نمایش پست تنها
  #3  
قدیمی 10-15-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



(9)

موو ناپسێنم


ئه من ده مگوت له دنیا تا بمێنم

له به ر که س ئه سته مه سه ر دانه وێنم


که چی ئێستا له داوی بسکی تۆدا

گرفتارم گوڵم ! موو ناپسێنم




ژیانم پڕ له ره نجه و نامرادی

به هه ڵکه وتیش نه هاتم تووشی شادی


دڵم هێند ته نگه هه ر جێی تۆ ده بێ و به س

ئه تۆش مه حکوومی حه بسی ئینفرادی




قه رار بوو بێی له گه ڵ خۆت شادی بێنی

نه هاتی ، گه رچێ پێت دابووم به ڵێنی


له ناو کوردا نه بوو په یمان شکاندن

له کوێ فێر بووی گوڵم په یمان شکێنی؟




ئه گه رچی رۆیی ،قه ت ناچی له یادم

ده که م یادت ، به یادی تۆوه شادم


که بارگه ت بۆ هه وار تێکنا عه زیزم

شکا ئه ستوونده کی تاوڵی مرادم




شه وانه هاونشینی جامی باده م

به باده با په ژاره و خه م به باده م


که ده ستی رۆژگار بایدا سه ری من

سه ری شووشه ی شه راب وا چاکه باده م



(10)


گریانی نیوه شه و


شه وانه ئه و ده مانه ی شه و ده گاته کاتی نیوه ی شه و

خه ڵک نووست و له چاوی من که سه ر دیسان ره واندی خه و


سکووتێکی به سام سه رتاسه ری ئه م دێیه داده گرێ

ده ڵێی هه ر زینده وارێکی هه یه له و دێیه دا ده مرێ


‌له هیچ لا خشپه یه ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ

به ئه سپایی له ماڵ دێمه ده رێ،ده خوشم وه کوو نیسێ


ته ک وته نیا به ئارامی ده چم بۆ گرده که ی به ر دێ

به دڵته نگی و کز و خه مناکی راده کشێم له سه ر به ردێ


ده که م جار سه یری ئه ستێران و هه ڵده مژم شنه ی شه و با

شه و بێده نگی چه ن خۆشه ، هه میشه خۆزگه هه ر شه و با


وه کوو ئاواڵی چاک ئه ستێره کان گوێ راده دێرن بۆم

هه تا بۆیان به یان که م موو به موو رازی ده رونی خۆم


کوڵم هه ڵده ستێ ئه و جاره و له به ر ده ردم ده ناڵێنم

هه تا ئاوری دڵم ده کوژێته وه ئه سرین ده بارێنم


شه وانه گه ر نه که م ئه و شیوه ن و ناڵین و گریانه

ده سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه م جه رگه بریانه


به ڵێ گریانی نیوه ی شه و ده کا ناسۆری دڵ مه رهه م

کوڵ و کۆم داده مرکێنێ و به جێ دێڵێ دڵی من خه م


1327- شیلان ئاوێ




(11)



ئێواره ی پاییز


له ئاسۆیه کی دووره ده ست

ئاوابوو زه رده پاییزی


ده تگوت بووکێکی بێ نازه

په رده جێ دێڵێ به زیزی


په ڵه هه ورێکی چڵکنه

گرتی سووچێکی ئاسمان


گه ڵای زه ردی دارێک وه ری

زریان بردی به ره و نه مان


جووتێک کۆتری سه ر به کڵاوه

هه ڵکور ماون
له سوانه یه ک

دیاره له و
ده ورو به رانه
پێیان شک دێ هێلانه یه ک


پاساری سه رداری کۆڵان

فڕه و جیکه یان لێ برا


قه ل فڕی فڕی تا ون
بوو
هه ر روو ڕه شیی خۆی پێ برا


شه پۆلێک موسیقای به سۆز

هات رابوارد به بن گوێمدا


شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه

له ناخی د ڵی توێ توێمدا


ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور

بار به رێکی درێژی رووت


ده رگی دووکانی گاڵه دا

مام حاجی و به ره وماڵ بزووت


نازدارێکی چارشێو به سه ر

به ته نیشتمدا تێپه ری


به غار هات و توند قیژاندی

رووته ڵه یه ک به
به د فه ڕی

که مێک راوه ستا جا رابورد

ئه و لاوه ی جاده ی ده پێوا


دیاربوو خێسێکی دابوویه

ئه و شۆخه له بن چارشێوا


کیژێک خۆی له ژوور کوتاوه

ده رکه ی حه و شه که ی پێوه دا


ئیتر شوێنه واری جوانی

به دی ناکه م له نێوه دا


تا تاریکان په یدا ده بێ

چۆڵ و چۆڵتر ده بێ جاده


نه دێته ده ر کیژی له بار

نه راده برێ لاوی ساده


هه وا بوولێڵه، ئاو لێڵه

گوڵ سیس بووه،گه ڵا زه رده


ته نانه ت ره نگی گۆڕاوه

ئه م دیوار و دار و به رده


ته ماشای هه ر شتێ ده که م

ره نگی پاییزی گرتووه


جوانی خۆی لێ شاردوومه وه

دزیوی ریزی گرتووه


چاوم له ئاسمان بڕی

دڵم هێنده ی دیگه گیرا


گه لێک بیروه ری کۆنم

له پڕ هاتنه وه به بیرا


ئارام - ئارام به لۆژه لۆژ

ئه وا به ره و ماڵ بوومه وه


نه که س له پێشمدا ده ڕوا

نه که س دیاره به دوومه وه


نانا نارۆم، مه له ی ده که م

له نێو ده ریای مه ندی خه یاڵ


داهێزاو و روو گرژ ،
تووڕه
دڵ پڕتاسه ، مێشک به تاڵ


ئاخ! دیسان رووپه ڕێک دڕا

له رۆژ ئه ژمێری ته مه نم


ئاخ،دیسان شه و داهاته وه

من هه روا دووره ته مه نم!


ئاخ ! دیسان چوومه ژێر باڵی

ره شی شه وگاری ته نیایی


ئاخ ! ده بێ دیسان بچێژم

ژه هراوی تاڵی جودایی


ئاخ،دیسان ده بێ رابوێرم

له ژوورێکی ساردو سردا


ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم

تا به یان له نوێنی شڕدا


ده رۆم، ده ترسم، ده له رزم

له په لاماری مۆته ی شه و


داد له ده س ئه م دڵه ی به خه م

وای له ده س ئه م چاوه ی بێ خه و


ده رۆم تا سه ر پێکه وه نێم

ده گه ڵ زام
و ده رد و ئێشم

ده رۆم تا شه وێکی پاییز


من شه و نخوونی بکێشم


###


له دوور قاقایه کم گوێ لێ بوو

ده تگوت گول له م پێوه ده نێ


چۆن به ئێواره ی پایزیش

ئی وا هه یه پێ بکه نێ؟


خه یاڵم ببوو به وشه

نه مزانی که س به دوامه وه


ده نگێکی له رزۆک و نه رم

به سپایی جوابی دامه وه:


«به ڵێ هه ن و یه کجار زۆرن

بازرگانی فرمێسک و خوێن


به ڵێ هه ن و و پێ ده که نن

به سه ر به هه ش، به مل به کوێن


به ڵێ هه ن و پێ ده که نن

به من، به تۆ، به هه زاران


به داخی باوک کوژراوان

به هه نیسکی هه تیو باران


به نه زانی، به نه خۆشی

به تاریکان،به شه و زه نگ


به زنجیر ،به ته ناف ، به دار

به گرتوو خانه ی ته ڕ و ته نگ


به بۆ کڕووز، به چڕه دووکه ڵ

به هاڵاو، به گڕ ،به ئاگر


به ته م ،به مژ،به هوڕه، به دۆک

به توفانی وڵات داگر


به بوومه له رزه ، ره شه با

به سووتمان و زیان و زه ڕ


به هه رچی خراپ و شوومه

به گشت ده سکردی خوای شه ڕ


به ناڵه ، به کوڵ ، به گریان

به سینگ کوتان ، به روو رنین


به به رگی ره ش، به چاوی سوور

به گۆڕ خانه ، به کۆڕی شین


به که لاوه ، به کونده بوو

به دیواری هه رس هێناو


به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ

به ئانیشکی پینه کراو


###
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید