هۆ هه‌ڵه‌بجه
زۆر زه‌حمه‌ته من بتوانم
له یادی تۆ
شتێكی وا بخوولقێنم
كه شایسته‌ی مێژووی
تۆ بێت،
به‌ڵام ئه‌مه خۆی هه‌ستێكه
گیری خواردوه له ده‌روونم
من ده‌مهه‌وێ به
پێنووسێك به كاخه‌زێك
ده‌ریبێنم.
****
هۆ هه‌ڵه‌بجه شاری
شه‌هید ،
شاری كاره‌سات.
تۆ كۆرپه‌ی وڵاتێكی
زۆر له مێژه چه‌وساوه‌یه
كاره‌ساتی شاراوه‌یه.
هه‌ر بۆیه تۆی .
ئازیزی خۆی،
له پێش چاوان
شه‌هید كرا،
بێجگه له خه‌م
بێجگه له ته‌م
بێجگه له شین و گرین
هیچی دیكه‌ی
پێنه‌كرا ،
چه‌وسانه‌وه كاره‌ساتیش
بخه لایه
به‌ڵام دونیای مافی مرۆڤ
قه‌ت به‌زه‌یی پێیدا نایه،
****
هۆ هه‌ڵه‌بجه
شاری شه‌هید من نازانم
ئایا راستی؟
یا ئینسانی ؟
مافی مرۆڤ
له كۆی دایه ،
بۆ ؟ له به رچی
ئایا تابڵۆ هه‌یه ئێستا
له‌م جیهانه ؟؟؟
وێنه‌ی تابڵۆی پێنج هه‌زاری
وه‌ك تۆی بایه ؟؟
ئایا بۆ چی تابڵۆكه‌ی تۆ
نه‌كه‌وته نێو
بازاڕی ویژدان
ئایا بۆ چی سامرێژه
دڕنده‌كه‌ی به‌غدا
نه‌كه‌وته به‌ر دادگا‌و میزان
له لاهاكهی دۆستی مرۆڤان ؟؟؟
****
هۆ هه‌ڵه‌بجه
شاری هه‌زاران نازشێواو
شاری هه‌زاران كۆرپه‌ی
ههتیوكراو،
شاری هه‌زاران دایكی جه‌رگبراو،
شاری هه‌زاران كه‌م ئه‌ندام و زهلیلكراو ،
شاری شه‌هید،
شاری خامۆش
شاری خه‌مبار و ڕه‌شپۆش .
باش بزانه ئه‌م دونیایه
دونیای ماده نه‌ك ویژدانه .
****
هۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی
هێروشیما ،
كۆرپه جوانه‌كه‌ی كوردستان‌م
كاره‌ساتت
هه‌ره‌سێك بوو،
هه‌ڵمه‌كه‌ی چوو،
تێكه‌ڵ به هه‌وره تریقه و
زه‌لزه‌له و چهحرو قین بوو..........
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-22-2011 در ساعت 09:15 PM
|