نمایش پست تنها
  #92  
قدیمی 11-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


میزى خوێناوى Haematuria


میزى خوێناوى بریتیە لە بوونى خوێن لە میزدا، ئەگەر خوێنەكە زۆر بێت ئەوا ڕەنگى میزەكە دەگۆڕێت (لێڵ) و سوور دەبێت، ئەگەر ڕێژەى خوێنەكە كەم بێت تەنها بە مایكرۆسكۆپ دەستنیشان دەكرێت Microscope haematuria. دەشێت میزەكە لەسەرەتادا خوێنى تێدا نەبێت بەڵام لە كۆتاییەكەى دا چەند دڵۆپێك خوێن بێتە خوارەوە وەك لە نەخۆشى بەلهارزیا. هەندێك جار خوێنەكە كڵۆكڵۆ دێتە خوارەوە وەكو لەوانەدا كە شێرپەنجەى پرۆستاتیان هەیە یان لە دواى نەشتەرگەرى پرۆستات. هەندێك جار میز بە هۆى چەند جۆرێك خواردن و خواردنەوە یان بە هۆى دەرمانەوە سوور دەبێت وەك لە دواى بەكارهێنانى كەپسوولى ڕیفامپین Rifampin یان هەندێك لەو خەپلەلانەى بۆ چارەسەرى قەبزى بەكاردەهێنرێن، خواردنى رێژەیەكى زۆر چەوەندەرى سوور یان هەندێك ڕەنگى خۆراكى. هەموو ئەو نەخۆشانەى میزى خوێناویان هەیە پێویستە ڕەوانە بكرێن.
*هۆیەكانى:
1- هەوكردنى كورتخایەن یان درێژخایەنى گورچیلە و میزڵدان.
2- بەردى گورچیلە و بۆرى میز و میزڵدان.
3- شێرپەنجە و گرێى گورچیلە و میزڵدان Tumours.
4- هۆى دیكە وەك: هەڵاوسانى پرۆستات Benign prostatic hypertrophy، بەركەوتنى ئێسقانى حەوز و پشت لە كاتى ڕووداودا Trauma، هیمۆفیلیا، شێرپەنجەى خوێن و سیلى كۆئەندامى میز.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید