
هه‌مان کاریگه‌ریان هه‌یه
ئه‌مانیش وه‌ک گێژهڵۆکهو
خۆڵه‌مێش و گه‌رده‌لول
په‌ڕه ڕه‌شکراوه‌کان زۆرن
زیاتر لهجۆرههای چه‌ک و سه‌ربازه‌کان
ئه‌کرێ بڵێین ، هه‌ندێ له‌وان
هه‌مان فه‌رمان به‌جێدێنن
ئه‌مانیش وه‌ک
خاڵه‌کانی پشکنین و به‌ندیخانه‌و
قوفڵی گه‌وره‌ی ده‌روازه‌کان
په‌ڕه ڕه‌شکراوه‌کان زۆرن.
-3-
ئه‌گه‌ر بێده‌نگی
بۆ وه‌لادانی ده‌مامک له‌سه‌ر
ڕوخساری درۆ ، ڕێگه‌چاره بێ
زمانم ئه‌بڕم
ئه‌گه‌ر ووشه‌کان
بێ پرسی په‌نجه‌م ، خۆیان بنووسن
نه‌ک ته‌نیا نوکی خامه ئه‌شکێنم
لاپه‌ڕه‌کانی ده‌فته‌ری بوونم
یه‌ک به‌یه‌ک ئه‌دڕم.
-4-
بادڕک لافی جوانی لێ دات
وه‌رزی ڕووت و قووت
به‌رگه ناگرێ
کاتێ چرۆیه‌ک
ده‌می بۆ ماچی خۆر ئه‌کاته‌وه
کاتێ په‌پووله‌ش خۆی ئه‌داته ده‌ست
عیشقی ئاگرێ.
-5-
ڕێکه‌وتن نامه‌ی
نێوان دڕک و گوڵ ته‌مه‌نی کورته
کێ باوه‌ڕ ئه‌کا
به‌تۆبه‌ی گورگ و به‌ڵێنی ڕێوی
کێ خۆشخه‌یاڵه
به‌جۆگه‌ی ئه‌شکی چاوی ئه‌هریمه‌ن
ئه‌ی کێ ئه‌توانێ
ده‌روازه‌ی ده‌شتی مێژوو کڵۆمدا
تا پوش له‌گه‌نم جیا نه‌بێته‌وه
به‌شه‌ماڵی شه‌ن.
-6-
گوێ بگرن له‌درۆی ئاشتی
ئه‌ڵێن ، گوایه
گورگ و به‌رخ
پێکه‌وه ئاو ئه‌خۆنه‌وه‌و
شێر‌و پڵنگ
له‌گه‌ڵ ئاسک ده‌ست له‌ملن
ئه‌م جیهانه‌ش ، به‌هه‌شتێکه
بۆ ئه‌وینێکی ئه‌به‌دی
گوێ بگرن له‌درۆی ئاشتی
ئه‌ڵێن گوایه ، به‌خشنده‌یه‌ک
چاره‌نووسمان دیاری ئه‌کاو
خێر‌و شه‌ڕیش
به‌خت و به‌شی له‌سه‌ر ته‌ختی
ته‌وێڵ نوسراوه‌و دێته‌دی
گوێ بگرن له‌درۆی ئاشتی.
-7-
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بژین
وهژیانێ شایسته بێ به‌ناوی خۆی
له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌یانێکا
خه‌نده بگرێ ، لێوی چرۆی
ئه‌بێ به‌ژنی ئاره‌زوومان
به‌رزتر بێ له‌ئه‌ستێره‌و
ئاسۆی سه‌نج ، به‌رین تر بێ
له‌که‌ناری ئه‌فسانه‌یی تراویلکه‌و
چاوی هیواش جلیوهدارتر له‌مانگه‌شه‌و
ده‌نا ده‌شتی گه‌نمی ئاوات
هه‌ر بهکهسکی هه‌راج ده‌کرێ
پێش هاتنی وه‌رزی دره‌و.
-8-
ناونیشانی ئه‌و هه‌واره‌ی
گوێی له‌یه‌که‌م زریکه‌م بوو
په‌ڵه هه‌ورێکی پاییزه‌ی گرژ‌و مۆنه
کێ ئه‌توانێ ، وه‌رزێکی تر
پاش سه‌فه‌رێکی ناچاری
ڕوخساری بناسێته‌وه‌و
پێمان بڵێ .. حاڵی چۆنه.
-9-
ده‌با خه‌نده
ڕزگار بکه‌ین له‌مه‌رگه‌سات
ئه‌وینیش لهکڕێوهی زه‌مه‌ن
نه‌وه‌ک هیوا دواهه‌ناسه‌ی فرسه‌ت بدات
به‌ر له‌دوا گاپێڵی ته‌مه‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|