04-10-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قوڕشـێلان
قوڕشـێلان
له گونده‌کانی کوردستاندا هه‌موو ساڵێک بۆ دروست کردنی دیزه، گۆزه، سوێنه، ده‌رخۆنه، کووپه، گۆزه‌ڵه، به‌ردۆ(مهڕکهڕهنی یا گادۆشکه)، لوولێنه، گڵێنه، تیکله(کیته‌ڵه)، که‌ندوو، ته‌ندوور و ... داب و ره‌سمێکی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ که زۆر جێگای سه‌رنجه. هه‌ر چه‌ند سه‌نعه‌تی پلاستیک و ملامینسازی په‌ره‌یه‌کی زۆری گرتووه و ته‌نانه‌ت کوێره‌دێیه‌کی وڵاته‌که‌شمان نه‌ماوه که ده‌فر و ئامانی پلاستیک و ملامین رێی تێ نه‌بردبێ. به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌بووه‌ته هۆی له‌به‌رچاو که‌وتنی ده‌فری گڵێنه و فه‌وتانی ئه‌م ده‌ستکرده سوننه‌تییه‌ی گوندنشینه‌کان.
ده‌رخۆنه:
ده‌رخۆنه ده‌فرێکی پان و گرده که هی گه‌وره‌ی بۆ داپۆشینی زارکی ته‌ندوور و هه‌ر به‌و ئهندازهشی دروست ده‌که‌ن. له هی بچووکیشی بۆ داپۆشینی زارکی دیزه و مه‌نجه‌ڵی ڕۆن که‌لک وه‌رده‌گرن. له نێوهڕاستیدا قوڵفێکی ئاڵقه‌یی لێ ده‌نێن تا به وی هه‌ڵیبێنن و له جێگای پێویستی دابنێن. هێندێک جاریش له جێگای قوڵفێک دوو قوڵفی لێ ده‌نێن، یا به جێگای قوڵف دوو ده‌سگره‌ی بۆ ساز ده‌که‌ن.
دیـــــزه :
دیزه ده‌فرێکی ئاماڵ به‌رزه. له بنه‌وه باریک تره و هه‌تا دێ ئه‌ستوورتر ده‌بێ، به‌ڵام نزیک به زارکی وێک دێته‌وه. که چی له چاو گۆزه زارکێکی گه‌وره‌تری هه‌یه. دیزه بۆ ڕاگرتنی دۆ و کوڵاندنی هێندێک
چێشتی خۆماڵی وه‌ک دۆینه و سه‌روپێ و شه‌وپاته و چه‌وه‌نده‌ر و کووله‌که له نێو ته‌ندوور دا که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ.
کووپه :
کووپه له دیزه گه‌وره‌تره و زیاتر بۆ ڕاگرتنی ده‌خڵودان به کار دێ.
گۆزه :
گۆزه‌ی سوور بۆ ئاوهێنان و سارد ڕاگرتنی ئاو دروست ده‌کرێ. بن و زارکی له دیزه باریک تره به‌ڵام نێوقه‌دی ئه‌ستوورتره. گۆزه‌ی سوور که ئاوی تێ ده‌کرێ ورده ورده به‌شێکی زۆر که‌م له ئاوه‌که‌ی به هه‌موو لایه‌کیدا ده‌ده‌ڵێنێ و دیوی ده‌ره‌وه‌ی به ته‌ڕی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و تهڕایییه به‌ره به‌ره "ته‌بخیر" ده‌بێ و گه‌رمای پێویست بۆ ته‌بخیر له ئاوی نێو گۆزه‌که وه‌رده‌گرێ به‌م جۆره گه‌رمای ئاوی گۆزه‌که له نێو ده‌چێ و پێش له گه‌رم بوونی ده‌گیرێ. ته‌نانه‌ت ئاوه‌که‌ی ساردتریش ده‌بێته‌وه. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک کارکردن ئه‌و کونه وردانه‌ی که گۆزه ئاوی پێدا ده‌ده‌ڵێنێ ده‌گیرێ و وه‌ک پێشتر ئاو به ساردی راناگرێ و بۆنی ناخۆشیش ده‌گرێ. گۆزه که وای لێ دێ ده‌خرێته نێو ته‌ندووره‌وه و به‌و کاره ده‌ڵێن زرینگاندنه‌وه. دیزه و گۆزه‌یه‌ک که زرینگابێته‌وه سه‌ر له نوێ ئاو و دۆ ناخۆش ناکا و ساردتریشی راده‌گرێ. به‌ڵام دیاره وه‌ک ئی تازه‌ی لێ نایه‌ته‌وه.
سوێنه :
سوێنه که ئێستا ته‌شت جێگای گرتۆته‌وه، ته‌شتێکی ئاماڵ قووڵه که به تایبه‌تی بۆ هه‌ویر شێلان و که‌شک ساوینه‌وه دروستی ده‌که‌ن.
به‌ردۆ (مهڕکهڕهنی یا گادۆشکه) :
به‌ردۆ هه‌ر وه‌ک سوێنهیه به‌ڵام قووڵتر، زیاتر له گوڵدانێکی گه‌وره ده‌چێ. کاتێک مه‌شکه ژه‌ندن کۆتایی دێ دۆ و بهرهمهشکهی تێدا به‌تاڵ ده‌که‌ن. بۆ دۆشینی مانگایش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ردۆ یا گادۆشکهی پێ ده‌ڵێن.
گڵێنه :
گڵێنه بۆ ئاو خواردنه‌وه دروست ده‌کرێ، چێشتیشی تێدا ده‌خورێ. ئێستاکه لیوان و ئاوخۆری و کاسه جێگایان گرتۆته‌وه.
تیکله (کیته‌ڵه) :
تیکله یا کیته‌ڵه ماستی تێدا هه‌وێن ده‌کرێ. به شکڵی دیزه ساز ده‌کرێ به‌ڵام له گۆزه بچووکتره.
ئێستاش له گونده‌کاندا دیزه و گۆزه و ده‌فر و ئامانی گڵ زیاتر له هه‌موو شت به کار ده‌برێ. هه‌ر بۆیه‌ش له باره‌وبار کردن و ڕاگوێستنیدا له لایه‌که‌وه بۆ لایه‌کی تر لێیان ده‌شکێ. پاش کۆن بوونیش بۆن ده‌گرن و له کار ده‌که‌ون. که‌وابێ ساڵ نییه له دێ‌دا چه‌ند ماڵ نیازیان به دروست کردنی ده‌فر و ئامانی نوێ نه‌بێ. بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێ له گڵه‌جانی ئاوایی به ئه‌ندازه‌ی پێویست گڵه‌سووره بێنن و خۆیان بۆ قوڕشێلان ئاماده بکه‌ن.
گڵه‌جان :
له دێ سێ چه‌شنه گڵه‌جان هه‌یه. یه‌کیان بۆ گڵهڕهنگه، یه‌کیان بۆ گڵه‌سپی، ئه‌وی تریان بۆ گڵه‌سووره.
گڵه‌سپی بۆ سپی کردنه‌وه‌ی دیواری وه‌تاغ و دیوه‌خان به کار ده‌برێ. گڵه‌سووره بۆ سواخی کاگڵ و دروست کردنی ده‌فر و ئامان و گڵهڕهنگیش که زۆر که‌متر ده‌ست ده‌که‌وێ، بۆ ڕه‌نگ کردنی دیزه و گۆزه و ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگ بێ هێندێک له گونده‌کان گڵهجانیان نه‌بێ و خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار بن به که‌ر و تێڕهوه بچنه گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر و له‌و گوندانه‌وه گڵه‌سووره بۆ خۆیان بێنن . له ده‌وروبه‌ری سه‌قز گڵه‌سووره‌ی گوندی خورده‌لووکی که له به‌شی سه‌رشیو و له هه‌شت کیلۆمیتری شاری سه‌قز دایه له ئی هه‌موو جێگایه‌ک به ناوبانگتره و زۆربه‌ی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر له گڵی ئه‌وێ ده‌به‌ن. قه‌دیم ڕه‌سم وا بوو هه‌ر دێیه‌ک گڵه‌جانی نه‌بوایه خه‌ڵکه‌که‌ی به پیاو و ژنه‌وه ده‌چوونه گڵه‌جانی گونده‌کانی دیکه و له‌و وه‌ختانه‌ش دا به‌زمی هه‌ڵپه‌رکێیان ده‌گرت و به خۆشی ڕایان ده‌بوارد. ژنه‌کان بۆ ناسین و ته‌قاندنه‌وه‌ی گڵه‌که ده‌چوون و پیاوه‌کانیش بۆ هه‌ڵکه‌ندن و بارکردنی. زۆر جاریش بووه که گڵهجانیان به سه‌ر دا ڕووخاوه و خه‌ڵکێکی زۆری به ژێره‌وه بووه.
دوای گڵ هێنان ژنان به که‌و و بێژینگ گڵه‌سووره ده‌ته‌قێننه‌وه و ورده‌به‌رد و کڵۆی گه‌وره‌ی لێ ده‌بڕن. دوایه‌ش ئاوی تێ ده‌که‌ن و قوڕێکی شلی لێ ده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دروست کردنی ته‌ندوور و که‌ندوو بێ دابێشتنی گڵه‌سووره به بێژینگی زۆر ورد پێویست ناکا و ته‌نیا به که‌و و شێلگیر ئه‌و کاره ده‌کرێ. ئه‌و قوڕه که گیراوه دوو یا سی رۆژ لێی ده‌گه‌ڕێن تا جوان بخووسێ. پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌ڕه کۆن یا ته‌لیس ڕاده‌خه‌ن و قوڕه‌که‌ی له سه‌ر ڕۆ ده‌که‌ن. جا نۆره‌ی قوڕشێلان دێ.
قوڕشێلان :
ئه‌و ماڵه‌ی که کاری قوڕشێلانیان به ده‌سته‌وه‌یه، ده‌که‌ونه نێو دێ و داوا له هاوماڵهکانیان ده‌که‌ن به کۆمهگیانهوه بێن. جا چونکه ئه‌م کاره‌ش به هه‌ره‌وه‌ز ده‌کرێ و دهسهوامهدهر و جیران و دراوسێ یاریده‌دانی هاوماڵ به ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن و به هانایانه‌وه ده‌چن. قوڕشێلان زیاتر کاری ژنان و کچانی دێیه. له دوای نانی شێوان وێگڕا کۆ ده‌بنه‌وه [و] وه‌کار ده‌که‌ون. ئه‌ڵبه‌ت به پێی زۆر و که‌می قوڕه‌که دوو یا سێ که‌س یا زیاتر پێکه‌وه ده‌ست به قوڕشێلان ده‌که‌ن و ئه‌وانی تر که هێشتا نۆره‌یان نه‌هاتووه به ده‌وروبه‌ریانه‌وه دێن و ده‌چن و جاری واش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ماندوویی له له‌شیان ده‌رچێ به‌زمی هه‌ڵپه‌ڕکێ ساز ده‌که‌ن و به چه‌پڵه لێدان و ته‌نه‌که کوتان و گۆرانی کوتن به‌زمه‌که ده‌ڕازێننه‌وه. خانه‌خوێش به چای و خورما و مێوژ و کاکڵه‌گوێز و بادام یا که‌ره و گه‌زوو، ئارده‌توو و برێشکه و قاوت و دانگۆ میواندارییان لێ ده‌کا. قوڕشێلهکان پاش ئه‌وه‌ی قوڕه‌که ته‌واو به سه‌ر ڕایهخهکهدا پان بۆوه، هه‌ر چوار گۆشه‌ی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و قوڕه‌که له نێوهڕاستیدا کۆ ده‌که‌نه‌وه و جار له‌گه‌ڵ جار ئاوی لێ ده‌پڕژێنن و مووی شانه کراوی بزنی پێوه ده‌که‌ن و سه‌ر له نوێ ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به شێلانی. هه‌ر چه‌شنه موویه‌ک بۆ قوڕ به کار نایه. مووی قوڕشێلان ده‌بێ زبر بێ. بۆ قوڕی ته‌ندوور و که‌ندوو ئه‌گه‌ر مووی بزنیش ده‌ست نه‌که‌وی، له جێگای موو له پوار (گیا خاو) که‌لک وه‌رده‌گرن. پوار گیایه‌کی بێ حاسڵه، له گه‌نم و جۆ ده‌چێ و له ده‌ر و ده‌شت شین ده‌بێ، ساقهتێکی زۆر نه‌رم و ناسکی هه‌یه و ریشۆڵ ڕیشۆڵ ده‌بێته‌وه. هه‌ر که ده‌سته‌یه‌ک ماندوو بوو ده‌سته‌یه‌کی دیکه جێگای ده‌گرێته‌وه و تا قوڕه‌که به ته‌واوی خۆش ده‌بێ درێژه به شێلانی ده‌ده‌ن. نیشانه‌ی خۆش بوونی قوڕ ئه‌وه‌یه که له ژێر پێ دا ته‌قه‌ی دێ، له‌و کاته دا ده‌ڵێن قوڕه‌که تۆقله‌ی کردوه و خۆش بووه. جاری وایه ئه‌م کاره تا نیوه‌شه‌و درێژه‌ی ده‌بێ و زۆر جاریش به پێی زۆر و که‌می قوڕه‌که، قوڕشێلان دوو یا سێ رۆژیش ده‌خایه‌نێ.
