04-16-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گەورترین باخچەی گوڵ لە جیھاندا ببینەجیھانی وێنە- وڵاتی ھۆڵەندا زۆرجار بە وڵاتی گوڵ ناودەبرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی کە لەم وڵاتەدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر باخچە و کێڵگەی تایبەت بە چاندنی گوڵ و گوڵزار ھەیە. بۆیە لە (جیھانی وێنە) گەورەترین باخچەی گوڵی جیھان کە کەوتۆتە وڵاتی (ھۆڵەندا)ەوە دەخەینەڕوو. ئەم باخچەیە گەورەترین باخچەی گوڵە و ساڵانە ٧ ملیۆن گوڵی تێدا دەڕوێنرێت. ئەم باخچەیە پێشی دەگوترێت (باخچەی ئەوروپا). ساڵانە لە کۆتاییەکانی مانگی ئادار دەرگاکانی ئەم باخچەیە بۆ سەردانیکەران و گەشتیارانی جیھان دەکرێتەوە.. واشبڕیارە بەم زووانە ئەمساڵیش بکرێتەوە. نامانەوێ زیاتر باسی ئەم باخچەیە بکەین، فەرموون بۆخۆتان بەچاوی خۆتان بیبینن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|