10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌شی (21)
(1) : ئاڵا : له‌خه‌ودا سه‌ره‌کایه‌تی یه یان کارێکی ئاشکراو دیاره ، ئاڵا له‌خه‌ودا به مانای زاناوئیمام وپیاوی ئازا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی خێرخواز دێت
ئاڵای سور خۆشی یه و ئاڵای ڕه‌ش دڵ ته‌نگی یه ، ئاڵا بۆ ئافره‌ت هاوسه‌ره ، ئاڵای زۆربارانه و ئاڵای ڕه‌ش وزۆر زانایه ، ئاڵای زۆر
و سپی ئه‌و پیاوه‌یه که له ژن هێنان مانی گرتوه ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئاڵای سور به‌مانای جه‌نگیش دێت ئاڵای زه‌ردیش نه‌خۆشی یه و له‌ناو
سه‌ربازان دا بڵاوئه‌بێته‌وه ، ئاڵای سه‌وزیش سه‌فه‌ره ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئاڵا ببینێ کاروباری باشتر ئه‌بێت و غه‌م وخه‌فه‌تی نامێنێ و له
شاره‌که‌ی دا به‌ناوبانگ ئه‌بێت ، ئاڵا بۆ گه‌نج هاوسه‌ره‌و بۆ ئافره‌تی سگ پڕیش کوڕه ، ئاڵای گه‌وره باو بارانه ، خاوه‌ن ئاڵا قازی یه یان
حاکم ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئاڵایه‌ك به‌رزکاته‌وه نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی دێت ، ئافره‌ت 3 ئاڵا بخاته ژێر خاك 3 شوو ئه‌کات و هه‌رسێکیان ئه‌مرن.
(2) : ئاوخوارنه‌وه : ئاو خوارنه‌وه له خه‌ودا هیدایه‌ت وزانست وخۆشی و کامه‌رانی یه ، ئاوی سارد‌و به تام پاره‌ی حه‌ڵاڵه ، له‌خه‌ودا
ئاوخواردنه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێك باشه ته‌نها بۆ ئه‌وکه‌سانه باش نی یه که له ژیانی ئاسایی دا زۆر حه‌زیان له ئاوخواردنه‌وه‌یه .
(3) :جوان کاری یان خۆڕازاندنه‌وه : له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری وخراپه‌کاری ژیانه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دونیا خۆی بۆ ئه‌و
ڕازاندۆته‌وه وداوای چی لێ بکات بۆی به‌دی دێت ئه‌و که‌سه زیانێکی زۆری لێ ئه‌که‌وێت وبێ پاره‌و ده‌ست کورت وهه‌ژار ئه‌بێت ،
له‌و وڵاتانه‌ی جوانکاری تێدا نی یه له خه‌ودا جوانکاری تیادا ببیندرێ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئه ووڵاته باشه و ئه‌که‌ونه خێر‌و خۆشی .
(4) : زه‌کات : له خه‌ودا زیابوونی پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات ئه‌و ساڵه پاره‌و قازانجی زیاد ئه‌کات و ئه‌گاته دوو ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رمایه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات خوای گه‌وره له دوژمنه‌کانی ئه‌ی پارێزێ ، هه‌ندێ جاریش
به مانای به‌ڕۆژووبوونی ئاره‌زو مه‌ندی و ئیمان پاکی دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات له شه‌ڕو به‌ڵای
دونیا دوور ئه‌بێت و کاروباری ئاسان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سه‌رفتره بدات ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ونوێژو
ڕۆژووی زیاتر ئه‌کات و له‌و ساڵه‌دا تووشی نه‌خۆشی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به نیازی زه‌کات پاره‌ی ئاسن دابه‌ش بکات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات
یان کوڕیان ئه‌بێت یان ڕزقێکی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێت ئه‌گه‌ر کافر‌و بێ ئیمانیش بێت تۆبه ئه‌کات و ئه‌بێته موسڵمان ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بوو ئه‌وه خوای گه‌وره ڕازی یه به کرده‌وه‌و هه ڵس و که‌وتی له دونیادا .
(5) : زینا کردن : له‌خه‌ودا خیانه‌ته ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌خه‌ودا زینا بکات ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که نه‌ناسراو بێت له ناسراو باشتره ، زینا کردن
وه‌ك دزی کردنه چونکه ئه‌و که‌سه‌ی زینا ئه‌کات وه‌ك دز خۆی ئه‌شارێته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ که‌سێکی زینا که‌ر هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌دات پاره‌ی حه‌رامی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له گه‌ڵ کچیێکی گه‌نجی جوان دا زینای کرد ئه‌و که‌سه پاره‌و سه‌رمایه‌ی له جێ یه‌کی باش دائه‌نێ ، ئه‌و که‌سه‌ی زینا بکات و بدرێته دادگا ئه‌و که‌سه پله‌و پایه‌ی به‌رزی ده‌ست ئه‌که‌وێت
ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پیاوێکی ناسراو زینا بکات ئه‌و که‌سه هه‌وڵ ئه‌دات پاره له‌و پیاوه وه‌ربگرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئایه‌تی
(( الزانیة والزانی فآجلدوا کل واحد منهما مائة جلدة )) سوڕه‌تی النور ژماره 2 بخوێنێت ئه‌و که‌سه زینای کردوه .
(6) : که‌چه‌ڵ بوون : ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ تووشی نه‌خۆشی که‌چه‌ڵ بوون یان قژ وه‌رین بوه ئه‌و که‌سه ئیفلاس ئه‌کات و پاره‌ی نامێنێت و لای خه‌ڵکیش ڕێزی لێ ناگیرێت .
(7) : دڕك : له‌خه‌ودا پیاوێکی که‌له ڕه‌ق و بێ ڕه‌حم و نه‌زان وبێ ئیمانه‌و نه دینی هه‌یه نه دونیا ، هه‌روه‌ها دڕك له خه‌ودا زیان وزه‌ره‌ری ئافره‌ته بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی ، به‌گشتی دڕك له‌خه‌ودا ژان و ئازار‌و قه‌رز ودووڕووی وغه‌م وخه‌فه‌ت وعیشق و زۆرداری یه .
(8) :هاوسه‌رگیری : هه‌رکه‌سێك له‌خه‌ودا ببینێ ژن دێنێ یان شوو ئه‌کات خوای گه‌وره بایه‌خێکی زۆری پێ ئه‌دات ، له‌وانه‌یه له‌خه‌ودا
هاوسه‌ر گیری به‌دیل گرتن بێت یان قه‌رزو غه‌م وخه‌فه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو بخوازێت ئه‌مرێ یان لهخانوێکهوه
ئهگوازێته خانوێکی تر یان پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی ده‌ست ئه‌که‌وێت ئه‌گه‌ر شایی وئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزه‌و
شایه‌سته‌ی ئه‌و پله‌و پایه‌یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هاوسه‌رگیری پیشه‌یه یان ئیشی ده‌ست کرده ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ئافره‌تێك بخوازێت
و ئافره‌ته‌که بمرێ ئه‌وکه‌سه خۆی به‌کارێکه‌وه خه‌ریك کردوه ته‌نها ماندوبوون وزه‌ره‌ری بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا زیناکهرێك
ببێته هاوسه‌ری خۆشی زینا که‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سه‌گ ببێته هاوسه‌ری کارێکی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زاڵم و زۆردار ببێته هاوسه‌ری بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت و ده‌ست وپێ ی ئه‌به‌سترێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ژنی پاشا یان سه‌رۆك ببێته هاوسه‌ری پاره‌و پوول وموڵکی زۆری ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی مردوو بخوازێت کارێکی له یاد چوو و
له‌ده‌ست چووی بۆ زیندو ئه‌بێته‌وه ، ئافره‌تی نه‌خۆش شوو بکات و مێرده‌که‌ی نه‌بینی ئه‌مرێ ، ئافره‌تی سك پڕله خه‌ودا شوو بکات
کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به کراسی بوکێنیه‌وه بێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه و ئافره‌ته‌ی کوڕی گه‌وره‌ی هه‌بێت و له خه‌ودا شوو بکات بۆ کوڕه‌که‌ی
ژن دێنێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ژنێکی هه‌بێت و ژنێکی تر بخوازێت ئه‌وه‌نده‌ی جوانی ژنی دووه‌م پاره‌و پوول و موڵکی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، به‌ڵام ئهگهرژنهکه یان بووکه‌که نه‌بینێ ئه‌مرێ ، کچ یان ئافره‌تی ته‌مه‌ن بچوك له خه‌ودا شوو بکات خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌توانین بڵێین
ژن هێنان وشوو کردن له خه‌ودا خێر‌و خۆشی و پاره‌و ڕزق وموڵك وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه .
(9) : قژ یان پرچ سپی بوون : له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی و لاواز بوون وهه‌ژاری یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا ڕیشی ڕه‌ش وسپی بێت ئه‌و کهسهکهسێکی به‌هێزه‌و خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆیه‌تی ، ئه
و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت و له‌خه‌ودا ببینێ قژی سه‌ری سپی بووه
کوڕیان ئه‌بێت ، ئافره‌ت له خه‌ودا قژی سپی بێت مێرده‌که‌ی ژنێکی تر ئه‌خوازێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه قژی سپی له‌خه‌ودا مانای هاتنی
میوانه یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سانی دووره ،سپی بونی تووکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌ر و زیانه‌و بۆ هه‌ژاریش قهرزهو نادرێته‌وه ، نه‌خۆش
سه‌ری سپی بێت ئه‌مرێ ، که‌سی ترسنۆك له‌خه‌ودا سه‌ری سپی بێت دڵنیا ئه‌بێت له کاربه‌ده‌ست یان حوکم ڕای ووڵات ، سه‌ر سپی بونی
ئافره‌ت له‌خه‌ودا قسه‌ی ناخۆشه له که‌س وکاری مێرده‌که‌ی ئه‌یبیستێ یان ته‌ڵاق ئه‌درێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ڕیشی سپی بێت زه‌ره‌ر
ئه‌کات ، ڕیشی درێژ‌و سپی زه‌ره‌ر و زیانه .
(10) : هه‌نجیر : له خه‌ودا پاره‌و ڕزق و خێر‌و خۆشی و کامه‌رانی یه ، دار هه‌نجیریش پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره داره ، گه‌ڵای داره‌که غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نجیر بخوات منداڵی زۆری ئه‌بێت ، هه‌نجیر له خه‌ودا پیاو چاك و پاره‌ی حه‌ڵاڵ و ڕزق
وشادی و خێر‌و خۆشی یه ، هه‌نجیری ڕه‌ش له‌کاتی ده‌رچوونی دا بێت باشه و ئه‌گه‌ر له‌کاتی ده‌رچونیشی نه‌بێت ئه‌وه‌یان حه‌سوودی یه هه‌نجیری سپی له هه‌نجیری ڕه‌ش باشتره ، هه‌روه‌ها هه‌نجیر له‌خه‌ودا به مانای سوێند خواردنیش دێت و ئه‌گه‌ر هه‌نجیره‌که ڕه‌ش بێت
سوێنده‌که درۆیه ، هه‌نجیر خواردن له‌خه‌ودا په‌شیمانی یه و په‌شیمانیش هه‌نجیر خواردنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|