هه‌وڕگه‌ر :
کاتێک که قوڕشێلان دوایی هات نۆره‌ی دیزه‌که‌ر یا هه‌وڕگه‌ر دێ که به داخوازی کابانی ماڵ به ئه‌ندازه‌ی پێویست دیزه، گۆزه، گۆزه‌ڵه، لوولێنه، ده‌رخۆنه، سوێنه، کووپه، گڵێنه، به‌ردۆ و ... ساز ده‌کا. به ته‌ته‌ڵه سافی ده‌کا و به زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خۆی به شانه ده‌ینه‌خشێنێ، موورووشینهی لێ ده‌دا و قوڵفی جوانی لێ ده‌نێ. به داخوازی منداڵیش دیزه‌ڵه و کیته‌ڵه‌ی بچووکیان بۆ دروست ده‌کا. له کۆتاییدا به گڵهڕهنگه که گڵێکی ره‌نگ سوور و جوانه و به ته‌واوی ده‌یگرنه‌وه هه‌موو ده‌فره‌کان ڕه‌نگ ده‌که‌ن و بۆ له کڵ نان ئاماده‌یان ده‌که‌ن. له جێگایه‌کی چاڵدا ریزڕیز له سه‌ر یه‌کیان داده‌نێن، ته‌پاڵه و پشکه‌ڵ و که‌مره و ورده به ده‌وری دا هه‌ڵده‌چنن، تا کۆگایێکی گه‌وره پێک دێ. به چڵه گهونێک یا به که‌مێک نه‌وت ئاوری لێ ده‌که‌نه‌وه تا هه‌موو سووته‌مه‌نییه‌که ده‌سووتێ و ده‌بێ به خۆڵه‌مێش. پاش سارد بوونه‌وه‌ی خۆڵه‌مێشه‌که به ئه‌سپایی و یه‌که یه‌که ده‌فره‌کان دێننه ده‌رێ. ئه‌ڵبه‌ت ئی واشیان هه‌یه له کڵ نایه‌ته ده‌ر و له کڵ دا ده‌شکێ یا خوار و خیچ ده‌بێ. ڕه‌سم وایه که پیرێژنێک به کۆڵهوهژهوه له لای کڵ داده‌نێن، تا ئاگای لێ بێ منداڵ به‌ردی تێ نه‌گرن و ده‌می لێ خوار نه‌که‌نه‌وه. چونکوو له‌و بڕوایه دان که ئه‌گه‌ر منداڵ ده‌می لێ خوار بکاته‌وه ده‌فره‌کان خوار و خێچ ده‌بن و له کڵ نایه‌نه ده‌ر. له کورده‌واری دا به ئینسانی به‌ئه‌زموون و دنیادیده که ته‌ق و چه‌نی رۆژگاری زۆر دیبێ و به ساغی ده‌رچووبێ ده‌ڵێن " له کڵ هاتۆته ده‌رێ" . ئه‌گه‌ر ده‌فر زۆر له ژێر کڵدا بمێنێته‌وه ده‌ڵێن خاراوه. ئه‌م زاراوه‌یش بۆ ئینسانی تێکۆشه‌ر و به‌ئه‌زموون به‌کار ده‌برێ. وه‌ک ده‌ڵێن فڵانه که‌س هیندی سارد و گه‌رمی رۆژگار دیوه خاراوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|