دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێكی بیماره
جگه‌ر غه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێكی خۆنخواره
سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه هه‌ڵگیرسێنی شوخێكه
حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشووبێكی عه‌ییاره
خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم
سپێراوه خه‌زینه‌ی به‌ختی ئێمه به‌و سیاماره
له‌شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌شكی سورم ڕێت
به‌ده‌وری جێگه‌مه تا بڕ ده‌كاتن دیده، گوڵزاره
(مه‌حوی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )