نمایش پست تنها
  #2  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

محمد صديق المنشاوي


کورى صديق مه نشاويه قورئان خوينه ، ساڵي (1920 ز) له پاريزگاى (سوهاج) له مصر له ناو خێزانێکى قورئان په روه ردا هاتۆته دونياوه و گه شه ى کردووه ، باوکى قورئان خوێن و مامۆستاى تجويد بووه ، مه نشاوى له ته مه نى هه شت ساڵى هه موو قورئانى له به ر کردووه ، شێخ احمدى سيدى مامى له گه ڵ خۆى بردوويه تى بۆ فێربوونى جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان ، له ته مه نى دوانزه ساڵييه وه ده ستى کردوه به قورئان خوێندنى شه وانه به هاوه ڵى مامۆستاکه ى تا ته مه نى ده گاته پانزده ساڵ ، دواى ئه وه ى ناوبانگى بڵاوبوويه وه زياتر متمانه ى به خۆى په يدا کردو کاريگه رى گه وره ى هه بوو له سه ر گه شته که ى له گه ڵ قورئاندا . ناوبانگى جوان خوێندنه وه و ده نگه خۆشه که ى بووه باسى باوى ناو خه ڵک له مصر ، کاتێک به ر پرسانى ڕاديۆ ئه م هه واڵه يان بيست داوايان لێ کرد که تاقيکردنه وه ئه نجام بدات و وه ک قورئان خوێن له راديۆ دابمه زرێت ، به ڵام مه نشاوى ئه مه ى ڕه ت کرده وه و وتى نامه وێت ببمه خوێنه رى قورئان له راديۆ ، وه پێوستم به ناوبانگه که ى نى يه ... هه ر بۆ يه به ڕێوه به رى ڕاديۆ بڕيارى دا که راديۆ برواته ئه و شوێنه که مه نشاوى له ئاهه نگێکى ڕه مه زانى دا بوو له گوندى (اسنا) . هه رچه نده بۆ جارى دووه ميش داواى به رپرسانى ڕاگه ياندنى ڕه ت کرده وه به ڵام له کۆتايى دا به هۆى داواى به رده واميانه وه مه نشاوى ڕۆيشت بۆ باره گاى ڕاديو ، تا کۆچى دوايى کرد وه ک قورئان خوێن له وێ مايه وه .

هه ر به و هۆيه شه وه هه ندێک کاسێتى بۆ ڕاديۆ کانى سورياو له نده ن تۆمارکرد .

له ساڵى ( 1938 ز ) ژيانى هاوسه رى يه که مى پێک هێناوه و بووه ته باوکى چوار منداڵ دواى ته مه نى چل ساڵى هاوسه رى دووهه مى‌هێناوه و نؤ منداڵى لێبووه . سه رکه وتنى مه نشاوى له قورئان خوێند ندا توشى گێچه ڵى زۆرى کردووه تا کار گه يشتۆته ئه وه ى هه وڵى ژه هر ده رخواردکردنى بدرێت .

مه نشاوى زۆر ساده و خۆبه که م زان بووه ، زۆر جار عه مامه که ى لابردووه و به به رگێکى سپى يه وه له به ر ده رگاى ماڵه که ى دانيشتوه زۆر که س وايان زانيوه ده رگه وانه .

به رده وام په يوه ندى به هاوشاريه کانيه وه هه بووه و هه ژارانى خۆ ش ويستووه .

مه نشاوى له ساڵى ( 1966 ز ) توشى فراوانبوونى لوله خوێنه کانى بۆرى خواردن هات ،هه ر بۆيه پزيشکه کان داوايان لێکرد که خۆى ماندوو نه کات به ڵام مامۆستا سور بوو له سه ر قورئان خوێندن به ده نگى به رز ، ته نانه ت ئه و رۆژه ى که کۆ چى دوايى کرد قورئانى خوێند ، ئه وه بوو له 20 /6 / 1969 گيانى سپارد .

مه نشاوى دواى ئه وه ش که بوو به قورئان خوێنێکى به ناوبانگ ( هه روه ک باوکى په روه رده ى کردبوو ) داواى پاداشتى له هيچ که س نه ده کرد ، وه چاوى له و بڕه پاره يه نه بوو که بۆى دائه نرا 0

وه زاره تى ئه وقاف له مزگه وتى ( الزمالک ) دايمه زراند ، وه له وێ مايه وه وه ک خوێنه رى سوره تى ( الکهف ) تا کۆچى دوايى کرد .

ئه و کاسێتانه ى مه نشاوى به ته جويده وه بۆ ڕاديۆى تۆمار کردبوون ، له ساڵى 1980 ز به هۆى که مترخه مى به رپرسانى ڕاديۆوه به رنامه ى تريان له سه ر تۆمار کران .

مه نشاوى به بێ جياوازى گوێى له ده نگى قورئان خوێنانى هاوچه رخى خۆى ئه گرت و ( محمد رفعت ) ى قورئان خوێنى زۆر خۆش ده وىست و هۆگرى ده نگ و خوێندنه وه که ى بوو .

له يه که م گه شتيدا بۆ ده ره وه ى وڵات به هاوه ڵى مامۆستاى قورئان خوێن ( عبدالباسط محمد عبدالصمد ) له کاتى قورئان خوێندندا گريا به هۆى ئه و پێشوازيه ناوازاه گوێگرتنه ى گه لى ئه نده نوسيا له قورئان و به پيرۆز راگرتنى په يامى خوا .

ئه و خاڵانه ى به ده ستى هێناون :

1ـ سه روکى ئه نده نوسى ( احمد سوکارتو ) خه ڵاتى ڕێزلێنانى پێ به خشى .

2ـ له سوريا خه ڵاتى ڕێزلێنانى پله دووى پێ به خشرا .

( له مصر هيچ خه ڵاتێکى ڕێزلێنانى پێ نه به خشراوه )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید