10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌شی (25)
(1) : ئه‌موستییله یان ئهنگوستییله ::
له‌خه‌ودا ئاسووده‌و هێمنی و ده‌سه‌ڵاتدارو هاوسه‌رو کوڕ‌و کار و پیشه‌یه ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ بۆ سك پڕ کوڕه بۆ ده‌سه‌ڵات دار ماڵ و موڵکه ، نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه مانای به‌دی هاتنی نیاز و ئامانجه ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بکه‌وێت کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێت یان پاره‌ی له ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بشکێت هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌نگوستیله له خه‌ودا به مانی کڕینی خانوو یان ئاژه‌ڵ دێت یان به مانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات دێت ، ئه‌گه‌ر له‌زێڕ درووست کرابێت بۆ پیاو مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه ، ئه‌گه‌ر له ئاسن دروست کرابێت خێر و خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر له زیو دروست کرابێت و نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌یان زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر نه‌قشی له‌سه‌ر نه‌بوو کاروباری بێ خێر‌و بێ سووده ئه‌نگوستیله‌ی دروست کراو له عاجی فیل بۆ ئافره‌ت زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌نگوستیله‌یه‌کی له زیو دروست کراو بکاته په‌نجه‌ی هه رچی له دڵ دا بێت بۆی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه له لایه‌نێکی بیانی یه‌وه پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت یان کوڕیان ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باش دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئافره‌ت ئه‌نگوستیله‌که‌ی له په‌نجه‌ی ده‌رکات هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌گه‌ر پیاویش بێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی ته‌نگ یان ته‌سك بێت بۆ په‌نجه‌ی غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێت و له ده‌ست ئافره‌تێکی زۆر دار ئهههسێتهوه ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی هه‌رجاره‌ی له په‌نجه‌یه‌کی دایه ئه‌و که‌سه هاوسه‌ره‌که‌ی خیانه‌تی لێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی به پاره بفرۆشێت به قسه‌ی خۆش له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها نه‌قشی ئه‌نگوستیله به مانای کوڕ دێت .
(2) : مردن ::
مردن له‌خه‌ودا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه و یان ئازاد بوونی به‌ندکراوه له زیندان و یان چاوپێکه‌وتنه به‌و که‌سانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره دوور که‌وتونه‌ته‌وه ، مردن له‌خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریان و هاوارو قیژانی له‌گه‌ڵ دا بێت و مردوه‌که له ژیر خاك نه‌شاردرێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بارێکی خراپ دایه‌و دونیاش له‌بارێکی باش دایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردوه‌و گریان و حاڵه‌تی پرسه‌و مردن له ئارادا نی یه ئه‌و که‌سه خانوه‌که‌ی ئه‌ڕوخێ یان کوێر ئه‌بێت یان ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ووتراوه مردن سه‌فه‌ره یان هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ،هه‌روه‌ها ووتراوه مردن هاوسه‌ر گیری یه چونکه مردو وه‌ك بوك و زاوائهشۆردرێ و بۆنی خۆش ئه‌کرێت و ئهڕازێندرێتهوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بمرێت وله‌سه‌ر شان هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام له ژێر خاك نه‌شاردرێته‌وه ئه‌و که‌سه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی دا ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بمرێت و زیندو بێته‌وه ئه‌و که‌سه له پاش هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت وله گوناهه‌کانی تۆبه ئه‌کات ، مردوێك له خه‌ودا به یه‌کێك بڵێ من نه‌مردومه ئه‌و مردوه له پله‌و پایه‌ی شه‌هیدان دایه ، مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ دڵ ته‌نگه یان نه‌خۆشه یان لاوازبوه یاب ڕه‌نگی زه‌رده یان ئه‌گرێت یان بێزاره ئه‌و مردوه خۆی به‌رپرسیاره له کاروباری ئایینی خۆی وله‌و دونیایه له‌بارێکی ناخۆش دایه ، مردوه‌کان له گۆڕ ده‌رچن و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردوو له‌خه‌ودا هه‌رچی بڵێ ڕاست ئه‌کات چونکه له جێ ی هه‌قه ،مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ پێ ئه‌که‌نێت و ڕووی خۆشه‌و جل و به‌رگی جوان و ڕێك و پێکی له‌به‌ره ، ئه‌ومردوه له‌و دونیایه حاڵی باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر مردوو نوێژ بکات ئه‌و که‌سه ئامۆژگاری پیاوێکی دڵ ڕه‌ق ئه‌کات ، هه‌ره‌وها مردن په‌شیمانی یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به ڕوتی بمرێ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رش بمرێ ئه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی ، مردنی کوڕ له‌خه‌ودا مانای ڕزگاربوونه له دو‌ژمنێك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردو له‌ژێر خاك شاردرایه‌وه ئه‌وکه‌سه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که غه‌مبارن یان ئه‌ترسن ، مردنی برا له‌خه‌ودا مردنی دوژمنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ناو کۆمه‌ڵێك مردو دا بێت ئه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵێك دووڕوو دایه ،ئه‌و که‌سه‌ی هاوڕێ یه‌تی مردو بکات سه‌فه‌ر ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ته‌ختی مردوو شۆرین دا بێت ئه‌و که‌سه ڕزگاری ئه‌بێت له قه‌رز و غه‌م و خه‌فه‌ت و له‌و گهناهانهی که کردویه‌تی ، زیندوو بوونه‌وه‌ی مردو له‌خه‌ودا مانای زیندوبونه‌وه و باس کردنی کار‌و باری ئهومردوهیه ، مردوو له‌خه‌ودا ڕووی ڕه‌ش بێت ئه‌ومردوه به‌کافری مردوه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا مردوێك زیندو کاته‌وه ئه‌و که‌سه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته ئیسڵام ، زیندوو هه‌ر چی بداته مردو باش نی یه و زه‌ره‌ر و زیانی به‌دواوه‌یه ، مردو هه‌ر چی بداته زیندو باشه‌و خێر‌و خۆشی به‌دواوه‌یه ، مردو ده‌ستی زیندو بگرێت و له‌گه‌ڵ خۆی بیبات ئه‌و زیندوه پاره‌ی له لای یه‌کێك دا هه‌یه‌و نایداته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، قسه کردن له‌گه‌ڵ مردوو ته‌مه‌ن درێژی یه ،زیندو مردو ماچ کات زیندوه‌که سوود له پاره‌و زانستی ئه‌و مردوه وه‌رئه‌گرێت ، نه‌خۆش مردو ماچ کات ئه‌مرێ ،زیندو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی مردو زه‌ماوه‌ند بکات ئه‌مرێ ، مردو جل و به‌رگی پیس و دڕا‌و بداته یه‌كێك ئه‌وکه‌سه زه‌ره‌ر ئه‌کات وپاره‌ی نامێنێ ، مردو له زیندو بدات ئه‌و زیندوه له ئایین دا که‌م کوڕی هه‌یه یان له‌سه‌فه‌ر دائه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی ، زیندو له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو بخه‌وێت زیندوه‌که ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دایکی ئه‌مرێ کاروباری دونیای تێك ئه‌چێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ برای مرد خۆی ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی بمرێت کاروباری پیشه‌و ژیانی تێك ئه‌چێت ، له‌خه‌ودا ببیندرێ مردوێك له ناو ئاوی ده‌ریادا ئه‌خنکێ ئه‌و مردوه له ماوه‌ی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوه ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن مانای ئه‌وه‌یه به‌ندکراوه‌کان له زیندان ئازاد ئه‌کرێن ، مردن بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، مردنی پیغه‌مبه‌ره‌کان له خه‌ودا مانای لاوازبوونی باری ئایینه ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانه ، مردنی هاوسه‌ر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو به‌سه‌ر چوه .
(3) : دوودڵی ::
له‌خه‌ودا په‌شیمان بونه‌وه‌و داوای لێ خۆش بوون و لێبووردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا دوودڵ بێت ئه‌وه گوناهێکی کردوه‌و لێ ی په‌شیمانه و لۆمه‌ی خۆی ئه‌کات و سزای خۆی ئه‌دات .
(4) : پاپۆڕ ::
پاپۆڕو به‌له‌می ماسی گرتن له‌خه‌ودا به‌مانای ڕزق و خۆشی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌له‌مێك یان پاپۆڕێك بکڕێت یان سواری بێت ، ئه‌و که‌سه له و شوێنه‌ی پاپۆڕه‌که‌ی لێ یه ژنێك ئه‌خوازێت ، یان له‌و شوێنه به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی زاڵ ئه‌بێت .
(5) : قسه‌کردن له‌خه‌ودا ::
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا قسه‌یه‌ك بکات که پێویسته ئه‌و قسه‌یه بشارێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه پاره خه‌رج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا باسی ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره بکات مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره ئه‌کات بۆ ئه‌و ڕزقه‌ی که پێ ی به‌خشیوه .
(6) : نووستن له‌سه‌رپشت یان له‌سه‌ر ده‌م : :
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێ کافره‌و بڕوای به‌وه نی یه که خوای گه‌وره تاقانه‌یه ، هه‌ر ئه‌وکه‌سه دونیاوئاخیره‌شی له‌ده‌ست ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پشت ئه‌وه زۆر باشه‌و تۆبه ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره ئه‌پاڕێته‌وه وبه‌چۆکادێت و ئه‌تواێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا ڕوو به‌ڕوو بێت ، هه‌روه‌ها نووستن له‌سه‌ر ده‌م مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه ، ئافره‌ت له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێت سه‌رپێچی مێرده‌که‌ی ئه‌کات .
(7) : قه‌ساب ::
قه‌ساب له‌خه‌ودا جل و به‌رگی پیس بێت و چه‌قۆی به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌وه زه‌ره‌رو زیان و کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی پاك بێت مانای ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌گه‌ر جوان و ڕوو خۆش بێت ئه‌وه پاشه ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که پیاو بێت ئه‌وه مه‌لائکه‌تی ڕوح کێشانه .
(8) : مشکه کوێره ::
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا مشکه کوێره ببینێ ماڵ و موڵکی ئه‌فرۆشێت و ووڵاته‌که‌ی به جێ ئه‌هێلێت و سه‌فه‌ر ئه‌کات ، له چ ماڵێك مشکه کوێره ببیندرێ ئه‌بێ ئه‌و ماڵه له دز بپارێزرێ چونکه مشکه کوێره دزه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی مشکه کوێره بخوات یه‌کێك هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ یان پاره‌ی حه‌رامی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، مشکه کوێره به مانای پیلان ئازاری هاوسه‌رو منداڵیش دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشکه کوێره له‌خه‌ودا مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|