06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌نگی زینده‌وه‌ران له زمانی كوردی دا
ده‌نگی زینده‌وه‌ران له زمانی كوردی دا
. ئاشق
هه‌ر زمانێكی ئه‌م جیهانه ناوی تایبه‌تیی خۆی بۆ ده‌نگی هه‌ر زینده‌وه‌ر یان هه‌ر ده‌سته زینده‌وه‌رێك هه‌یه. جا ئه‌و زینده‌وه‌ره(ژینه‌وه‌ر ـ گیاندارـ گیانله‌به‌ره) چ مرۆڤ بێ، چ ماڵات، یان باڵنده و مێش و مه‌گه‌س و ژینه‌وه‌ری دیكه به هه‌موو جۆر وده‌سته و تاقمێكیانهوه. كوردییش كه زمانێكی به‌رین و زیندووه، ناوی جۆراوجۆری بۆده‌نگی ژینه‌وه‌ران هه‌یه. لێره دا من ئه‌و ده‌نگانه دێنم و دهیاننوووسمهوه كه بۆخۆم ده‌یانزانم و به بیرم دا دێن. دیاره چونكه له دایكبووی دێم، زۆر له‌و ده‌نگانه ده‌ناسم و ده‌زانم كورد چی‌یان پێ ده‌ڵێ، به‌ڵام بێگومان هێندێكیانم له بیر نه‌ماون. وه‌بیرهێنانه‌وه وباسكردنی ئه‌م ده‌نگانه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵانه به سووده، كه له هه‌نده‌ران له دایك بوون و گه‌وره بوون، یان به منداڵی په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون، چونكه كه‌متر ئه‌و شتانه‌یان گوێ لێده‌بێ. من بۆخۆم جارێك له كاتیگوتنهوهی ده‌رسی كوردی به گورووپێك منداڵی پۆله‌كانی حه‌وت و هه‌شت له‌م شاره‌ی جێگای ژیانمان له سوئێد دا، ئه‌و باسه‌م هێنا گۆڕێ. منداڵه‌كان زۆریان پێخۆش بوو. كه‌میان بێجگه له ده‌نگی مرۆڤ و یه‌ك ـ دوو ژینه‌وه‌ری دیكه‌یان ده‌ناسی و ده‌یانزانی به كوردی چۆن ناو ده‌برێن. جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ له‌و ده‌نگانه زیاد كا، زۆرم پێخۆش ده‌بێ. ده‌توانن به شێوه‌ی په‌یام یان ئێمه‌یل ئاگادارم كه‌نه‌وه تا له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی زیاد كه‌م.
وا هه‌یه دوو ژینه‌وه‌ر له باری نه‌وعی و گورووهییهوه ده‌كه‌ونه لایه‌ك، به‌ڵام جیاوازیی جینسی، به پێی ناسكی و گرژیی ده‌نگی مێ و نێر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ناوی ده‌نگه‌كانیان یان شێوه‌ی تاریف و ناساندنی ده‌نگه‌كانیان جیاوازیی هه‌بێ. ئه‌وه‌ش زۆرتر ناساندن یا تاریف كردنی ئه‌و ده‌نگانه له كاتی به‌رزكردنه‌وه دا ( جا چ بۆ ده‌ربڕینی كه‌یف خۆشی یان ڕق و تووڕه‌یی و ئاگاداركردنه‌وه و ترسان) ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه هه‌ر له ناساندنی ده‌نگی مرۆڤ دا:
پیاو.................... ..ده‌گوڕێنێ ـ ده‌نه‌ڕێنێ.
به‌ڵام،
ژن....................... ده‌قیژێنێ ـ ده‌زیڕێنێ.
وا هه‌یه بۆ پیاویش بگوترێ "ده‌زیڕێنێ"، به‌ڵام بۆ ژن قه‌ت ناكرێ بڵێی: فڵانه ژن ده‌نه‌ڕێنێ، یان
ده‌گوڕێنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــ
وێنه‌یه‌ك بۆ جیاوازیی ده‌نگی نێر و مێ له هێندێك زینده‌وه‌ر دا:
مریشك .................. دهگارێنێ.
ده‌قاسپێنێ ( دوای هێلكه كردن)
به‌ڵام،
كه‌ڵه‌شێر(كه‌ڵه‌باب) ده‌خوێنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
پاشماوه‌ی ده‌نگه‌كان:
(ئه‌گه‌ر ده‌نگێك تایبه‌تی مێ، یان نێر بێ، له كه‌وانه دا ده‌ینووسم، ده‌نا ده‌نگه‌كه به گشتی ئی ئه‌و نه‌وعه ژینهوهرهیه)
وشتر ده‌هۆڕێنێ.
لۆك(وشتری نێر) ده‌بڵمێنێ.
ماین ـ ئه‌سپ ده‌حیلێنێ.
گامێش ـ كه‌ڵ دههۆقێنێ ـ دهنۆقێنێ.
مانگا ـ گا ده‌هۆڕێنێ.
كه‌ر ده‌زه‌ڕێنێ.
مه‌ڕ ـ به‌ران دهكاڕێنێ ـ ده‌قاڕێنێ.
بزن ـ نێری دهبێلێنێ. دههێڕێنێ.
شێر ده‌نه‌ڕێنێ.
به‌راز دهمشێنێ.
ورچ ده‌هۆڕێنێ ـ ده‌بۆڕێنێ ـ ده‌بۆڵێنێ.
سه‌گ ده‌وه‌ڕێ ـ دهمڕێنێ( پێش هێرشكردن و له كاتی ترس دا)
تاجی (تاژی) ده‌وه‌ڕێ ـ دهناسكێنێ( كاتێك مه‌ترسی هه‌ست پێ‌بكا، یان لێی بدرێ)
پشیله ده‌میاوێنێ
________________________________________________________
كۆتر ده‌گمێنێ.
كه‌و دهقاسپینی ـ ده‌خوێنێ.
چۆله‌كه ده‌جریوێنێ.
بولبول ده‌خوێنێ ـ ده‌چریكێنێ.
مراوی ده‌قیڕێنێ.
قشقهڵه ده‌قڕێنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
مار دهفیشقێنێ ـ ده‌فیشكێنێ.
كیسه‌ڵ ده‌وشێنێ.
بۆق ده‌قڕێنێ.
مێشووله ده‌وزێنێ.
مێش دههازێنێ ـ ده‌وزێنێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|