05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی حه وته م
سه‌فه‌ری سپی
جانتای خه‌م له شان ده‌که‌م و به دوای سێبه‌ری سه‌فه‌را ڕێده‌که‌وم له ناو جیهانی شیواوا ئاوێته‌ی خه‌مه‌کان ده‌بم شان به شانییان پیاسه ده‌که‌م له دارستانی گریانا به شوێن کوته کاغه‌زێک بزر ده‌بم ده‌ستێک لاپه‌ره‌یه‌ک کاغه‌ز له باوشم داوێ بروسکه‌ی نیگا و حه‌قایه‌تی عه‌شق و ئه‌وین ده‌نووسمه‌وه سه‌مای گریانی هه‌ناسه‌ی من هاوڕێی شنه‌بای سه‌فه‌ره کوندێکی ڕ‌ه‌ش با‌نگم ده‌کات ئه‌ی یاری خوش‌خه‌و‌ه‌ر مه‌رۆ ئه‌میش به‌ره نیگای دونیا له سه‌ر تا پێ شوردمییه‌وه منیش ... تێکه‌ڵ به‌ره‌نگی کاغه‌ز بووم.
خه‌یاڵی نیوه‌شه‌و
نیوه‌شه‌وه‌و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون، به‌ڵام خه‌یاڵی خه‌یاڵاویم شوێن پێی باڵای تۆ ده‌که‌وێ دڵم له یادی نه‌بوونت وا گیراوه هێدی ... هێدی ... منداڵتر ده‌بێته‌وه تا هه‌نگاوه‌کانی زه‌مان دوورتر ده‌بن هه‌ر مناڵتر ده‌بێته‌وه تروسکه‌ی فرمێسکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆنام پر به گه‌رووی رووناکایی شه‌می دیوه‌که‌م ده‌چریکێنێ خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستم به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵت داکێشراوه ده‌سته‌کانم له تاوی باوه‌شی گه‌رمت، ئاواڵی مێلاقه‌کانی ژێرخانن فرمێسکه قه‌تیس‌ماوه‌که‌ی دڵم شۆڕ شۆڕ به سه‌ر نوسراوه‌کانی بیرما، شۆڕ ده‌بێته‌وه تۆش وه‌ک کراسێکی ئاو دامێن بۆ حه‌ز و تاسه‌کانم که‌روێشکه‌ته هه‌ستی تاڵی نه‌بوونت له ناو گه‌روومدا خه‌نجه‌رێکی تیژه حه‌نجه‌ره‌م هه‌ڵده‌بڕێ خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستت به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵم دا ده‌کێشم نیوه‌شه‌وه و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون .
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|