11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وتم ئه‌م جة‌ژنه دڵت خۆش كه م به ڵام هاوڕێ، سه‌رم سڕما، نه‌مده‌زاني چيت بۆبێنم به دياری!؟
سه‌رم كرده نێو ماڵه چۆڵةكانی وڵاته که مدا هه‌ر كه سم ده‌دیی په‌ژاره مێوانی سه‌ره‌كی بوو. سه‌رم ده‌كشا نێو هه‌رماڵيكدا كوڵێك خه‌مي بارم ده‌كرد. ده‌چوومه هه ر لايه‌ك مۆسقياي خه م يه خه می ده‌گرت و له ناو هێلانه ی دڵمدا ده له رییه وه.
چاوم ده‌كه وته هه‌ر باوكێك هێنده چاوه‌روانی خۆشبه ختی بوو سۆمای چاوی ده‌تكا .
بۆ لاي هه‌ر دايكێك ده‌چووم، فرمێسكه كانی ناخمی ده‌خوارد .به زم و هه‌را و شايی به جارێك له م گه له‌تۆرا بوون.
نه خۆ شه كان، هيواي ژيانيان پێ نه ما بوو.
هه موويان سه‌بر و تاقه‌تيان له لا چوو بوو.
خه می بێ پاره یی، بێ ياريده ری، زخمی كۆنی ديسان تازه ده‌کرده‌وه.
وتم، ئه م جاره‌جه‌ژنانه‌كه‌م با بۆمنداڵن بێت.
با جه‌ژنانه‌كه‌م، خه‌ونی من و ئاره‌زووی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه بێت. په‌يامی خۆم و هه‌زاران داخداری ديكه ی ئه م وڵاته‌يان پێ بده م. بڵێم:ئێوه‌ن كه دوا رۆژ، چرای ئاواته كانمان داده‌گريسێنن.
تۆ خوا هيوا، تۆخوا، كارزان، له گه ڵ ئێوه‌مه ئه ی منداڵانی دڵ‌پاکی ئه م گه‌ل و هۆزه .
ئه‌گه‌ر دوا رۆژ سه‌ركه‌وتن و بوون به‌بژیشك ئه‌گه ر داهاتۆئيزنی ئێوه ی دا ببنه دوكتۆر، ئه ی گيانه‌كانم له بيرتان بێت كه هه‌زاران هێلاكی ئه م گه‌له ، ئه‌وانه ی وا گيروده ی ناخۆشی هاتن و چوونه لاي دوكتۆر چاره‌يان بكات،دوكتۆر وتی :كوا پووڵه که ت كوانێ پاره ت؟ باوك وتی: پاره‌م نيیه ، دایک گریا، دوكتۆر وتی:ئيتر قه ت ماتڵ مه مێنن، من بێ پاره چاره‌تان ناكه‌م
له گه ڵ تۆمه کوڕی پاکی دڵی هێلاکی ئه م گه له م.
نه که ی قه ت له بیری ببه یته وه، نه که ی مه رگی ئه وانه ی مه شیا نه ده مردن و مردن ،له بیره و به یته وه.
بوویت به دوکتۆر ده رمانی ده رده کۆنه کانیش بکه یته وه ،ئاور له هه ژاران بده یته وه.ئه وانه ی وا له به ر نووسینگه ی دوکتۆره کاندا فرمێسکی خوێنینیان ده ڕشت ،له بیرت بن ئه و مێژووه تاڵه دووپات نه که یته وه.ئه و دایکانه ی وا هه موو رۆحیان ئاگری تێبه ر بوو به خه می منداڵه ناخۆشه کانیانه وه بوونه بۆسوو،له بیرت بن بیان ژینیته وه.
چاوه که م تۆ بێگانه نیت،که پێت ئه ڵێم ئه م ده ردانه م زۆر چێشتووه،نه که ی کاتێ گه وره بووی ،ئه‌م ده ردانه م دووباره بێته وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|