07-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاموتا((hamuta
هاتبووە خوارێ و بیری لەوە دەكردەوە چۆن دەتوانێ بچێتەوە سەرێ؟! چەندین ڕێگای بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هەبوو، بەڵام تێمابوو كامیان هەڵبژێرێ؛ كێشەی سەرەكی ئەوە بوو كە هەر یەكەی بە شێوەیەك كەموكوڕییان تێدابوو، هەروەها لە هیچیان بەتەواوی بەمتمانە نەبوو. ئاخر شوێنەكە جۆرێك بوو كە هاتنەخوار لەوی هێندە دژوار نەبوو، بەڵام چوونەوە سەر بەپێچەوانە پڕدژوارتر بوو؛ ئەوانی خوارێ تێی فكریبوون و لە پێشدا پێیان سەیر بوو كە ئەوە بۆوا هەڵدەڕوانێتە سەرێ. بەڵام دواتر یانی بەر لەوەی ئەو خۆی خڕ كردبێتەوە و سرنجی دابێ بە دەوروبەری خۆی، وەك كەسێكی عاقڵسووك یان ڕاچەفتێك سەیریان دەكرد. هەڵبەت ئەوكات كە ئەو زەینی دا بە دەوروبەری خۆی و هەستی بە بوونی ئەوان لەو دەوروبەرە كرد، ئیتر ئەوان وازیان لە سەیركردنی وی هێنابوو، تەنانەت زۆربەیان بوونی ویان لەوێ لە بیر نەمابوو. ئاخر ئەوان لەوێ بوون بۆیان ئاسایی بوو، لێی بە پرس نەبوون، بەڵام ئەو، ئەوەی نەدەزانی، هەر بۆیە هەڵەیەكی كرد و پرسی: ئێوەیش هەر لەو سەرەڕا هاتوون؟ یەك چاوی لە یەكێ كرد و پاش چەند كاتێكی كورت هەموو وێكڕا لە قاقای پێكەنینیان دا...
...بەڵام وڵامێكیان نەداوە و دووبارە وەك لەوێ نەبێ ڕوویان لێوەرگێڕا. بەرپێی خۆی چاو لێكرد، پڕبوو لە ئێسكوپرووسك، هەر بۆیە لە بڕیاری خۆی پاشگەز بۆوە و بۆ حەسانەوە و پشوودانێك تەمای دانیشتنی لەسەر بردە دەر؛
...وە پەلەقاژە كەوت، ئیدی زانیبووی كەس نە چاوی لێیەتی، نە سرنجی داوەتێ و نە یاریدەی دەدا، لە گەڵە خۆی گوتی: هەر چۆنیەك بێ، دەبێ خۆم وەسەر كەومەوە و لەو بارودۆخە نالەبارە و ڕەشخەنە، خۆ ڕزگار كەم. نزیكترین لێواری كە دەستی دەیگەیشتێ و دەیتوانی بیگرێ، دوو ـ سێ بست دوورتر بوو لەوەی دەستی وێی ڕابگا، هەڵبەت تازە لێی حاڵی ببوو كە ئەوە زۆر گرینگ نییە، بەڵكوو ئەوەی گرینگ بوو ئەویش تازەی پێی زانیبوو قورساییەك بوو كە دەستوپیلی داگرتبوو، بە چەشنێك كە نەیدەتوانی دەست ببزێوێ، پێی سەیر بوو تا ئەو كاتە، هیچ جۆرە هەلومەرجێكی لەو چەشنەی بەتاقی نەكردبۆوە، تەنانەت ئەو پرسەی بە مێشكیدا هات:
ئەرێ بڵێی ئەوە ئەمن بم؟ بزەی سەر لێوی پێشاندەری قاقای دەروونی بوو بە خۆی. ئەو جارە گوتی: خەرفاویشم. بە ئاسپایی چاوی گێڕا و هەستی ڕاگرت، گوتی: نەوەك ئەوانەی لەوێن ئاگاداری ئەو چۆنیەتییە بووبن و ئەوەندەی دیكەی پێ پێبكەنن. كەچی زانی كەس ئاگای لێ نەبووە؛ لەوەتا هاتبووە خوارێ ئەوە یەكەم جار بوو كە شاد دەبوو.
بیری پەلەقاژەی هەر هەبوو، بەڵام ئەو جارەیان تێگەیی كە هێزی جووڵانەوەی لاقوپێیەكانیشی نەماوە...سەیر بوو بەڵام وردەوردە هەر دەتگوت شتێك هانی دەدا كە لەگەڵ ئەو هەلومەرجە ڕابێ، ویستی چاوێك لە سەرێ بكاتەوە و بزانێ وەك دوایین هەل بۆ چوونەوە سەر، چی پێ دەكرێ، كەچی بۆی دەركەوت كە چاویشی لە هەڵگەڕانەوە بۆ سەرێ تێماوە و ئەو كارەی پێ ناكرێ؛ بە دەست خۆی نەبوو، قاقایەكی بڵیندی لێدا، لە نەكاو بۆی دەركەوت تەنیا شتێكی كە دەتوانێ ئەنجامی بدا، قاقالێدانە...
... نازانم، هەڵبەت بۆ خۆیشی نەیدەزانی چەندە زەمان تێپەڕیوە: ساتێك، سەعاتێك، ساڵێك، هەزار ساڵ...؟
بەڵام هەر دووكمان كە وەخۆ هاتینەوە، خەومان لێكەوتبوو...
هیوا قارەمانی ـ مەهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|