بــاوانـه‌کـه‌م گـــه‌ر ئـــه‌تزانــی لـه دوری تۆ چه‌ند شێواوم
شــادیم لــه‌لا دۆزه‌خــێکه و بــه‌م ڕۆژگاره تــــیا سـوتـاوم
گــه‌ر ئــه‌تزانی دڵــه‌ی شـێتم چــه‌ند بــه سۆیـه به ئازاره
ووشك و بــێ ڕه‌نــگ چـــه‌شنی ســا‌ڵی بـــێ بـــه‌هاره
گــه‌ر ئــه‌تزانی هه‌ستی پاکم چه‌ند بێ گه‌رده له ئاستدا
گــه‌ر ئــه‌تزانی گیــانـم لــه لا چـه‌نـد بێ نرخه له ڕاستدا
گـــه‌ر ئـــه‌تزانی مـن بـه بێ تۆ چرکه‌کانم چۆن لێ ئه‌ڕوا
خــۆت ئــه‌هاتی ئــه‌تدۆزیمۆ لـــه ژێـر زه‌وی په‌ڵه‌ی هه‌ورا
گـــــه‌ر ئـــه‌تزانی چـــه‌نـــد تــامه‌زرۆم بۆ بینی چاوه‌کانت
لـــه‌گــه‌ڵ هـه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کدا سه‌د جار ئه‌بم بـه قوربانت
نـــــــه‌ك هـــه‌ر کارت و نــــه‌ك مـــوبایل ، هـێڵی نـۆرماڵ
کابــــینه‌کانی ئــــــه‌و شـــاره‌ت یه‌که یه‌که ئه‌کرد به ماڵ
نه‌ك هـــه‌ر لــــه چـــات و ئیمه‌یڵ هه‌واڵی منت ئه‌پرسی
چـــــی مــــاڵپه‌ڕی جــیهان هه‌یه ناوی منت تیا ئه‌نوسی
نـــــه‌ك چــــه‌ند ووشــه‌ت لــــه دێـــڕێکدا بـــه ڕێ ئه‌کرد
چرکه‌کانی هه‌موو ژیانت پێم ئه‌به‌خشی و پێشکه‌شه‌کرد
به‌ڵام چیبکه‌م گه‌ر تێناگه‌ی کێ تۆی مه‌به‌ست و پیرۆزه لا
کێ‌یش تۆی لــه‌لا مــۆدێلێکه و بـه‌م ڕۆژگاره ته‌فره‌ت ئه‌دا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )