خورما بخۆ
خورما بخۆ
خورما خۆراکێکی تەواوەو سوودی زۆرە وەک خۆراک و چارەسەرو دەرمان. خواردنی چەند دەنکێک خورما ئەم سوودە گرنگانەی ھەیە وەک تاقیکراوەتەوە:
-١ بۆ ژەھراویبوون: خواردنی رۆژانەی خورما یارمەتی لەش دەدات بەشێک لەو ژەھرانەی لەخانەکاندا ماوەتەوە، وەک قوڕقوشم، کە لەم سەردەمەدا بەھۆی پیسبونی ئاوو ھەوا (دەرھاویشتەی ئوتۆمبیل و کارگەکان)و خۆراکەوە زیادیکردوە فڕێبدات.
-٢ ناڕەحەتیی ریخۆڵەکان: خورما یارمەتی ریخۆڵەکان دەدات بەباشی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن و ھەروەھا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی بەکتیریای بەسوود بۆ ریخۆلەکان. گوشراوەی خورما بەسوودە بۆ نەھێشتنی (قەبزیی) بیانیان پێش خواردن.
-٣ بەھێزکردنی توانای سێکسیی: بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ شیرو ھەنگوین تێکەڵ بکرێت (بۆ ھەردوو رەگەز)
-٤ بەرزکردنەوەی ئاستی ووزە:
خورما گەلێک کانزاو خوێ و ڤیتامینی گرنگی تێدایە کە کاریگەریی بۆ سەر مێشک ھەیەو کەموکورتیە خۆراکیەکانی لەش پڕدەکاتەوە.گوشراوی خورما کە لەئاودا خوسێنرابێت بۆ مرۆڤی بەتەمەن بەتایبەتیی زۆر بەسوودە بۆ ھێز پێدانەوەی لەش و رزگارکردنیان لەژەھرە کەڵەکەبووەکان لەخانەکاندا بەدرێژایی ساڵانی تەمەنیان. لەگەڵ ئەمانەشدا بەخواردنی خورما بەشێوەیەکی رۆژانە باری دەروونیی مرۆڤ جێگیرتر دەبێت.
-٥ رێگەگرتن لەقەڵەویی:
لەبەر ئەوەی خورما برێکی زۆر توخمە خۆراکی تێدایە بوەتە خواردنێک کەبەرھەڵستی برسێتی دەکات. ھۆی سەرەکیی قەڵەویش ھەستکردنی ھەمیشەییە بەبرسێتی و ئارەزوکردنی خواردنە بەواتای بەکاربردنی بڕی زۆر چەوریی و شیرینی. خواردنی چەند دەنکە خورمایەک چارەسەرە بۆ ھەستکردن بەتێربوون. ئەم دەنکانەشەکری پێویست بەلەش دەدات و بەڕێژەیەکی زۆر ھەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و لەئەنج امدا خواردن کەمتر بەکاردەھێنرێت.
-٦ چارەسەری تێکچوونی جگەر: خورما چارەسەرە بۆئەوی جگەر لەژەھرەکان رزگار بکات بەتایبەتی لەکاتی رۆژووگرتندا بۆ بەربانگ.
-٧ چارەسەری ھەوکردنی سیەکان و قورگ و ھەڵامەت: گوشراوی(شەربەتی) خورما چارەسەری ھەوکردنی قوِرگ و گەلێکجۆر تاو ھەڵامەت دەکات. ئەگەر بەردەوامیش بخورێت چارەسەری ھەوکردنی درێژخایەنی سیەکان دەکات.
٨-چارەسەری کلۆربوونی ددان: خورما فیتامین (A-B١-B٢)وە مادەی فلۆری تێدایە کەبەرھەڵشتیی کلۆربوون دەکات. ھەروەھا توخمی سیلینیومی تێدایە کە دژی شیرپەنجەیە.
سەرچاوە: ئینتەرنێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-26-2012 در ساعت 06:38 PM
|