07-19-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"ئه‌و گرمه‌یه چی بوو دایه"
چ دۆزه‌خێکی پڕ له قیژه بوو ئه‌و رۆژه‌ی مناڵه‌کان باوه‌شی دایکیان ره‌ق هه‌ڵات
من دڵنیام خودا له دۆزه‌خی خۆی په‌شیمانه
ئه‌و رۆژه‌ی ژنێک له سهرهژانی هیوا و گۆرانی مێرده‌که‌ی،
چڕنووکێکی دووکه‌ڵاوی،
فووی دایه ده‌ریای دڕی مه‌رگه‌وه.
ئه‌رێ دایه بابۆڵه‌یه‌ک ماست و په‌نیرم ده‌ده‌یه‌ی؟
ئه‌و کاته‌ی پێش خواردنی دمی به بابۆڵهکهیهوه ره‌ق هه‌ڵاتووه،
ئه‌و مناڵه‌ی برسی بوو.
ئه‌رێ بابه کایه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی؟
ئه‌و کاته‌ی به سه‌ر هه‌ر دوو پێی باوکییه‌وه ره‌ق هه‌ڵاتووه،
ئه‌و مناڵه‌ی ئیشتیای کایه‌ی له گه‌ڵ باوکی کردبوو.
مناڵێکی ساوا ده‌گریی و داوای دایکی ده‌کا
ئه‌و کاته‌ی دمی به گۆنای دایکییه‌وه وشک هه‌ڵاتووه و دایکیشی لاره‌مل دمی که‌فی کردووه.
من دڵنیام دۆزه‌خێک ساز کرا،که خودا له دۆزه‌خی خۆی په‌شیمان بۆوه
ئه‌و رۆژه‌ی دووکه‌ڵێکی پیس تر له سێحه‌بی ده‌ستی چڵکنی ئاڵقه‌ی ملی دوو دڵداری سه‌رخۆش له ژووان کردبوو.
ئه‌رێ چی ڕووی دا دایه؟
ئه‌و گرمه‌یه چی بوو؟
باوکم بۆ نه‌هاته‌وه دایه؟
ئه‌و کاته‌ی پیاوێک ده‌ستێکی به ئاڵقهێ ده‌رگا و ده‌ستێکی به 15 _20 نانه‌وه هه‌ڵوه‌ریوه.
من دڵنیام ئه‌و رۆژه مناڵێک به خه‌ونێکی هیرۆشیماییهوه له خه‌و راپه‌ڕی،
ئه‌و ساته‌ی دایکی له حه‌وشه له کاتی شیوی رانک و چۆغه‌ی مێرده‌که‌ی گیانی داوه.
ئه‌و رۆژه چه‌ند مه‌زن، پیس بوو...
چه‌نده سوجده‌ی ته‌مه‌ننا فڕی به‌ره‌و خودا...
چه‌نده کۆڵان و شه‌قام که خۆیان پیس نه‌کرد...
من دڵنیام گشت پێغه‌مبه‌ره‌کانی رووناکی ئه‌ژنۆیان شکا،
ئه‌و رۆژه‌ی شارێک له هه‌رێمی قیژه و مه‌رگ و خنکان و خاپور و نه‌مان،
شارێک له سه‌وزترین بیری خودا بۆ زه‌وی
که‌وته که‌مینی جه‌نایه‌ت و جه‌بر و جندۆکه‌کانی تاریکی.
چ دۆزه‌خێکی نامرۆڤانه بوو ئه‌و رۆژه‌ی جیهان لابهقوون و زگ شۆڕ
تێر‌و ته‌سه‌ل له قاناوهکانی نامرۆڤی
خرپ بۆی خه‌وتبوو.
ئه‌رێ، ئه‌و رۆژه له کوێی بوو؟
خودای به‌زه‌یی له کام وڵات ده‌سووڕاوه؟
ئه‌رێ دایه بۆ که‌س وه‌ڵام ناداته‌وه؟
ئه‌و رۆژه چ دۆزه‌خێک ساز کرا؟!
ئه‌و کاته‌ی مناڵێک له سه‌ر سفره‌ی سڕی دایکی نیوه‌گیان ده‌ی قیژاند:
ئه‌رێ چی رووی داوه دایه؟
ئه‌و گرمه‌یه چی بوو؟
باوکم بۆ نه‌هاته‌وه دایه؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|