01-23-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ی جه‌ننه‌تی عه‌یشی ئه‌به‌دم ڕێ گوزه‌ری تۆ
نووری نه‌زه‌رم، تاجی سه‌رم خاکی ده‌ری تۆ
به‌و قامه‌ته خاڵ و خه‌تی ڕووی رۆ که ده‌بینم
هه‌ر گوڵشه‌نی فیرده‌وسه به نه‌خلی شه‌جه‌ری تۆ
سه‌روی سههی، قوربان! ئه‌ه‌گر ئازاده ئه‌دی بۆچ
بادام و گوڵ و سونبول و نه‌سرینه به‌ری تۆ؟
ده‌دره‌وشێ له نێو زولفی ڕه‌شت ئاره‌قی گه‌رده‌ن
خۆ هه‌ر شه‌وه په‌یدا بوو ستاره‌ی سه‌حه‌ری تۆ؟
نازانم ئه‌تۆ بۆچی به لهب و قامه‌تی شیرین؟
غونچه‌ی شه‌جه‌ری، یا نه گوڵی نه‌یشه‌که‌ری تۆ ؟
ئه‌و چاوه که‌وا مه‌سته به حوسنی ڕوخی زیبا
داخۆ چ بکا فیتنه‌ی ده‌وری قه‌مه‌ری تۆ؟
توخودا ده‌مه‌که‌ت ده‌رخه له نێو توڕڕه بزانم
تامی چییه ئه‌و حوققهیی شیر و شه‌که‌ری تۆ
خۆ سه‌یدی حه‌ڕه‌م قه‌تڵی حه‌رامه!!! ئه‌دی زولفت
کافر که نه‌بوو بۆچی منی کوشت له ده‌ری تۆ؟
ئه‌و ڕۆژه به زوننارهوه من چوومه خه‌رابات
زولفت منی کێشا به ئیشاره‌ی نه‌زه‌ری تۆ
بۆ من که نه‌بێ وه‌عده‌یی دیداری جه‌ماڵت
چ بکه‌م له به‌هه‌شت و نه‌زه‌ری حوور و په‌ری تۆ؟
قه‌ت گوڵ به ڕوخی تۆ نه‌بووه، سه‌رو به باڵات
سهروێکه ڕه‌وان به‌خشه گوڵی سیمبهری تۆ
بۆ قیبله‌یی لای ڕووته هه‌موو سه‌عیی "وه‌فایی"
عومره‌م به خودا عه‌ینی سه‌فا وا له ده‌ری تۆ
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|