هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قامی دڵم
ده‌بێت به سێڵاوێک له خوێن
کۆڵان ...
کۆڵان ...
به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت
هه‌نگاو ...
هه‌نگاو ...
خۆشه‌ویستی
له ناو مه‌زرای عیشق و ژینم
داده‌چێنم .
به تکه‌تکی فرمێسکه‌کانی دڵه کوشراوه‌که‌م
ئاودێری بێستانی ژین ده‌که‌م
چ سه‌مایه‌که له ناو دڵم
له تامایی ژین
خۆشه‌ویستی پێی هه‌ڵگرتۆ
سات ...
سات ...
هه‌ڵدێت
ده‌م ده‌میش به نه‌رمی دێت
حه‌یای چاوم له ده‌ست ده‌رچۆ
شه‌رم له ویجدانم ناکا
وا کاسه‌ی بینائیه‌که‌م هه‌ر ده‌م
لێو رێژ له خۆشه‌ویستییه
دڵم له رووداری چاوم
که چاو ده‌برێته دڵدارم
له شه‌رم
بۆته خۆری له شانه کراوی نێو ده‌ستم
به‌ڵام
له ده‌رونی خۆیه‌وه، به ئاشکرایی
هانی چاوه‌کا‌نم ده‌دات
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کانی دڵم
به‌نیگات
له سه‌ر هه‌ڵدێره‌که‌ی بیرم
سێڵاو له عیشق ساز ده‌کات
کۆڵان ...
کۆڵان ...
به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت هه‌ڵدێم
له ناو مه‌زرای عیشق ژینم
چه‌پکه گوڵێکی سوور
به دیاری بۆ چاوت دێنم .