موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3251  
قدیمی 10-14-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض وه رینی رۆح


وه رینی رۆح

وه رینی رۆح
ڕه نگه مردن ته نها خه ونێکی ئاسایی بێت..
ئیتر که س پێت ناڵێ هه سته له خه وو
ڕه نگه مردن ته نها ژووانێک بێت له گه ڵ فریشته کانا..
ڵه گه ڵ مناله چاوو گه شه کانا جۆلانه بکات..
ڕه نگه مردن زۆر ئاسایی بێت..
چیدی که س پێت ناڵێ ئه مڕۆ چیت کرد،،
کاتێک گه ڵای دره ختێک ئه وه رێت
چیدی گله یی له دره خت ناکات…
کاتێک باران له هه وور ئه تۆرێت
چیدی دڵۆپه کان زیز نابن…
گه ر زستانیش جێمان بێڵێ…
گازنده ی به هار ناکات…
ڕه نگه مردن ژیانه وه یه کی تر بێت…
ڕۆحمان ئاشنای گیان له به رێکی تر بێت…
کاتێک ئه مرین ڕۆح و جه سته لێک دائه بڕێن
هه ناسه له گه روو خۆی ئه تۆرێنێ
چیدی جه سته جارێكی تر له شه قامه کاندا پیاده ناکات
ڕۆحیش ئاسودانه بۆ دنیایه کی دی ئه ڕوات
ڕه نگه مردن وه ک به هار بێ وو
هه مو ساڵێ له گه ڵ نێرگز بگه ڕێته وه
ڕه نگه پایزێکی دڵڕه قیش بێ و
له گه ڵ لافاو بگه ڕێته وه…
ڕه نگه مردن خه زانێک بێ و
مه نفابوون له گه ڵ خۆی بێنێ..
چیدی گازنده ی مردن مه که ن گه ر نزیک بێ
گه ر دنیایه کی ترم باتێ.
..ئیتر………….
گله یی چیی له سه ر بێ ،،،،،،،،،،،،،،

هاوسه ر جه لال

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید