موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1602  
قدیمی 07-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


جێ پێ *

خۆر
بەسەر سینگی ساماڵا هەنگاوی نا و
دوور كەوتەوە،
ئەو ڕێچكەیەی پیاتێپەڕی
بوو بە گوڵجاڕی ئەستێرە و
كانیی زوڵاڵی كازیوە.

#
كە تۆ هاتی!
ڕۆحم تێكەڵ خیز و خۆڵی ڕێگاكەت كرد
كاتێ پێت نا بەسەر هەستی كەسیرەمدا و
دوور كەوتییەوە،
ڕێگە و كۆڵان گەشانەوە
بوون بە ڕووباری زریوە.

* زللە *
پیرە چەقەڵی تامەزرۆی كەلاك!
لمبۆز چەپەڵی دڵڕەشی ناپاك!
تا گەیشتیتە ژوانی گەلە گورگ
بۆ ئاخنینی گەڵ و گەدە و ورگ
دەمت نایە چەند جۆگەلەی خوێن و
كانیاوی ئەسرین؟
لمبۆزت وەردا لە چەند دڵی پڕ گوڵاڵەی برین؟
بۆ هەڵمژینی بۆنی ڕیچەیەك
چەند چیا ئێسكی شەهیدت كورۆشت؟
بۆ هەڵمەقووتی بەردەماوێكی دێڵەگورگی پیر
مێشكی چەند هەزار مناڵت فرۆشت؟!

* دڵەدوا *
ئەو ئەستێرەی
لەفرمێسكی زەرد و سڕی
مانگەشەودا دەتلاوە
هەناسەی (با) و پەنجەی تیشك و
چاوی ئاسمان
دیتوویانە
شۆڕەژنێكی چاوگەشی
_ گڕی ئەوین هەڵكزاندووی_
دڵ دۆڕاوە،
كوێرانە خۆی لەباوەشی
شەوەزەنگ مارە كردووە و
دڵیشی لە ژوانی تیشكا بەجێماوە،
بۆیە دایم دڵەدوایە و لە پەنجێرەی
دڵی تەم لێ نیشتووی خەمی شەوانەوە
چاوێكی هەر لە هەتاوە!

ئه‌مين گه‌رديگلاني
بەهاری(1382)

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید