" جوانی بێده‌نگ"
خۆشه‌ویستم نازی چاوه جوانــــــــه‌كه‌ت ســــــــــووتاندمی
تین و تاوی ئاگراویی ویســـــــــتی تۆ برژاندم
ئاشق و شـــــــــێت و ئه‌ویــــــــــــــــنداری قـــــه‌دی ڕازاوه‌تم
بولبولێكم بۆ قـــــــــــه‌فه‌س چــــاوی ڕه‌شت حامـــــلاندمی
پێكه‌نینت ده‌ركـــــــــــــی ئاواتی له دڵـــــــــــــــــما كرده‌وه
بیری گه‌رمیی باوه‌شــــــــــــت وه‌ك داره‌بـــــــــی ڕاژاندمی
خۆشه‌ویستیت بوومه‌لـــــــه‌رزه‌ی خســـــته نێو شاری دڵم
هه‌ر كه په‌یدا بوو؛ وه‌كوو خانووی قـــوڕین ڕووخـاندمی
سه‌دكه‌ڕه‌ت به‌و چاوه‌مه‌ست‌و پڕلـ‌ـه‌نازه‌ت سوێنددهخۆم
شێتی باڵاتم، شه‌رابی ویستی تۆ تاســـــــــــــــــــــــــان دمی
قه‌ت نه‌گریاوم هه‌تا ئێســـتا له‌به‌ر كۆســــــــــــــپی ژیان
بیری لێكبوونمان وه‌كوو مــــــــــنداڵ به كـــوڵ گریاندمی
جوانی بێده‌نگم وشـــــــه‌ی "خۆشـمده‌وێی" كه‌متر ده‌ڵێی!
بۆیه ئاوات بانگ ده‌كه‌م، به‌و شێوه‌یــــــــه‌ش ناساندمی
"ئاشق"م، با ئاگری ئیــــــــــــــشــقت گڕم تێ‌بــــــــــه‌ر بدا
بۆ فیدا بوونم له ڕێی ئیــــــــــشقه سروشت خولــقاندمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )