11-13-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له خۆرئاوایه‌كی ده‌مه‌و به‌هاریدا چاوه‌كانم هه‌ڵێنا‌و سوره‌تی فریشته‌یه‌كم له سه‌ر سه‌رم دیت. ئه‌و فریشته‌یه باوه‌شێكی گه‌رمی هه‌بوو، هه‌ستم به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌رم ده‌كرد. ده‌مزانی له كاتی برسیه‌تی، له كاتی گریانم دا، له كاتی ئێش‌و ئازارم دا له گه‌ڵمایه‌و له گه‌ڵم دا ئازار ئه‌كێشێ. له باوه‌شم ده‌كا‌و ده‌ملاوێنێ. پێم ده‌ڵی كۆرپه‌ی دایه، دایه‌ت به قوربانت بێت، ئێشت له من، ئازارت له من. له سه‌ر سینگی رای ده‌ژاندم‌و به بۆنی شیری مه‌مكه‌كانی، خه‌ون بۆ به‌هه‌شتێكی دوور له دونیای ئه‌وڕۆی ده‌بردمه‌وه. هه‌سته‌كانی دایكم ئه‌وه‌نده جوان‌و دڵ بزوێنن، من خه‌ریكه له باوه‌شی كه‌م‌و پێی بڵێم دایكه گیان خۆشتم ده‌وێ، بۆ هه‌میشه له لام به، با ژیانم له گه‌ڵ جوانییه‌كانی ئه‌م دونیادا پڕ بێ له خۆشه‌ویستییه‌كی بێ كۆتایی. ئای كه زۆر جوانه، دایكم هیوای ژیانمه. له‌و كاته‌وه شتم وه‌بیر دێت، دایكم هه‌رگیز بیری له خۆی‌و خۆشییه‌كانی ژیانی خۆی نه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نیا رۆڵه‌كانی بوون كه گرینگ‌ترین مرۆڤی ژیانی ئه‌و بوون. ئێستاش ده‌ڵێم‌و ده‌یڵێمه‌وه من هه‌رگیز له ژێر باری تۆ ده‌رنایه‌م ئه‌ی دایكی شیرینم. چاو لێبكه ناوی تۆ، بوونی تۆ، هانم ده‌دا بۆ درێژه‌دان به ژیانم، بۆ داگیرسانی مۆمی ساڵانی ته‌مه‌نی داهاتووم. ئای كه چه‌ند شیرینه وشه‌ی دایك، هه‌ر كات ده‌مهه‌وێ باس له هه‌ستی خۆم بكه‌م سه‌باره‌ت به تۆ موچركم پێدا دێت‌و قوڵپه‌ی گریان له گه‌رووم‌و خۆشه‌ویستیی تۆ فرمێسك له چاوانم هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. دایكی ئازیزم ئه‌ی مۆمی داگیرساوی هه‌ست‌و سۆزم، تۆ ده‌زانی چه‌نده گه‌وره‌ی؟ تۆ ده‌زانی چه‌ند پیرۆزی لام؟ تۆ ده‌زانی له كاتێكدا وه‌ك پاییزی خه‌زان ره‌نگم زه‌رد ده‌بێت‌و خه‌مه‌كان روومه‌تم داده‌پۆشن تۆ وره‌ی ژیانه‌وه‌م پێ ده‌به‌خشی‌و وه‌ك كۆترێك باڵم به‌سه‌ر دا ده‌گریت‌و دڵنه‌واییم ده‌كه‌ی؟ دایك، ئه‌ی رووناككه‌ره‌وه‌ی ژیانم، تۆ گه‌وره‌ی گه‌وره‌تر له جوانییه‌كانی ژیان. باوڕ بكه تۆ تابلۆی ره‌نگینی ژیانمی، تۆ جوانی وه‌ك كۆتره‌كانی عاشقی وه‌رزی به‌هاران، تۆ جوانی وه‌ك فریشته‌ی عومری رۆیاكانم. ئه‌ی فریشته‌كه‌م.
ئه‌ی هیوای ژیان، ئه‌ی مه‌زنترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه
له هه‌ر كوێك بم خۆشتم ده‌وێ‌و ده‌تپه‌ره‌ستم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|