نمایش پست تنها
  #237  
قدیمی 11-09-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

(کەنی)

چەند غەزەل ئەسرینە مەودامان کەنی!
تاکوو شەققەی گەرمی سەودامان کەنی؟!

ئەم شەقامانە هەموو هەستانە پێ
تاکوو کەی دڵمان لەخەودامان کەنی!

چاوی خۆر سیس بوو ئەوەند ما چاوەڕێ
عەیبە بەخوا هەر لەشەودامان کەنی!

دەمدەمان بین با بەعالەم ئاشکرا
بەسیەتی ئیتر لە ڕوودامان کەنی!

دەنکە تۆزین پۆز دەمانبا بۆ سەران
داگەڕێین چاکە بەرەو دامان کەنی!

هێندە ئاڵۆزین بەدەم دەردانەوە
دەستی خەم کردی بە هەودامان کەنی!

بەسیە بادڵمان گرێدەین پێکەوە
عالەم و ئادەم بەسەودامان کەنی!

قەت چرۆی زەردەم لەسەر لێوت نەدی
هێندە بێ هەستی لەمن وا مانکەنی !

بالەیەک هاڵێن دڵ و دەست، بەرلەوەی
داگرێ دیسانە خەودامان کەنی!

سەد شەوم گریان پەڵەی دا و دووری لێم
چەند غەزەل ئەسرینە مەودامانە کەنی؟!

ئه‌مين گه‌رديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید