گه‌ردانه‌ی پچڕاوی قه‌سیده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه
1
ڕێچکه‌ی مه‌راق
له دڵی مێژووی شاخه‌وه هه‌ڵقوڵابوو
له‌و به‌یانه خۆر کوژه‌دا
به‌رۆکی پڕ گوڵه نه‌ورۆزه و گه‌زیزه‌ت
دووئاوانی شاکۆسته‌که‌و
ڕێچکه‌ی هه‌موو ژوواره‌کانی مێژووت بوو
2
ئه‌گریجه‌کانی شنروێی به‌رنه‌دابوو
ره‌نگی خه‌نه‌ی ئه‌نفال هێشتا
هه‌زار قه‌ڵای هیوا بووی و
سه‌دان چاخ راوه‌ستابووی و
یه‌ک ساته مه‌رگ.
3
"مه‌لێک له باڵه‌کانیدا پشکووت
ئافره‌تێک له مه‌مکه‌کانیا
باخێک له دره‌ختێکیدا" شاملوو
هه‌ڵه‌بجه‌یش
له په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر دا
4
به‌هارانێک دوای قرخه و مه‌رگ
هاته به‌رهه‌م
تۆوی 5000+X قوربانیت.
ئه‌م به‌هاره‌ت دا له به‌رۆکی ئازادی
کۆرپه‌ی دوو سه‌ر!!
5
له دوای هه‌ره‌س
دوای داڕمانی هه‌ناوت
مات و که‌ساس راست بوویه‌وه و
له نێو بارانی برووسکه‌ی ماته‌میندا
چه‌ن دڵۆپێکی تیمساحی...
ئاشناتر!
یادیان بردی
هه‌تا به‌یانه نه‌گریسه‌که‌ی 16ی مه‌رگ.
6
به په‌نجه‌ی ئه‌فسوونی شێعری
گوڵی خۆشه‌ویستی خاکی
دا له به‌رۆکی باوه‌ڕمان.
که‌چی...
سنه‌وبه‌ری ئه‌م ئاخه‌ی تۆ
به قه‌د خه‌مه‌کانی غوربه‌ت
له تاقه شێعرێکیشیدا باڵای نه‌کرد.
7
ئاسمانێک خه‌رده‌ل و سیانید
له ناسۆری زامه‌کانتا...
قریشکه‌ی پێ هه‌ڵنه‌هێنای
ئه‌وه‌نده‌ی مشته خوێیه‌کی براکوژی!
8
ده‌مه‌و یادی حه‌وته‌مینت
زاخۆ سه‌د گوڵاڵه‌سووره‌ی بۆ هێنابووی
ده‌ستێکت بۆ پشتت برد و
نه‌رم...نه‌رم...
دابارین: ف
ر
م
ێ
س
که‌کانت!
9
رووباری کات
ژانه‌کانتی گواسته‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی نوێ
ساده...ساده...
له سنووره‌که‌ی Y2K په‌ڕیته‌وه.
****
سه‌قز 2000
خالید که‌ریمی