وته‌کانی نێلسۆن ماندێلا
من بڕوام وایه ...
که زه‌مانێکی دوور و درێژی پێویسته تا ببمه ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌مهه‌وێ.
من بڕوام وایه ...
که ئه‌بێ هه‌میشه به وشه و ده‌سته‌واژه‌ی جوان و پڕ له خۆشه‌ویستییه‌وه
له‌و که‌سانه ماڵاویی بکه‌م که له قووڵایی دڵمه‌وه خۆشم ده‌وێن ، له به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌مه دوایین جار بێت که ده‌یانبینم.
من بڕوام وایه ...
که ئێمه له‌و کارانه به‌رپرسین که ده‌یانکه‌ین ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که چ
هه‌ستێکمان هه‌یه .
من بڕوام وایه ...
که ئه‌گه‌ر ڕوانگه و شێوازی بیرکردنه‌وه‌م کۆنتڕۆڵ نه‌که‌م ،ئه‌وان من
کۆنتڕۆڵده‌که‌ن .
من بڕوام وایه ...
قاره‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که کارێک ئه‌نجام ده‌دا له‌و کاته‌دا که ئه‌شێ ئه‌نجام
بدرێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که چ ئاکامێکی ده‌بێت .
من بڕوام وایه ...
که هێندێ جار ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له کاتی داماویی و په‌رێشانیدا چاوه‌ڕوانی
زه‌بری گورچووبڕیان لێده‌که‌ین، یارمه‌تیمان بده‌ن و ڕزگارمان بکه‌ن .
من بڕوام وایه ...
که ئه‌وکاتانه‌ی که تووڕه‌م مافی خۆمه که تووڕه بم ،به‌ڵام مافی ئه‌وه‌م نیه که
بێڕه‌حم وزاڵم بم .
من بڕوام وایه ...
که گه‌وره‌بوونمان زیاتر به ئه‌زموون و ئه‌و شتانه‌ی که لێیانه‌وه فێر بووین
به‌ستراوه‌ته‌وه، تا به‌وه‌ی که چه‌ند جار جێژنی له‌دایکبوونمان گرتبێ .
من بڕوام وایه ...
که ته‌نیا ئه‌وه به‌س نیه که لێمان خۆش بن ، به‌ڵکوو جاروبار ده‌بێ خۆشمان
له خۆمان خۆش بین .
من بڕوام وایه ...
که با له‌وپه‌ڕی دڵشکاویش دابین ،گه‌ردوون له به‌ر خه‌م و ماته‌می ئێمه له
چه‌رخ و خول ناوێستێ .
من بڕوام وایه ...
که ژێر نه‌خش و بارودۆخی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رم شوێندانه‌رن،
به‌ڵام خۆم به‌رپرسم له‌وه‌ی که ده‌بم به چی.
من بڕوام وایه ...
که ناشێ خۆم زۆر به دۆزینه‌وه‌ی ڕازێکهوه خه‌ریک بکه‌م ،چونکه ڕێی
تێده‌چێ که بۆ هه‌میشه ببێته هۆی گۆڕانی ژیانم .
من بڕوام وایه ...
که ڕه‌نگه دووکه‌س به وردی بڕواننه شتێک و دو شتی ته‌واو جیاواز ببینن.
من بڕوام وایه ...
که ڕه‌نگه ژیانمان ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکدا به ده‌ستی که‌سانێک
بگۆڕدرێ که ته‌نانه‌ت ناشیان ناسین .
من بڕوام وایه ...
که ئه‌و بڕوانامه و کارتی ڕێزلێنانه‌ی که به دیواره‌وه هه‌ڵیان ده‌واسین ،ڕێز و
شکۆمه‌ندیمان پێنابه‌خشن .
من بڕوام وایه ...
که ئه‌و که‌سانه‌ی که پتر له هه‌موانم خۆش ده‌وێن ، زۆر زووترم لێ
ئهستێندرێنهوه.
من بڕوام وایه ...
شادمانترین که‌س ئه‌وه نیه که باشترین شته‌کانی هه‌یه ، به‌ڵکوو که‌سێکه
که له شته‌کان به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ .