05-28-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 5 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
_ نا، نایه‌نه ده‌رێ... ده‌ترسن... خۆ ئه‌وان ده‌زانن ئێستا ماڵیان له‌سه‌ر ده‌ستی تۆیه.
قژی خاوی به‌ر ده‌موچاوت ده‌که‌وت و زیاتر ختووکه‌ت ده‌هات... دیسان له باوک و براکه‌یت ده‌ڕوانی، که هێشتا هه‌ر خه‌ریکی ئیشی باخه‌که بوون... (ڤیان) به په‌نجه باریکه‌کانی هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کانی له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ هه‌ڵده‌گرت... ئه‌مه زیاتر ختووکه‌ی ده‌دایت... ده‌یبردنه په‌نادیواری ژووری زه‌خیره‌وه، که ده‌که‌وته لای خوارووی باخه‌که، گوایه له‌وێ ده‌یانداته به‌رهه‌تاو و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونه‌وه‌دا دێنه ده‌رێ... تۆ ئه‌مه له‌و فێر بوویت... ئه‌و زۆر شتی له‌باره‌ی ژیانی ئه‌و زینده‌وه‌ره وردانه‌وه ده‌زانی، که تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه هه‌ر نه‌شتده‌بینین و نه‌تده‌زانی ئه‌وانه له باخه‌که‌تاندان... له‌وێ کرمه نه‌رم و لینجه‌کان له‌و قاوغه سپییانه ده‌هاتنه ده‌رێ و به‌و ناوه‌دا بڵاو ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌مدیس چمکی کراسه‌که‌ی هه‌ڵده‌بڕی... دانه دانه ده‌یخستنه ناو ئه‌و چاڵه‌ی دروستی کردبوو... جارێکی دیکه هه‌تا نزیک ناو‌کی ده‌رده‌که‌وته‌وه... هێزێکی په‌نهان له‌ناوه‌وه پاڵی پێوه ده‌نایت، که تۆش بیجامه‌که‌ت دابکه‌نیت... خه‌تاکه‌یشیت ده‌خسته ئه‌ستۆی هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کانه‌وه... کاتێکت ده‌زانی وا له‌و په‌نادیواره له‌سه‌ری پاڵ که‌وتوویت... ئه‌گه‌رچی هه‌تا گه‌وره‌تر ده‌بوو، باوکی که‌متر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنا، به‌ڵام تا هه‌ردووکتان گه‌یشتنه پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییش ئه‌و یارییه به‌رده‌وام بوو... جارێکیان له‌گه‌ڵ قیژه‌ی دایکت به ئاگا هاتن... هه‌ر ده‌توت خه‌ون ده‌بینن... کاتێکتان زانی وا باوک و برای ئه‌و و دایک و باوکی تۆ به سه‌ر سه‌رتانه‌وه وه‌ستاون... ئه‌وان به بێده‌نگی کچی خۆیان برده‌وه و تۆیان بۆ دایک و باوکت جێ هێشت... ئه‌گه‌رچی له‌و باره‌یه‌وه نه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کردیت و نه زلله‌یه‌کیان پێدا کێشایت، به‌ڵام ده‌تزانی له‌نێوان دایک و باوکتدا شه‌ڕێکی گه‌وره هه‌ڵگیرساوه... ئه‌وان ده‌رگای ژووری نووستنیان داخستبوو و به‌رده‌وام ده‌نگیان له‌سه‌ر یه‌کتر به‌رز ده‌کرده‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی تۆ شتێکی ئه‌وتۆیان لێ تێبگه‌یت... ده‌تویست بزانیت (ڤیان)یش چیی به سه‌ر هاتووه... ئاسان نه‌بوو جارێکی دیکه بیبینیته‌وه... هه‌ر خێرا باخه‌وانێکی دیکه جێگای باوکی گرته‌وه... به دزییه‌وه ده‌چوویته لای ماڵیان، به‌و مه‌به‌سته‌ی بیبینیت، ئه‌گه‌رچی له ڕووت نه‌ده‌هات ئیتر له‌و چاوه سه‌وزانه‌ی ڕابمێنیت... خانووه‌که‌یان بچووک بوو، به‌ڵام زۆر سه‌یر ده‌هاته به‌رچاو... تاک و ته‌نیا له‌و ده‌شته ده‌یڕوانیه ئاوه‌دانییه‌وه... ده‌توت به خشتی پلاستیک له‌و به‌رزاییه‌دا دروست کراوه... ده‌بووایه سێ چوار پایه‌ی قادرمه ببڕیت، ئینجا بگه‌یته ده‌رگای حه‌وشه‌یان، به‌ڵام تۆ هه‌رگیز نه‌تده‌وێرا پێ بخه‌یته سه‌ر ئه‌و پایانه‌وه... هه‌رچه‌ند له دووره‌وه لێت ده‌ڕوانی، وه‌کو هێلکه‌شه‌یتانۆکه ده‌هاته به‌رچاوت، بۆیه گوته‌که‌ی (ڤیان) له گوێچکه‌تدا ده‌زرینگایه‌وه: ((نا، نایه‌نه ده‌رێ... ده‌ترسن... خۆ ئه‌وان ده‌زانن ئێستا ماڵیان له‌سه‌ر ده‌ستی تۆیه))... ئینجا هه‌ر به ڕاستی خانووه‌که‌یان ده‌توت له‌سه‌ر ده‌ستێکی له‌رزۆکدا هه‌ڵچنراوه... هه‌میشه وا ده‌هاته به‌رچاو، که ئێستا نا ساتێکی دیکه ده‌ڕمێت... ڕه‌نگی له کرمی ناو قاوغه‌کان ده‌چوو و نه‌تده‌زانی بۆچی ئه‌مه ئازارت ده‌دات... به هۆی ئه‌وه‌ی دایکی خه‌ریکی ترشیات بوو، به‌رده‌وام ئاوێکی سوور، که هه‌ر له خوێن ده‌چوو، به جۆگه‌یاندا ده‌هاته خوارێ و له‌و به‌رزاییه‌وه ده‌ڕژایه ناو جۆگه گه‌وره‌که‌ی به‌رده‌میه‌وه... حه‌زت ده‌کرد جارێک (ڤیان) ده‌رگا له‌وانه بکاته‌وه، که به مه‌به‌ستی کڕینی ترشیاته‌وه ده‌هاتن، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر دایکی بوو به ڕووییه‌کی خۆشه‌وه له‌و درزه‌وه ده‌رده‌که‌وت و جام و قاپه قووڵه‌کانی لێ وه‌رده‌گرتن... هه‌ر خۆیشی به پڕی بۆی ده‌هێنانه‌وه... له‌و کاته‌وه له‌و تیمه وه‌رگیرایت، ویستت ورده ورده (ڤیان) بیر خۆت ببه‌یته‌وه، به‌ڵام نه‌تده‌زانی کارێکی ئاوا له‌و ستادیۆمه‌دا چه‌ند زه‌حمه‌ته... هه‌ر کاتێ باسی سنایڵ (Snail هێلکه‌شه‌یتانۆکه) ده‌هاته گۆڕێ، تۆ داده‌ڕووخایت... ڕاستییه‌که‌ی نه‌تده‌زانی بۆچی ئه‌وان زۆرجار بۆ هێرشی ناوه‌ڕاست (CentreAttack) سنایڵیان به کار ده‌هێنا... ئایا له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ده‌بووایه یاریکه‌ره‌کان وه‌کو کرمه نه‌رم و لینجه‌کان بزانن که‌ی له‌و قاوغانه دێنه ده‌رێ و به‌ره‌و گۆڵ هێرش ده‌به‌ن...؟! جارێکیان ئه‌مه‌ت له (ست ساماڵ) پرسی، به‌ڵام ئه‌و به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر لێت ڕاما، به بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بداته‌وه... له‌وه ده‌چوو له ڕێگای ئه‌و سه‌رنجانه‌یه‌وه پێت بڵێت: ((ئه‌ک داوه‌شێیت...!! ئاخر بۆیه نه‌ک هه‌ر ڕیزێرڤی تیمیت، به‌ڵکو ڕیزێرڤ بووه‌ته ناو و نازناویشت))... تۆ ته‌ریق بوویته‌وه... ئاره‌قت ده‌ردا... له‌مه‌وه نه‌توێرا نه له‌م و نه که‌سی دیکه‌ی بپرسیت... زۆرجار تۆپه‌که له به‌رچاوتدا وه‌کو هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌یه‌کی گه‌وره خۆی نیشان ده‌دا و تۆ خه‌یاڵت ده‌ڕۆیشت... ئیتر له‌وه ده‌رده‌چوو تۆ یاریکه‌ر بیت و به مه‌به‌ستی یاری بۆ ئه‌و ستادیۆمه هاتبیت... ئه‌وه‌شت ده‌زانی، که له یاریی فوتباڵدا گرنگترین شت ئه‌وه‌یه کاتێ له‌و تۆپه ده‌ڕوانیت، خه‌یاڵت ته‌نیا لای ئه‌و بێت و به هیچ لایه‌کی دیکه‌دا نه‌ڕوات، به مانایه‌کی دیکه نابێت ڕێگا بده‌یت شێوه و جووڵه و بۆنه سه‌یره‌که‌ی زه‌فه‌ر به زه‌ینت ببه‌ن، چونکه وه‌کو له (دڵشاد ڕه‌مزی)ی کۆچتانه‌وه بیستت تۆپ هێزێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وه‌ی خه‌یاڵی مرۆڤ په‌رت بکات، بۆیه ئه‌وانه‌ی به ئاسانی خه‌یاڵیان ده‌ڕوات، هه‌رگیز نابنه یاریکه‌ری لێهاتوو... ئه‌و ده‌یوت مه‌حاڵه شاعیر و چیرۆک‌نووس ببنه یاریکه‌ری باش، چونکه تۆپ زۆر به ئاسانی خه‌یاڵی ئه‌وانه وردوخاش ده‌کات... ئه‌وانه‌ی له یاریی فوتباڵ سه‌رکه‌وتوو نابن، هۆیه‌که‌ی بۆ نه‌بوونی توانای ڕاکردن و فێڵ و شتی دیکه ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه‌یان ته‌نیا خه‌یاڵیانه، که له به‌رانبه‌ر هێزی شێوه و جووڵه و بۆنی تۆپدا خۆیان ناگرن... به‌ڵێ، ئه‌و سێ شته گه‌وره‌ترین هێزیان هه‌یه و پێویسته به‌رگه‌یان بگریت... (دڵشاد ڕه‌مزی) ده‌یوت وه‌ک چۆن قوتابی دوای ده‌وام ده‌بێت کتێبه‌کانی بخوێنێت، یاریکه‌ریش ئاوا ده‌بێت له خه‌یاڵی خۆیدا به‌رده‌وام خه‌ریکی ڕاهێنان بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن له‌و تۆپه زیاتر هه‌ست به هیچ شتێکی دیکه نه‌کات... هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه وا بزانیت تۆیت تۆپ هه‌ڵده‌سووڕێنیت، له کاتێکدا ئه‌وه تۆپه ئه‌و توانایه‌ی به سه‌ر تۆدا هه‌یه... چۆن ئه‌و توانایه‌ی ده‌شکێنیت...؟! به‌رده‌وام ده‌یپرسی و خۆیشی وه‌ڵامی خۆی ده‌دایه‌وه: ((خه‌یاڵت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێنه، که تۆپ هیچ شێوه‌یه‌کی نییه، هیچ جووڵه‌یه‌ک ناکات و هیچ بۆنێکی لێ نایه‌ت... هه‌ستی پێ ده‌که‌یت، به‌ڵام نازانی چۆن و له چ ڕێگایه‌که‌وه))... ئه‌وان بێده‌نگ ده‌بوون و گوێیان ده‌گرت، ده‌توت له‌م دنیایه‌دا نه‌ماون، تومه‌ز ده‌یانویست ئه‌و ڕاستییانه له خه‌یاڵی خۆیاندا بچه‌سپێنن، به‌ڵام تۆ به ته‌نیا ئاگات له جووڵه و هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌ما، بگره گاڵته‌ت له‌و گوتانه ده‌هات و ده‌ترسایت له قاقای پێکه‌نین بده‌یت... (دڵشاد ڕه‌مزی) درێژه‌ی به قسه‌کانی ده‌دا: ((هه‌ر کاتێ ئه‌م سێ شته‌ت توانی، ئه‌وا تۆپ هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی نامێنێت و تۆ به ئاره‌زووی خۆت ده‌یجووڵێنیت))... ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌یوتن، له تۆدا هه‌بوون... هه‌میشه تۆپت له شێوه‌ی هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌دا ده‌بینی و جووڵه‌ی کرمه نه‌رم و لینجه‌کانیشی بیر ده‌خستیه‌وه، کاتێ به دوو شاخی هه‌ستیاره‌وه له قاوغه‌کان ده‌هاتنه ده‌رێ و له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه ده‌خشین، به‌ڵام بۆنی تۆپی فوتباڵ هه‌ر له زووه‌وه هه‌ستێکی سه‌یری پێ ده‌به‌خشیت... نا، نه‌تده‌توانی لێی تێبگه‌یت... ڕاستییه‌که‌ی بۆنه‌که له دایکت ده‌هات، به‌ڵام هه‌میشه وای بۆ ده‌چوویت هیی پیاوێکی نه‌ناسراوه، که نازانیت که‌ی و چۆن گه‌یشتووه‌ته سه‌ر جێگاکه‌ی... له‌وساوه به ئاسانی له‌وه تێده‌گه‌یت، که چ ئازارێکی گه‌وره‌یه، تۆ بڵێ چ نه‌هامه‌تییه‌که لووتێکی هه‌ستیارت هه‌بێت... هه‌ر ئه‌مه‌ش پاڵی پێوه ده‌نایت هه‌ندێجار به‌زه‌ییت به باوکتدا بێته‌وه، بگره چاو له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیشی بپۆشیت، به‌وه‌ی ئه‌ویش به ده‌ست لووتێکی ئاوا بڵحه‌وه ده‌تلایه‌وه... تۆی ڕیزێرڤ له‌و ستادیۆمه بیر و هۆشت له‌و شتانه ده‌ئاڵا... له کاتێکدا ده‌بووایه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگات له تۆپه‌که نه‌بڕێت و خه‌یاڵت له‌و زیاتری تێدا نه‌بێت، که‌چی ئه‌و تۆپه هه‌ر خۆی وه‌ک بڵێی به ڕاستی پۆڵا بێت، نه‌وه‌ک چه‌رم و به‌ر خه‌یاڵی شووشه‌ییت بکه‌وێت، ئاوا به هێزێکی گه‌وره‌وه به‌ری ده‌که‌وت و ده‌یکرده هه‌زاران پارچه‌ی ورد ورد... وێنه‌ی په‌ڕی که‌ناری و پووش و گه‌ردی خۆڵ به ئاسمانی‌دا ده‌بردن... نه‌خێر، تۆ به‌و لووته هه‌ستیاره و به‌و ڕابردووه پڕ له ئازاره‌ته‌وه نه‌ده‌کرا خه‌یاڵت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێنیت، که تۆپ هیچ شێوه‌یه‌کی نییه، هیچ جووڵه‌یه‌ک ناکات و هیچ بۆنێکی لێ نایه‌ت، به‌ڵام هاوکات ئه‌مه مانای ئه‌وه نه‌بوو تۆ شاعیر و چیرۆکنووسیت... هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له بواری شیعر و چیرۆکیشدا ده‌تدان، کورتیان ده‌هێنا... گوناهه‌که‌شت ده‌خسته ئه‌ستۆی لووتته‌وه... ئه‌گه‌ر بایه‌خت به هونه‌ری سیرامیکیش داوه، ئه‌وه‌شیان هه‌ر پێوه‌ندیی به‌و لووته‌ته‌وه هه‌یه... له منداڵی هه‌میشه وات ده‌زانی ڕایه‌ڵێک له‌نێوان بۆنی قوڕ و ئه‌و بۆنه سه‌یره‌دا هه‌یه، که له دایکت دێت و وایشی بۆ ده‌چوویت هیی پیاوێکی نه‌ناسراوه... ده‌تویست له قوڕ ئه‌و پیاوه بخوڵقێنیت... هه‌تا ده‌هات زیاتریش له ئه‌قڵت ده‌چه‌سپی، که هه‌ر کاتێ شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پیاوه‌ت به‌رجه‌سته کرد، ئه‌وا گیانی دێته به‌ر و ده‌توانی هه‌موو شتێکی لێ بپرسیت... ((ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت له قوڕ گیان و جه‌سته بخوڵقێنێت، توانای ئه‌وه‌یشی ده‌بێت بیهێنێته قسه و له نهێنییه‌کانی تێبگات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه هه‌تا بڵێی سه‌یر نییه، که گیانێک خۆت خاڵقیتی و لێی تێناگه‌یت، هه‌تا ئه‌و خۆی زمان نه‌گرێت و بۆت نه‌دوێت...؟! بڕوانه زمان چ هێزێکی سه‌رسووڕهێنه...!! ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر خالیقی خۆشی‌دا هه‌یه...!!))... به‌رده‌وام ده‌ستت له‌ناو قوڕدا بوو... ڕۆژانه پیاو له دوای پیاوت ده‌خوڵقاند، به‌ڵام هه‌رکه ده‌تزانی هیچ یه‌کێ له‌مانه ئه‌وه نییه، که تۆ بۆی ده‌گه‌ڕێیت، هه‌ڵتده‌وه‌شاندنه‌وه... بۆت ده‌رکه‌وت خوڵقاندنیش شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی کوشتنه، مادام تۆ به دوای که‌سێکی دیاریکراودا ده‌گه‌ڕێیت و هه‌رگیز ناشیدۆزیته‌وه... مردن بۆیه هه‌یه، چونکه ئه‌و وێنه دیاریکراوه مه‌حاڵه بدۆزرێته‌وه... چۆن بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی تارمایی بێته به‌رچاو، یان ته‌نیا له‌ناو خه‌یاڵدا سه‌ره‌تاتکێ بکات...؟! ڕێگایه‌کی دیکه‌ت گرته به‌ر... هه‌ر له قوڕ شوێنه دێرینه‌کانت ده‌خوڵقاند... سه‌ره‌تا به گۆڕستانه‌کان ده‌ستت پێ کرد... له‌ناو ئه‌و باخه‌دا ده‌یان گۆڕت قوت ده‌کرده‌وه... دایکت تووڕه ده‌بوو و ده‌یڕماندن... نه‌ده‌کرا پێی بڵێیت له‌و پیاوه ده‌گه‌ڕێیت، که له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌خه‌وێت و که‌سیش نایبینێت... بۆنه‌که‌ی جێ ده‌مێنێت و ته‌نیا لووتی تۆ (ڕه‌نگه هیی باوکیشیت) هه‌ستی پێ ده‌کات... ئه‌مجاره‌یان پشتت له گۆڕستان و ڕووت له قه‌ڵا و گومبه‌زه‌کان کرد... له‌وێشه‌وه بۆ مناره‌ی چۆڵی... ئه‌مه‌یان له‌وانی دیکه زیاتر بووه شوێنی بایه‌خی تۆ... هه‌ستت ده‌کرد هه‌موو نهێنییه‌کان له‌و مناره‌یه‌دا خۆیان حه‌شار داوه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ک ئێستا نه‌ده‌چووه ئه‌قڵته‌وه، که مرۆڤ ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو مردووی خۆی له‌وێ بێنێته‌وه، به مه‌رجێ ئه‌و که‌سه به شێوه‌یه‌کی یاسایی گیانی له ده‌ست دابێت... یان وه‌ک گوتمان ڕه‌نگه زانیبێتت و به هۆی شۆکێکه‌وه بیرت چووبێته‌وه... وه‌ره با لاکه‌ی دیکه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ت نیشان بده‌م:
بیرۆکه‌ی خه‌ڵقکردن و کوشتن، که لای مرۆڤ گه‌ڕانه به دوای وێنه‌یه‌کی په‌نهان و ته‌ڵخدا و دۆزینه‌وه‌ی مه‌حاڵه؛ سه‌ره‌تا وه‌کو یاریی منداڵان وایه و دوایی ورده ورده له‌گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت... ئه‌وسا به بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بێت، یان ویستبێتی ئه‌و بیرۆکه‌یه لێیه‌وه دزه ده‌کات و به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه... هه‌تا زیاتر خه‌ڵک باوه‌ڕی پێ بهێنن و ئاماده بن به‌رگریی لێ بکه‌ن، پتر