نمایش پست تنها
  #2  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



پەشیمان

پـەشـــیـمــان ئـەبیت دادت نــــادات
لـە دڵ دەرئـەچێ ئەگــرى جێگـاکەت
بـــە دڵـــدارى نـا زۆرم ڕق لـێ یــــە
جارێکى تر هەرگیز نایگرم ئەو ڕێیـە
بـە قیـنــەو ڕق ئـەیگـرم جێگــاکـەت
قــەد نــایـخـەمــە مـەیـاد ناوەکەت



بێزارى

زۆر پـەســــت و بـێـزارم لــە ژیـــــان
دڵـم تەنگە و وا ئەچم بەرەو فەوتــان
هــەســـــت و دڵــم زۆر بــــریـنـــدارە
وا هــەســــت ئەکەم جێم نیە لەم شارە
بــە هـیـچ دڵــم ســــەبـوورى نــــایەت
ڕەنـگى بزڕکــاوم بــــووە بــە شـــایەت
چــاوم هـەڵنــایەت لەبەر فرمتێســک
قســەم بــۆ نــاکـرێ لە بەر هەنســـک
ڕۆژ لــــە دواى ڕۆژ زامــــم زۆرە........
چـــۆن مــن ئـــەژیــــم ئـابـــەم جــۆرە
لەگەڵ خەم و ناخۆشـى بوومەتـە هـاوڕێ
ئەم بێزارى و خەمە قەت لە دڵم دەرناچێ


کراس سوور

ئـەو کــراســـە ســوورە هــەر لـە خۆت جوانـە
نـــەخـشــــاوە لە بـەژن و باڵاکـەت گیــانـــە
جــــا زڕەى گــۆبـەرۆک و دووگــمــــــەو دۆڵاب
لە ســیحرى ســینەت هەمووى هاتونەتە جواب
ئــەو پشـــتوێنـە لیرەى لە کـەمەرت بەسـتووە
خـــۆزگـەم بەو زەرەنـگـەرەى قـاســى کـــردووە
حێـل و مێـخــەکـــى بــــۆن و بـــەرام خـــــۆش
بــە زرنـــگە زرنـگى لـەســـەر ســینــە جـــۆش
دەســــت و مـەچــەکـــى پـــڕ لـــە بـازنى تــۆ
قەت نەمزانى بوو جلى کوردى ئەوەنە جوانە خۆ
لــە نــاو ڕیــزى هـەڵپـەڕکێ تـۆى تـاک و جـوان
ســـەر چۆپى نەگرى بە چاوەوە ئەبیت ماڵ وێران
ئــەو باڵا بەرزەى لەگەڵ ئـەو جلــە نـەخـشــاوە
هـیـچـى تــر چــاو مـەگــێـڕە لـەم لاو لـەو لاوە
زەردەخـــەنــەى بـێ دەنـگـت لـەگەڵ هەڵپەڕکـێ
ئــەم هـەمـوو جوانیــە کـێ خــۆى بــۆ ئـەگــرێ
وا کــوڕان هــەمـــووى پــیـــــلان ئــەگـێـــــڕن
چـــۆن بێـنــە دەســـتت چــۆپــى بــفــڕێــنــن


وەسێت

ئـــــەگـــەر مـــردم چـــاوم داخــــــرا
تـــەرمـەکـەم بـەرەو گـۆڕســتـان بــرا
تـــوخــوا بــۆم مەکـەن شــیوەن و ڕۆڕۆ
هــەمـــوو لـە ســـەرم ببــنــەوە کـــــۆ
بـگـێــڕنــەوە بــەســــەرهـاتى ژیـنــم
بــا ئـەوســـا ســـاڕێــژ بـێـت بـریـنـم
جا کچـەکانـم ســەرلێشــێواو مـەکـــەن
لە نازى دایکیان ئەبن تەنیایان مەکەن
دڵــیــان ڕاگــرن هـەتــــا ئــەتــوانــن
زۆرم خــۆشـــەوێــن خـۆتــان ئـەزانـــن
زۆرم دى لــە دنـیــادا ژیـنـى نــاخــۆش
بــا هـەتــا مــاوم نـەیــەمـەوە هـــۆش
خۆشـى بەجـارێ خۆى لــێ شـــاردمــەوە
تــا تــەمـەنـى بە دزیەوە لێ شـاردمەوە
دەبـــا کــۆچــەکـەم یـەکـجـارى بـێـــت
نـــەک دەردەکــەم هــەروا ئـــارى بـێــت
گـردەکـەى ســەیـوان مـاڵ و حـاڵــم بــێ
حـــەزم لــە شــوێـنێکـە ئـاوەدانـى بــێ



بۆ گوڵ


ئــەڵـێم بـۆ گوڵێ بـەسـتەو ئـاوازى جــوان
بــۆى دروســت ئـەکــەم کـلـیـلــەى گـــوڵان
تا نەژاکێ و خۆى بپارێزێ خزمەتى دەکەم
گــەر زانـیـم ژاکـــا لــە نـــاوى ئــەبـــەم




دڵێ

گـەر دڵێ دڵى ڕاگرتم و ســۆزى دامێ
هێناى بۆم خۆشى لە بیرى بردم زامێ
مــەى شــــادى بــۆ هـێـنـام جـامــێ
دڵنیــام لــەگــەڵ ئـــەمــدڵــە ڕادێ



دڵى فراوان

خۆزگە دڵم ئەوەندە گەورەو فراوان بوایـــە
لەو دنیاش بە هیچ جۆرێ حەشر نەکرابایە
دڵى گەورە بەهرەیەکەو خـوا ئەیبـەخشــێ
بـە هیـچ جــۆرێـک لـە تـەمـەن دانـابڕێت
لێبـوردن زۆر پـیرۆزە گــەر دڵـت ڕێـت بــدا
بــەڵام مـن وانـیم گــەر دڵــەکەم شـــکــا
هــەرگـیـز ڕێــم نــادات لـە یــادى بـکـەم
لــە نــاو دڵـمــا هــەر دەیهێـنم و دەیبـەم




کراس زەردێ

دە وەرەوە کــــــــــــــــــــــــــراس زەردێ
تــوخــوا هـیـچــى تــر خـــەمــم مـــەدەرێ
کــەى کـراســى زەرد ئەوەنـدە جــوان بـــووە
کــێ وەکــو تــۆ لـە بــەژن و بــاڵاى هاتـووە
لـە بەرتا تەســک و تـەنگ کـێ بـۆى دوریـوى
چـۆن نەخۆش نەبـوو لە تاوت تـا پێ ى ـڕیوى
دیــارە ئـاگاى لـە خـۆى نـەمـاوە خـەیاتەکەت
هەســــت نـاکەى تەســکە بە بەرت کراسەکەت؟
بـەڵام لیـَت نەخشــاوە دنیــات نەخشــانـدووە...
بەیانى لە تاوت شار هەمووى زەردى لەبەر کردووە



شەیداى تۆم

دە بترازێنە دوگـمــەى ســینەت بــۆم
ئەوەندە شەیداتم خەریکمە ئەتخۆم
بـا مـاچ بکەم گەردنى بەرزو ناســکت
بیکــەم بـە ســــەرین قۆڵ باسکەکەت
جا دەم خەمـە ســەرلێوى ئـاڵ و جــوان
پەیمـانت داوە پێـم نەبیت پەشــیمـان
بـاوەش بکـەم بـە کـەمــەرى تـەنـگـت
تـا تـێـر ئـەبـم لـە بــاڵاى بـــــەرزت
ماچ کەم سـەر ســینەت بـە دڵـى خـــۆم
بــا لـە عـارەقى ســینەت تێـر بخــۆم
کـە تک تک ئەتکێـتە نـاو ســینەتەوە
مـــن نـەخـۆشــم پێــى چـاکـەبـمــەوە
لــەگـەڵ ئـەوەشــا چـاویــش هـەڵـبـڕە
بـۆ ئەوەى بـزانـى حــاڵـم چـەنـد شــڕە


تۆ دەرکەوتى

دەبــا گـوڵ خـۆى بشــارێـتـەوە کـە تۆ دەرکـەوتــى
چەند جوانى و چەند ڕێک و شاژنانە هەڵکـەوتــوى
لـە گـوڵ وایـە کـەس نـیـە هـاوتـاى جـوانـى بـێـت
ئەى نازانێ کە تۆ دەرکەوتى ئەبێ ئەو خۆى بشارێت
بـــاڵاى تــۆ لــە قــەدى ئــەو زۆر بـــەرزتـــــــرە
ڕەنــگـى ڕوى تــۆ لـە ڕەنـگـى ئــەو زۆر جــوانـتـرە
خـەنـدەى لـێوى تۆ لە خەندەى ئەو زۆر شیرین ترە
نازو مەکرى تۆ لە نازى ئەو زۆر سەرنج ڕکێش تـرە
لــە کـاتـێـــکــــا ئــەبـــێ بــەهــاوڕێ ى تــــــۆ
ڕێ ى بــدەیــت لــە ســــەرلا قــژت بـوەســتێ خـۆ



شەڕمانەبێ

لـە گــەڵ زوڵفت خـەریـکـە شـــەڕمـەبـــێ
بۆ ئەوەندە خۆى لە ڕومەتت هەڵدەســــوێ
ئـەى نـازانێ دڵم تینوى مـاچـى ڕووتـــــە
ئـەوەنـدە خـۆى هـەڵـدەســوێ بە گۆناتـا
وا دڵم ئاوى لێ ئەتکێ بۆ ماچى دەم و خاڵ
کە زوڵـفـت ئـاوابکات لە تینوا ئـەبـم لاڵ
خـــــۆ زوڵفـیشـــتـم زۆر خــۆشــــــــەوێ
بەس پێم ناخۆشــە خۆى لە تـۆ هەڵسـوێ
گەر خـۆت نەیەیت بۆ دڵـم نـەبـیـت چــار
نــاچـارم بە زۆر تێت هاڵێم وەک ڕشــمـار
شـــێتى ســەرســیـنـەتـم مـــاچـى کـــەم
گـەر نـەهێڵـى مـــاچ قەینا بۆ نـەیکـــەم
ئـەمـەوێ تــۆم پـێـکــــى مــاچــى تـــــۆ
دڵنیابە قەت نابـم دەســت بـەردارى تـــۆ

تا کەى وا ئەکەى

گــیــان و دڵــم تاکـەى بەینمـان وابــێ
تاکـەى دڵـت بـەرامـبـەرمـچـاک نــابــێ
چــۆن بە دەمتــایـەت قســەى نـاشـــرین
خۆ ئێمە دڵى یەک بووین بۆ یەک ئەمردین
بــۆ وات لـێـهــات بـەرامـبـەر بــە مـــــن
بیرت چـوەتەوە تۆ چى بــووى بـۆ مــــــن
لــە جـێ ى هـەمــوو کەســم دامنابـــووى
چۆن منت بۆ سڕایەوە لە دڵتا بە ئاسـانى


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید