12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاویزان نورى
له ژێر دار ههنارهكهدا دانیشتبوو، خه‌ریك دروستكردنى خه‌یاڵێك بوو، بگونجىَ له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ده‌وروبه‌رى، چونكه چه‌ندین جار خه‌یاڵپڵاویی كردبوو، جگه له‌خه‌م خواردن، هیچ شتێكى تازه له خه‌یاڵه‌كانیدا به‌ر هه‌ستى نه‌كه‌وتبوو، پێیه‌كانى راكێشابوو، به‌ده‌ستێكى یارى به‌خۆڵ و زیخهكانى ژێر ده‌ستى ده‌كرد و ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شى هه‌نارێكى گرتبوو، سه‌رى ههڵبرِى ته‌ماشایه‌كى دارههنارهكهى كرد، كه گه‌ڵاكانى له شێوه‌ى تابلۆیه‌كى ئه‌فسوناویی ده‌شنانه‌وه، له‌ودیوى گه‌ڵاكان تریسكهى خۆر ده‌یدا له‌نێو چاوه‌كانى، پێشتر چه‌ند جارێك حیكایه‌ته‌كانى هه‌نارى بیستبوو، كتێب و گۆڤاریشى به‌ناوى هه‌نار خوێندبووه‌وه، به‌ڵام حیكایه‌تێك كه وای لێ ده‌كرد زیاتر بیرى لێ بكاته‌وه، ئه‌وه بوو كه ده‌یانووت: "له هه‌نارێكدا دهنكێكیان دهنكى به‌هه‌شته، گه‌ر ئه‌و ده‌نكه نه‌خۆى هه‌ست به‌تام و چێژى راسته‌قینه‌ى هه‌نار ناكه‌یت!"، بۆیه دهگهرِا بۆ شوێنێك تا هه‌ناره‌كه‌ى ده‌ستى بوڵێت و نه‌هێڵێت ده‌نكێكى لێ بكه‌وێت، تا هه‌مووى بخوات و بزانێت تام و چێژى هه‌نار چۆنه! خۆشترین میوه له‌لاى ئه‌و هه‌نار بوو، به‌تایبه‌ت هه‌نارى مێخۆش و ههندىَ خوێشى پێوه بكات، به منداڵیش كه تازه له‌دایك ببوو، ره‌نگى هه‌نار به‌سه‌ر پێیه‌كانیه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه ناویشیان نابوو (هه‌نار)، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام به‌دواى تامێكى خۆشتر له‌و میوه‌یه‌دا دهگهرِا، تا هێنده‌ى دى ئالوده‌ى ئه‌و میوه‌یه بێت، ئه‌و رۆژه له‌ژێر دارههنارهكه ده‌یان جار به‌ده‌سته‌كانى گه‌مه‌ى به هه‌ناره‌كه ده‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ى خڕێتى زه‌وى ببینێ ئاوه‌ها ته‌ماشاى خڕیی هه‌ناره‌كه‌ى دهكردو نه‌یده‌ویست شه‌قى بكات، هه‌ستى ده‌كرد گه‌ر هه‌ناره‌كه‌ى شه‌ق بكردبایه هێنده‌ى ژماره‌ى ده‌نكه‌كانى نهێنییه‌كانى جیهان ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ى تاكه نهێنى راسته‌قینه‌ى به‌خته‌وه‌رى كه ده‌نكه هه‌ناره‌كه‌ى به‌هه‌شته نایبینىَ و نایدۆزێته‌وه، هه‌ستا و چووه ژووره‌وه و له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى پاڵكه‌وت، هه‌ناره‌كه‌ى هه‌ر به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌گه‌ڵ كۆكه‌یه‌كى ره‌شدا كه خه‌ریك بوو سینگى ده‌رده‌هێنا راچهڵهكى و دایكى رایكرده سه‌رى و پێى ووت: "ئاخر پێم وتى ئه‌وه‌نده هه‌نار مه‌خۆ، بزانه خه‌ریكه دهتكوژىَ!"، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام كۆكهكانى تا ده‌هاتن زیاتر ماندووى ده‌كرد، دایكى چارشێوهكهى دا به‌سه‌ریدا و بردى بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه سێ چاره‌كه ڕێ لێیانه‌وه دوور بوو، پاش پشكنینى له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه، پزیشك رووى كرده دایكى و پرسى:
-چى خواردووه‌و چى ده‌خوات؟
-بیست و چوار كاتژمێر خه‌ریكى هه‌نار خواردنه، دكتۆر!
-ئیدى نابێ هه‌نار بخوات.
ئه‌و كه گوێى له‌م قسانه بوو ده‌ستى كرده گریان و ووتى:
-به‌ڵام من ته‌نها ئاره‌زووى هه‌نار ده‌كه‌م و هه‌نار ده‌خۆم، هێشتاكه تامى راستهقینهیم نه‌چێشتووه.
كاتىَ كه ئه‌م قسانه‌شى ده‌كرد ههنارهكهش هه‌ر له‌نێو له‌پى بوو، دكتۆره‌كه ووتى:
-ئه‌گه‌ر دهتهوىَ چاك ببیته‌وه، نابىَ له‌مه‌ودا هه‌نار بخۆیت.
دایكى په‌لامارى هه‌ناره‌كه‌ى ده‌ستی دا و تا توانى فرِێیدا.
له خه‌و راچهڵهكى و بینى هه‌ناره‌كه‌ى نێو ده‌ستى وه‌كو خۆى ماوه، زانى كه ئه‌وه خه‌ونێك بوو بینى، بۆیه هه‌ناره‌كه وه‌ك شتێكى نهێنى خستیه ژێر سهرینهكهى و له‌خه‌ون و دكتۆر‌و دایكى شارده‌وه، دواتر خه‌وى لێ كهوهتهوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|