ده‌چێته باری جیدییه‌ته‌وه و که‌متر سیمای یاریی منداڵانی پێوه دیار ده‌مێنێت... ئێستا هیچ به دووری مه‌بینه بیرۆکه‌ی هێنانه‌وه‌ی مردوو له‌م مناره‌یه‌وه له تۆوه داکه‌وتبێت و ئه‌وانی دیکه باوه‌ڕیان پێ هێنابێت، چونکه تۆ به‌و لووته هه‌ستیاره و به‌و ئه‌قڵه ساوایه‌ته‌وه له پیاوێکی نه‌ناسراودا ده‌گه‌ڕایت و ده‌تویست بیهێنیته‌وه... دواجار باوه‌ڕت هێنا له‌و مناره‌یه‌دا خۆی حه‌شار داوه... به‌ڵام ئاسان نییه ئه‌مه به خۆشت بڵێیت، چجای به‌وانی دیکه... بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رسامی له په‌لوپۆت نه‌خات، ده‌بێت هه‌ر خێرا به لاوه‌ی بنێیت، بگره ده‌بێت وا بزانیت ئه‌مه غایه‌له‌یه و هه‌رگیز بیرۆکه‌ی وا لای تۆوه سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه......
دوای هه‌موو ئه‌مانه وه‌ره پێم بڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ر به ڕاستی له ڕێگای قوڕه‌وه ئه‌و پیاوه‌ت بدۆزیایه‌ته‌وه، ده‌توێرا له چاوانی ڕابمێنیت...؟! توانات هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا بدوێیت...؟! ئایا ئه‌وه چه‌ند بڵێی سه‌یر نییه، که خالیق نه‌وێرێت له‌گه‌ڵ مه‌خلووقی خۆیدا بدوێت...؟! پرسیاری دیکه‌م زۆر ماون و ئه‌مانه‌ش هه‌ندێکیانن: ئایا تۆ ڕقت له‌و پیاوه بوو...؟! ده‌تویست بیخه‌یته شوێنی باوکته‌وه، یان مه‌به‌ستت بوو له جیاتی ئه‌و بیکوژیت...؟! ده‌زانم (له جیاتی ئه‌و بیکوژیت)، مانایه‌کی دووسه‌ره‌ی هه‌یه... له لایه‌ک واته له جیاتی ئه‌وه‌ی باوکت به ده‌ستی خۆی بیکوژێت، تۆ ده‌یکوژیت و له لایه‌کی دیکه مانای وایه تۆ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له ده‌ستت نایه‌ت باوکت بکوژیت، بۆیه له جیاتی ئه‌م، ئه‌و پیاوه ده‌کوژیت... من هه‌ردوو لایم مه‌به‌سته... باشه تۆ ئه‌وانت به دوژمنی یه‌کتر ده‌زانی...؟! مه‌به‌ستم باوکت و ئه‌و پیاوه نه‌ناسراوه‌یه... ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوژمنی یه‌کتر بوون، تۆ لایه‌نی کامیانت ده‌گرت...؟! ئێستا باوکتی لێ ده‌ربکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتدۆزیایه‌ته‌وه، ده‌تکوشت...؟! چ حیکمه‌تێک له‌وه‌دایه تۆ وه‌کو خالیقێک به‌و نموونه‌یه بگه‌یت، که له‌وه‌ته‌ی هه‌یت له خه‌یاڵتدا خۆی حه‌شار داوه و دواییش ده‌یکوژیت...؟! که‌واته جیاوازیی نێوان ئه‌م نموونه ڕاسته‌قینه‌یه و ئه‌وانی پێشوو چییه، ئه‌وانه‌ی هه‌ر کاتێ هه‌ستت ده‌کرد به هه‌ڵه خه‌ڵقت کردوون، خێرا ده‌تکوشتن...؟! ئایا پیاوێک خۆت خه‌ڵقت کردبێت، بۆی هه‌یه ئه‌ویش وه‌ک باوکت له‌گه‌ڵ دایکتدا بخه‌وێت...؟! بۆی هه‌یه ببێته باوکی منداڵی، یان منداڵه‌کانی...؟! ئه‌و منداڵانه ده‌بنه چی تۆ...؟! ئایا پیاوێک تۆ خه‌ڵقت کردبێت و به فه‌رمانی تۆ هه‌ڵسووڕێت، ده‌توانێت حه‌زی بچێته سه‌ر دایکت و له‌گه‌ڵی ڕاببوێرێت...؟! کێ له‌م گوناهانه به‌رپرسیاره...؟! پێویست ناکات وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، چونکه من زۆر چاکت ده‌ناسم ڕیزێرڤ... له‌وساوه، که نه‌تزانی دایکت چی به سه‌ر هات و بۆ کوێ سه‌ری هه‌ڵگرت، به یه‌کجاری ده‌ستت له‌وه هه‌ڵگرت به دوای ئه‌و پیاوه‌شدا بگه‌ڕێیت، بگره ویستووته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له خه‌یاڵی خۆتی ده‌ربکه‌یت... ئایا دایکت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ڕۆیشت...؟! ده‌زانم ناته‌وێت ئه‌و شتانه‌ت بیر بکه‌وێته‌وه، به‌ڵام من بیرت ده‌خه‌مه‌وه... وا نه‌زانی چیرۆکی (ڤیان)یشم بیر چووه‌ته‌وه... نه‌خێر، بیرم نه‌چووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌یه ئه‌مه‌م به سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، که بابه‌ته‌که به سه‌ر ده‌یان پارچه‌ی ورد ورددا دابه‌ش بکه‌م، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆپه‌که به‌ر خه‌یاڵی تۆ ده‌که‌وت و وردوخاشی ده‌کرد... په‌یتا په‌یتا بیرتی ده‌خه‌مه‌وه و ناهێڵم له‌ژێر ده‌ستم ده‌ربچیت... مادام باسی تۆپه‌که‌ش له ئارادایه، ئه‌وا ئێمه له ناوجه‌رگه‌ی چیرۆکه‌که‌داین، چونکه له لایه‌ک شێوه‌ی له هێلکه‌شه‌یتانۆکه ده‌چێت و له لایه‌کی دیکه بۆنه‌که‌ی هه‌مان بۆنی دایکته، یان با بڵێین بۆنی ئه‌و پیاوه‌یه، که که‌س نه‌یده‌زانی چۆن ده‌گه‌یشته سه‌ر ته‌ختی نووستنه‌که... خانووه ته‌نیاکه‌ی ماڵی (ڤیان)یش له به‌ر دیده‌تدا قوت ده‌بێته‌وه، که هه‌رچه‌ند له دووره‌وه لێیت ده‌ڕوانی، وه‌کو هێلکه‌شه‌یتانۆکه ده‌هاته به‌رچاوت، بۆیه گوته‌که‌ی له گوێچکه‌تدا ده‌زرینگایه‌وه: ((نا، نایه‌نه ده‌رێ... ده‌ترسن... خۆ ئه‌وان ده‌زانن ئێستا ماڵیان له‌سه‌ر ده‌ستی تۆیه))... ئینجا هه‌ر به ڕاستی ئه‌م وه‌کو کرمه نه‌رم و لینجه‌کان له‌ناو قاوغدا ده‌ژیا، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌تده‌بینی بێته ده‌رێ... ئێستا منیش به‌م تۆپه‌ی ده‌ستم تۆم خستووه‌ته قاوغه‌وه و هه‌ردوو سه‌رم لێ گرتوویت... نا‌توانیت به هیچ لایه‌کدا ڕا بکه‌یت... ئه‌گه‌ر چاوت دابخه‌یت و نه‌ته‌وێت له شێوه‌ی هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌دا بیبینیت، خۆ نا‌توانیت لووتیشت بگریت و بۆنه‌که‌ی هه‌ڵنه‌مژی... چ بینین و چ بۆنکردنی ئه‌و تۆپه ده‌تباته‌وه ناو ڕابردووت... هه‌تا ئێستا هه‌ر خۆت بۆ ڕابردووی خۆت ده‌گه‌ڕایته‌وه، خۆت ئازاد بوویت بچیته کوێی ئه‌و ڕابردووه‌ت و نه‌چیته کوێیشی، به‌ڵام له‌مه‌ودوا منم به ئاره‌زووی خۆم هه‌ڵتده‌سووڕێنم... ده‌تبه‌مه ئه‌و شوێنانه‌ی، که به یه‌کجاری پشتت تێ کردوون و هه‌رگیز ناته‌وێت بیانبینیته‌وه...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|