مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی سه ید محه‌ممه‌دئه‌مین شێخه لیسلامی، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه.
هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921ی زایینی(1300 ی هه تاوی) له گوندی لاچین-ی نزیکی شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه.
و له شه وی18 له‌سه‌ر 1986.04.19 له شاری ورمێ كۆچی دوایی ده‌کات. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 1986.04.19 ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌کرێت و له گۆڕستانی شاعیران له مه هاباد به خاک ئه سپێردرێت .
(1)
په یامی رانه گه یه ندراو
په یامی من به گوێی ئه م د ڵبه ره نازداره راناگا
نه سیم " بێ سیم" ده بینێ،شل ده بێ به م کاره راناگا
گوتی سه برت هه بێ دووباره دێمه و دیتنت ئه مما
له گورتی دا ته مه ن،وا دیاره به و دیداره راناگا
وه کوو په روانه ده وری لێ ده ده ن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره راناگا
نه خۆش و ده رده دار‌و دڵ بریندارم،په رستارێک
به حاڵی ئه م دڵه پر ژان و و پر ئازاره راناگا
ده که ی ماچی ده م و لێوان ئه گه ر هێز و گورێکت بێ
ده نا جوانێک به ده ردی ئاشقی بێ چاره راناگا
هه تا کۆمتر ده بێ پشتم پتر هه ڵده کشێ مینی ژۆب
ئیتر ده ستم به داوێنی کچی ئه م شاره راناگا
ده بێ بولبول له من فێربێ غه زه ڵ خوێنی،به ڵام چبکه م
گرفتارم،چریکه م به و گوڵ و گوڵزاره راناگا
21\3\53
(2)
عیش و ئازادی
ئه‌گه‌ر چی شه‌وو دره‌نگه ساقی بۆم تێکه که‌مێکی تر
که ووا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێکی تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێرکه منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به چی دیاره که ده‌بینم شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر
ئه‌وه‌نده ده‌ر ده‌دارو بێ په‌ر ستارم که پێم وایه:
له‌سه‌ر کێکی ته‌مه‌ن ، هه‌ڵناکرێ تازه شه‌مێکی تر
گه‌لێکم رۆژگاری تاڵ و شیرین رابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو رۆژێ،که چی روانیم:
له پێشمدایه زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر
هه تا چارشێو به سه ر تۆوه ده بینم نازه نینی کورد
به سه ر بیبیله که ی چاوی منا ده کشێ ته مێکی تر
نه‌ما (خانی)هه‌تا چیرۆکی عیشقی ئێمه داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له کوردستان ده‌ژین (زین و مه‌م) ێکی تر
په پووله ی خۆشه ویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده نیشێ و باڵی ده بزێوێ له سه ر سینه و مه مێکی تر
هه زار هێنده په رێشان و سیاچاره بژیم هێشتا
له نیو دڵدا هه مه ئاواتی خاڵ و په رچه مێکی تر
هه تاکوو دواپشوو رێبواری عیشق و ئازادیم
ئه گه ر بێجگه له ناکامیش نه بینم به رهه مێکی تر
که فرمێسکم له‌سه‌ر روخساری کیژی دڵ شکاو بینی
گوتم: یاخوا له‌سه‌ر سوور گوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر
شه وێکی چاوه ڕوانت بووم،نه هاتی گیانه که م!ویستت
منی دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماته مێکی تر
خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به کانی ژینێدا نووسێم
ئه‌وه‌نده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌مێکی تر
به تۆ چاره‌ی چلۆن ده‌کرێ ده‌رونی پڕ له ناسۆرم
خه ساری بۆ ده که ی دوکتۆری زانا،مه رهه مێکی تر؟
به هار و گوڵ،کچ و مانگه شه ووشیعری ته ڕ و باده
له وه ی زیاتر جه نابی شێخ !گه ره کته عاله مێکی تر؟
(3)
کوردم ئه من
گه ر چی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من
قه ت له ده س ئه م چه رخه سپڵه نابه زم ، مه ردم ئه من
ئاشقی چاوی که ژاڵ و گه ردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من
گه ر له برسان و له به ر بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵێم
نۆ که ری بێگانه ناکه م تا له سه ر هه ردم ئه من
من له زه نجیر و ته ناف و داروبه ند باکم نیه
له ت له تم که ن ، بمکوژن،هێشتا ده ڵێم کوردم ئه من
(4)
رێژنه
تۆ به ڵێنیم پێ بده تا من به ره و ژوان ببمه وه
بمده یه ماچێکی ته ر له م لێوه با جوان ببمه وه
ده ستی له رزۆکم هه تا تێیدایه هێزی به ی گوشین
لێم گه ڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمه وه
شه نگه بێری!بسڕه وه فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕه نگه هێشتا له و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه وه
من گوڵی سه ر گۆڕی ئاواتی له مێژینه م به ڵام
رێژنێکم لێ بدا پێم وایه بۆ روان ببمه وه
شێخی سه نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه رگه ڕا
من خه ریکم بۆ کچه شێخێ په ژیوان ببمه وه
19\7\1978
(5)
چاویلکه
له و ده مه ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان
من دێوانه ی چاوی جوانم ،چاوی جوان
گه رچی خه ڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه دی تێر به چاوانم
هه تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په چه و رووبه ند و چاشێوم دوژمن بوو
ئێستا پیرم و که وتوومه ته ئاوێلکه
چاوی جوانم لێ ون ده کا چاویلکه
20\1\1977
(6)
جوان ناسووتێ
دیم کچیکی له باری لادێیی
بۆ نوژ راده خا به ره ڵبێنێ
گوتم:ئه ی نازه نین که روخسارت
هه موو باخی به هاری خوا دێنێ!
بۆچی پێت وایه ئه و خودا گه وره
هێنده بێڕه حمه تۆش بسووتێنێ؟!
(7)
سنوور
ئه ی ئه و که سه ی ده تپه رستم و لێم ونی!
تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه ویستی منی
له ئاسمان نی تا وێت رانه گا ده ستم
له قاف نی کاڵه ی ئاسنت بۆ هه ڵبه ستم
تۆی له من ون کرد و منی له تۆ دوور
ئه و بستۆکه ی دوژمن ناوی نا سنوور
به فرانباری1351
(8)
ره ق هه ڵاتم
من له داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئه حمه ق هه ڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی ئه منیه ی چاو زه ق هه ڵاتم
کوا به خۆشی من به جێ دێڵم وڵاتی خۆشه ویستم؟
من له ترسی زلله وو باتووم و دار و شه ق هه ڵاتم
هه ر به پێیان و کۆمه کۆمه گه یمه ئه م وڵاته
ره نگه پێت وا بێ به سواری مایینی گوێ له ق هه ڵاتم!
" نۆکه ری بێگانه ناکه م "هاته جێ فه رمایشی خۆم
وا له برسان و له به ر بێ به رگی ئیمڕۆ ره ق هه ڵاتم
1347
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-15-2013 در ساعت 04:49 PM
|