(2): پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ::
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
من ببینێ له به خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه و ناچێته ناو دۆزه‌خ }
ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه .
(3): بانگ دان :: ئه‌گه‌ر بانگه‌که له مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه ، یان خۆ ئاماده کردنه بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له قیبله و به ڕوی ڕه‌ش باش نی یه ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وت
بێت و له کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه .
(4): ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره دایه ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره ئه‌و مردوه سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره ئاگاداری ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه ئه‌و که‌سه هه‌میشه غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده بێت ئه‌وه خێر‌و خۆشی یه .
(5): پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوه و یاخی بوونه ، هیدایه‌ته بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه .
(6): حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه وڕزقی فره‌وانه و که‌سێکی ڕاست گۆیه ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و ئاسوده ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له ڕێگه‌یه و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته جێ ی مه‌به‌ست ، بازرگان‌یش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته حه‌جیش له داهاتوودا ئه‌چێته حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵه‌وه بێت و به‌نیازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته ده‌ره‌وه باش نی یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته جێ ی مه‌به‌ست .
(7): دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له ئاگره‌که ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه توشی گیر‌و گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت
هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێی ئیسلام لایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه که ڕێی ئیسلامه ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .
(8): جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه قازانجیش ئه‌کات یان شته وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به مانای زیاده مه‌سره‌فیش دێت .
(9): جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه ، رزگار بوونه له تیا چوون ، زیندانی کراو له جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له خه‌ودا له جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه .
(10): خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه خوای گه‌وره لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێر‌و خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه و پاشه ڕۆژێکی باشی له پێشه .
(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیان له خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه به تایبه‌تیش کچ ،
بینینی عائشه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایه به‌رزی و به‌ختی چاكه له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،
بینینی حه‌فصه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر بازی یه ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} مانای له ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره ،
بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه