12-05-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌وتنه ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
پرچ یان قژ :: له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ،توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت
هه‌سانه‌وه :: هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .
به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئه‌خاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامه‌رانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .
مافور یان فه‌رش :: له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه .
دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێتدابه‌زینبۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کیزه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.
پۆلیس :: له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|