12-30-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مزگه‌وت :: له خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه بردنی کاروباری ئاینه هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامه یان بازاڕی خه‌ڵکی یه بۆ قازانج کردن ،هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به مانای هه‌موو ئه‌و که‌سانه دێت که پێویسته ڕێزیان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایان ، هه‌روه‌ها به مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و ته‌میزی و ڕوو له قیبله کردنه ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنه بۆ هه‌سانه‌وه‌و دلنیا بوون و له دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له خه‌ودا مزگه‌وت دروست کردن خیرو خۆشی یه ، له خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یان زانایه‌ك یان مه‌لای مزگه‌وته‌که ئه‌مرێ .
که‌عبه‌ی پیرۆز:: له خه‌ودا خه‌لیفه‌یه یان وه‌زیر یان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێر‌و خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌چێته لای خه‌لیفه یان وه‌زیر یان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه مانای مردنی خه‌لیفه یه ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له مه‌که‌دایه‌و مردوه‌کان پرسیاری ئاراسته ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه له‌ماڵی یه‌کێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه هه‌میشه ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ که‌عبه وێران بووه ئه‌وه نوێژی ته‌رك کردوه ، هه‌ر که‌سێك له خه‌ودا له ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه پیاو چاکه ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه ماڵی خوایه .
میناره :: له خه‌ودا میناره پیاوێکه ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی میناره مانای مردنی ئه‌و پیاوه‌یه ، یه‌کێك له خه‌ودا له‌سه‌ر میناره بکه‌وێته خواره‌وه ئافره‌تێکی زۆردار‌و ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر میناره سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی یه ، به ته‌زبیحه‌وه له‌سه‌ر میناره دانیشتن و خواپه‌رستن خێر‌و خۆشی یه
خوای گه‌وره‌و میهره‌بان :: هیچ شتێك به خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه و ئاگاداری هه‌موو شتێکه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه و مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ببیندرێ باش نی یه ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه خوا هه‌قه و مردنیش هه‌قه ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه ئه‌کات وئیمانی به خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوای گه‌وره به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یه ، چونکه خوای گه‌وره وێنه‌و سنوری نی یه و به‌هیچ گیان له‌برێك ناچێت .
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) :: پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودامن ببینێ له به خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه و ناچێته ناو دۆزه‌خ }ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|