11-13-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گه‌ڵ تاریكی بوومه‌ته هاوڕێ، هاوڕێیه‌كی گیانی گیانی. ده‌ورانێكی بێ وه‌فایت و مرۆڤه‌كان له گه‌ڵ یه‌ك پاك نین. بۆ من نه‌توانم له گه‌ڵ تۆ هاوڕێ بم به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار بكه‌م؟ بۆ نه‌توانم ڕاستییه‌كانی دڵ و ده‌روونم له لای تۆ بكه‌مه‌وه؟ بۆ نه‌توانم له گه‌ڵ تۆدا شاد بم بێ ترس و خۆف ژیان به‌سه‌ر به‌رم؟
نازانم، من تۆ بناسم و له گه‌ڵت هه‌ست به ئارامی بكه‌م، بۆ تۆ ناتوانی له گه‌ڵ من پاك بیت؟ كوا هه‌سته پاكه‌كانی جاری جاران؟ كوا ڕاستییه‌كانی ژیان؟
ده‌وران ده‌گۆڕدرێت، هه‌سته‌كان ده‌گۆڕدرێن و مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ها ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام كێ وتوویه‌تی ئه‌وه‌نده بگۆڕدرێین كه هه‌ست به نائارامی بكه‌ین له گه‌ڵ یه‌ك؟
من كه به‌ڵێن بده‌م هاوڕێی تۆ بم، یانێ من ئه‌توانم له هه‌مان كاتدا خه‌م ڕه‌وێنی تۆ بم. به‌ئازاردانی تۆ من هیچم پێ نابڕێت، هه‌روه‌ها گه‌ر تۆ ئازاری من بده‌یت هیچت پێ نابڕێت، بێجگه له ئازاردانی ویژدانی مرۆڤانیی خۆمان. ئه‌ی بۆ نه‌توانین ده‌ورانێكی پاك و پڕ له هه‌ست و خۆشه‌ویستی له ده‌ورو به‌ری یه‌كدا بڕوێنین؟ ئه‌رێ، بۆیه من بڕیارم داوه له گه‌ڵ تاریكی ببمه هاوڕێ، چوونكه ئه‌و كات ته‌نیا له ژێر دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان دا جوانیه‌كان ده‌بینم و له گه‌ڵیان ده‌دوێم. له ژێر ڕووناكی مانگ دا هه‌سته‌كانم به ئاشكرا ده‌رده‌بڕم. مانگ و ئه‌ستێره ته‌نیا جوانییه‌كن له ژیانی مندا پاكانه له گه‌ڵم هاوڕێن. جوانه، مانگ و ئه‌ستێره له ئه‌فسانه‌كاندا له گه‌ڵ وشه‌ی خۆشه‌ویستی گونجاون، منیش شایه‌ت له دونیایه‌كی ئه‌فسانه‌یی دا بژیم، كه هێشتا خۆم له گه‌ڵ ڕازه ناڕاسته‌كانی ئه‌م دونیا دا نه‌گونجاندبێت. هاوڕێم من و تۆ و كه‌سانی تر ئه‌توانین هاوڕێ بین و بینه هاوڕێی مانگ و ئه‌ستێره‌كان و فێری ڕازی خۆشه‌ویستی بین. مانگ و ئه‌ستێره دوو مه‌وجودی پاكن، ته‌نیا فێری وشه‌ی جوانمان ده‌كه‌ن. خه‌م و خه‌فه‌ت لای ئه‌وان داناگیرسێ، هه‌مو هه‌ستێك لای مانگ و ئه‌ستێره‌كان مانای خۆی هه‌یه. چاو لێ بكه، چۆن مانگ به گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تی خۆی له گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات، با ئێمه‌ش وابین، با ئێمه‌ش مانگ و ئه‌ستێره‌یه‌ك بین له سه‌ر زه‌وی، ئه‌ی هاوڕێم. . . . .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|