12-05-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خوا‌ردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .
کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی .
ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
مه‌ڕ ::مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکیپه‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|