به‌ڵگه. به ئه‌سپایی ده‌ستم هێنا به‌سه‌ر قژی ئاوریشمیا په‌نجه‌کانم بوون به په‌پووله و هه‌ڵفڕین به چرپه ، نهێنی ناویم بۆ مانگ درکاند مانگ بوو به پاسه‌وانێکی مت له‌به‌رده‌م حه‌زره‌تی حوسناو عه‌جه‌ب یاران بن ده‌وه‌نی لێوی منیش شکۆفه‌ی گرت له‌ژێر په‌رده‌ی چاویلکه‌وه چاوم شه‌به‌نگێکی دزی له پڕشنگی ئه‌ستێره‌کانی چاوی ئه‌و عه‌جه‌ب یاران ئه‌شکه‌وتی بێ چرای ناخم بوو به کۆشکی کریستاڵی و پڕ بوو له په‌لکه‌زێڕیه‌ی ڕاز و موراد که سروه‌ی هه‌ناسه‌که‌شی خۆیدا له رووم ئه‌وجا زانیم له‌م گۆڕستانی عیشقه‌دا هێشتا روح له‌به‌رێکی زیندووم. نغرۆ له عیشقا. ده‌ستم ناگا به پوشێکی سه‌رئاو که‌وتووی میهری خودا گوناهی ده‌ست کورتی خۆمه یان گوناهی بێ میهریی ئه‌و نیگام نغرۆی چه‌می زاره و دڵم خوناوی لێ ئه‌تکێ ڕه‌نگی به‌ختی تۆیه ئه‌ی ناخ یاخو زولفی قه‌ترانیی شه‌و دڵم بورکانێکی ماته له‌ژێر کێوی به‌فر پۆشا له‌نێویا گڕ سه‌ماکاره‌و سه‌ری له‌کۆشی ته‌مدایه له‌پاییزیا ڕاز ئه‌بارێ به‌هاریشی خه‌م ئه‌پشکوێ موچڕکه‌ی ، نه‌عره‌ته‌ی عیشقه‌و ماته‌می ، شینی زه‌ریایه توخنی گه‌ڵای زه‌ردی عومری وه‌ریوم مه‌که‌وه ئه‌ی با من دره‌ختێکی بێ عارم هه‌موو عومرم گوڵێ ئه‌گرم نه‌که‌ی کوڵمی بڕوشێنی به‌سروه‌یه‌ک ، به‌چرپه‌یه‌ک گه‌ر له فیرده‌وسه‌وه هه‌ڵکه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ت له‌بن ده‌بڕم به هه‌ندی وه‌رگره ئه‌ی با گه‌مه‌ی جه‌نگت له‌گه‌ڵ ناکه‌م دڵم بورکانێکی ماته و من له‌نه‌سلی دڕک و خارم گه‌ر به‌لاما گوزه‌رت کرد تائه‌توانی دوورکه‌وه لێم نه‌ک به‌ڕێکه‌وت لێم بکه‌وی من دره‌ختێکی بێ عارم. خه‌و دوێشه‌و که‌سێ هاته‌خه‌وم ووتم تۆ کێی ووتی ئه‌گه‌ر خوا بناسی من هه‌واڵنێره‌که‌ی ئه‌وم ووتم باشه له عه‌رشی ئه‌و ره‌حمانه‌وه چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه بۆ ئه‌وانه چاوه‌ڕێی سێبه‌ری ته‌رمی ئه‌و په‌پووله پاییزانه‌ن باڕه‌شی بێڕه‌نگی ئه‌نفال فڕاندنی چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه له‌وه‌ڵامی ئه‌و نامانه‌ی کچه یاخیه‌کانی زه‌وی ناردیانن ئاگری دۆزه‌خه‌ی ئه‌ویش سوتاندنی چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه بۆ قه‌ره‌بوی پێنج هه‌زار نێرگزی خنکاو به‌بۆنی سێ‌و دارسێوه‌کانی بێستانی به‌زه‌یی خوا ئه‌و دارانه‌ی که‌بۆ ئێمه بوون به‌سێداری سێداره و مه‌رگێکی ناوه‌ختی ناکاو ووتم ده‌بێژه ده‌ی توخوا فریشته‌ی چاوزه‌قی دانڕیچ له عه‌رشی ئه‌و ره‌حمانه‌وه چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ده‌رده به‌سوێیه ووتی هه‌ر هیچ منیش له‌حه‌سره‌تی وه‌ڵام که‌وه‌ک دوپشکێ پێوه‌ی دام چون زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌کی ڕووتی ژێر ڕه‌هێڵه .. له‌خه‌و هه‌ستام. خه‌مبار مه‌به. خه‌مبار مه‌به ئه‌ی ڕێبوار گشت ڕیگه‌کان هه‌ر ده‌چنه‌وه بۆ سه‌رکانی چێژی کۆچیش له‌وه‌دایه له‌گاپێڵ و له‌هه‌ورازا هه‌ست به‌دڕکی غوربه‌ت بکه‌ی له‌ژێر پێتا له‌شه‌وه پاییزیه‌کانیشا هه‌ڵاڵه‌ی خه‌وه‌کانت بفڕن له‌گه‌ڵ با ئه‌و خه‌وانه‌ی له‌ئامێزی عه‌با لوول بووه‌که‌ی شه‌وا هه‌ر به‌ڕوخساری مانگه‌وه ده‌یانبینی و به‌یانیانیش یان بۆڵه‌بۆڵی هه‌ورێکی وێڵی جێماو دیه‌ت له‌خه‌و ده‌تۆرێنێ یان خرینگه‌ی ڕێژنه بارانێکی توڕه که‌له‌وه‌ختێکی ناوه‌خت و له‌جێیه‌کی نابه‌جێا دێته‌خوارێ تۆش هه‌ر چاوه‌ڕێی هه‌تاوی بۆ بژاری سه‌رو مایه‌ت هه‌موو دێن و هه‌موو ده‌ڕۆن ئه‌و هه‌ر نایه‌ت خه‌مبار مه‌به ئه‌ی ڕێبوار گشت ڕێگه‌کان هه‌ر ده‌چنه‌وه بۆ سه‌رکانی هه‌ر هیچ نه‌بێ خه‌ونت هه‌یه‌و خه‌ویش .. هیوا له‌کۆچێکی به‌ره‌و ژوورا خۆ ئه‌گه‌ر به‌ر له‌مه‌رگیش بێ ئه‌شێ ڕۆژێ ماڵی چۆڵ و هۆڵی روحت پڕ بێته‌وه له‌گۆرانی خه‌مبار مه‌به .. ئه‌ی ڕێبوار گشت ڕێگه‌کان هه‌رده‌چنه‌وه بۆ سه‌رکانی.