07-17-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئازادی له هه‌واری نێوان دوو رووبارا.
-1-
ته‌رمێکه قورسه و
ڕیش سپیه‌کانی هه‌وار
کۆڵان به‌کۆڵان .. جاده به‌جاده
به‌شان ده‌یگێڕن
ئه‌وه‌نده‌ش ئازیزه لایان
چاویان به‌رایی نایه
دواجار ، به‌خاکی بسپێرن.
-2-
ئاڵایه‌کی شه‌کاوه‌یه به‌سه‌ر
کۆشکه ته‌لبه‌ندکراوه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه
خه‌ڵوه‌تگای سیاسه‌تچیه‌کانی هه‌وار
ئه‌وانه‌ی زۆربه‌یان ، تا دوێنێ
له‌باڕه‌کانی تاراوگه‌یا
به‌مانگانه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی
بێ‌تامترین جۆری بیره مه‌ستی ئه‌کردن و
ئه‌مڕۆش لێمان بوونه‌ته
شۆڕه‌سواری داستانه‌کان.
-3-
گۆرانیه‌کی داواکراوی دووباره‌یه
هه‌موو سپێده‌یه‌ک
له‌ڕادیۆی پاسه سیخناخه‌کانی ناو شارا
گوێبیستی ئه‌بین و که‌داش ئه‌به‌زین
جه‌سته‌مان شه‌ڵای ئاره‌قه‌یه‌و
که‌سمان دڵنیا نین له‌وه‌ی
له‌شه‌رمانه یان له‌گه‌رمان.
-4-
خه‌وێکی ناسکی په‌شمه‌کییه‌و
هه‌موو شه‌وێ چاوڕێین
په‌رییه‌کی ژێر سنگ سپیی باڵ په‌مه‌یی
بمانداتێ و .. وه‌لێ حه‌یفێ
ناگاته کازیوه‌ی سبه‌ینێ
تاله‌خه‌و هه‌ڵئه‌سین
له‌ژێر زمانمانا ئه‌توێته‌وه.
-5-
سێوه لاسووره‌یه‌کی خڕوخه‌پانی
بریقه‌دارو به‌تامه
له‌دارستانه‌که‌ی والیا ، دووره ده‌ست
به‌دره‌ختێکی به‌رزه‌وه هه‌ڵواسراوه
بۆن و به‌رامی
که‌لله‌ی نیگاکارانی مه‌ست ئه‌کاو
وه‌لێ به‌خه‌تێکی کوفی له‌لایه‌وه نووسراوه
ته‌نیا بۆ بینینه‌و
له‌ڕۆژانی ئاده‌م و حه‌واوه
ده‌ست لێدانی حه‌رامه.
-6-
جۆره بنێشتێکی خۆماڵیه
له‌ژێر ددانی فه‌یله‌سوفه‌کانی هه‌وارا
ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان
له‌شاره مێرووله‌کان زیاد تره‌و
هه‌ر یه‌که‌و به‌ڕه‌نگێ
بۆیاخی په‌یکه‌ری حه‌قیقه‌ت ئه‌که‌ن
به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ مه‌زاجی
فیله‌کانا بگونجێ.
-7-
تابلۆیاکی گران به‌های
دانسقه‌یه‌و له‌یه‌ک ساتا
له‌هه‌موو گه‌له‌ریه‌کانی هه‌وارا
دانراوه‌و هه‌ر کتومت
له‌مۆنالیزاکه‌ی داڤینشی ئه‌چێ
ئه‌وه‌نده‌ی دڵگیرو ڕه‌نده
ئه‌وه‌نده‌ش ته‌ماویه
بزه‌ی سه‌لێوی.
-8-
ڕۆمانێکه‌و له‌جوانیا
هه‌ر له‌ڕه‌نگاڵه‌کانی به‌هه‌شت ئه‌چێ
وه‌لێ هه‌رده‌م له‌فڕیندایه‌و
له‌سه‌ر چڵێکی دره‌ختی به‌ختی
لانه‌وازه‌کانی ئه‌م هه‌واره‌ش
ئه‌به‌د هه‌ڵناکوڕمێ.
-9-
له‌نجه‌ولاری ئاسکه‌مێیه‌کی
نه‌رم و نۆڵه
به‌به‌ر چاوی شێره نێره‌کانی هه‌واره‌وه
دێت و ده‌چێ و
چاوه‌ڕێی میهره له‌قه‌ده‌ر.
-10-
ئازادیه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه
شیڕه‌ی جوزه‌له‌یه‌کی ژه‌نگاوی و
گرمه‌ی ده‌هۆلێکی بۆشه
هه‌موو بۆنه‌یه‌ک گوێبیستیان ده‌بین
سه‌دای ده‌نگیشیان
هه‌ر له‌دوور خۆشه.
جوانێکی مه‌نگ.
چاوه‌کانی
له‌هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵی
پاییز ده‌چن
به‌ئاسته‌م نه‌رمه وه‌شتێکی
خه‌می دڵیان لێ ده‌بارێ
خودی ته‌بعی خۆیان وایه
هه‌ر بۆیه ، هه‌ر دڵۆپێکی
ئه‌وه‌نده‌ی نرخی یاقوتێ
له‌دڵما گران به‌هایه
قامه‌تی ، به‌ژنی دارێکی
به‌ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ جه‌ورا
گوڵی .. یاخی
چڵی .. سه‌رکه‌ش
چنگی ڕه‌گی ، گیره له‌خاک
خودی ته‌بعی خۆیه وایه
بۆیه هه‌رگیز ، خورپه‌ی سڵ و
له‌رزی گه‌ڕیانی ڕه‌شه‌با
به‌جه‌سته‌یدا ، ئه‌به‌د نایه
دڵی ، ده‌ریایه‌کی په‌نگه
لێوان لێوه له‌زینده‌گی
وه‌لێ نه‌نگه ، وه‌ها ئاسان
مه‌رام و ڕاز بدرکێنێ
خودی ته‌بعی خۆیه وایه
بۆیه که‌س نازانێ ، که‌نگێ
له‌هه‌ڵچوونه‌و ئه‌دی که‌نگێ
له‌خه‌ڵوه‌ت و سکونایه.
لێکۆڵینه‌وه.
گوڵه مێخه‌کێ له‌باخی میرا له‌توپه‌ت کرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی ماخۆلانی بوو
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ دڕکی پیر ئه‌کرد
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی باڵ ئه‌رخه‌وانی
له‌ئاسمانه‌که‌ی ماڵی پاشایا درایه به‌ر تیر
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی هارو لاسار بوو
ڕێی له‌تیر ئه‌گرت
له‌کارێزه‌که‌ی ماڵی کوێخایا
سووره ماسیه‌کی عاشق ڕاوکرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی غه‌ریب مه‌زاج بوو
لێوی له‌لێوی قولاپ گیر ئه‌کرد
ڕۆژێ میرو شا‌و کوێخا فه‌نا بوون
ووتم .. به‌دۆزه‌خ
مووه‌یه‌ک له‌جه‌سته‌م نه‌نگه ببزوێ
ئه‌وان بۆ خۆیان گێل و نه‌فام بوون
ده‌ست و په‌نجه‌یان تێکه‌ڵ به‌کاری
عیزره‌ئیل ئه‌کرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|