11-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قوببه‌یی سه‌ر دوندی به‌رزی هه‌ستی ئینسانه غه‌زه‌ل،
کووچه باغی سه‌وزی بیری شاری هه‌ستانه غه‌زه‌ل .
بۆ به‌یانی مافی هۆز و ده‌ربڕینی ده‌رده کورد ،
مه‌ڵهه‌می ناسۆری زامی ده‌ردی کوردانه غه‌زه‌ل .
کانی گه‌نجی مرخی شه‌نگه ، پڕ له په‌نده و فه‌لسه‌فه ،
که‌شتی ئه‌فکاری مه‌ندی گۆلی عیڕفانه غه‌زه‌ل .
کاتی ماتی و ره‌نجه‌ڕۆیی و لانه‌وازی هۆش و له‌ش ،
جه‌وهه‌ری ئێکسیری رۆحه ، دا‌و و ده‌رمانه غه‌زه‌ل .
دوای ره‌وێنی هه‌وری توند و هه‌ڵمی بارشتی خه‌یاڵ ،
کۆلکه زێڕینه‌ی هه‌تاوی پاشه بارانه غه‌زه‌ل .
باڵه‌خانه‌ی شانـــشینی مێری شازی وێژه‌یه ،
سه‌رگوڵی به‌سته و مه‌قام و شاهی دیوانه غه‌زه‌ل .
به‌رده‌نووسی سنگی خه‌ڵکه ، ره‌نگی فه‌وتانی نیه ،
کۆنه‌شی مزر و فه‌ریکه ، ره‌مزی هه‌رمانه غه‌زه‌ل .
بۆ پیاسه‌ی هه‌ســتی تاسه و سۆزی ده‌مسازی ئه‌وین ،
خه‌ڵوه‌ت و زه‌نوێر و که‌سکه ، چه‌شنی جێژوانه غه‌زه‌ل .
سه‌مـــفۆنی وێژه و خه‌یاڵه ، نۆتی مـــێڵۆدی به‌یان ،
سازی ده‌ــمسازی ئه‌وینه ، باغی مه‌ـــستانه غه‌زه‌ل .
رێنوێنی رێی مرۆڤه بۆ ترۆپه‌ی به‌رزی ژین ،
دوژمنی په‌ستی و دهۆیه ، دژ به وێستانه غه‌زه‌ل .
به‌رهه‌می بۆچوونی وردی ، حه‌زره‌تی نالی و ئه‌ده‌ب ،
ئـاڵوباڵوی شاره‌زوور و شــاری بۆکــانه غه‌زه‌ل .
بۆ وه‌ڵامی زوڵم و زۆر و کێشه‌جاڕی ناحه‌زان ،
ئه‌سڵه‌حه‌ی بێ ده‌نگی ده‌ستی مامه تنهایه غه‌زه‌ل .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|