موضوع: پخشــان...
نمایش پست تنها
  #16  
قدیمی 04-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

خۆ مان به ند یخا نه ما ن هه ڵ بژارد

خۆ مان ئه م به ندیخانه
بێ ده نگه مان هه ڵبژارد
بێ ئه وی بیر له ئا زاد بوون بکه ینه وه

خۆمان به ندیخانه مان هه ڵبژارد
بیری ژیانی هه نده ران

که وته بیر و مێشکی زۆر که سان
زۆرمان ئازاری ژین بینی
زۆرمان چێشت ئازاری ویژدان
یا خۆد سه ختی رۆژی ژیان
تاکوو بگه ینه هه نده ران
ئه و وڵا تانه ی که پێ یان ده ڵێن

به هه شتی خه ونه کان
تاکوو گه یشتینه هه نده ران ته نیا به قسه وڵاتی خه ونه شیرینه کان
ئا ی هه نده ران چیت لێ سه ندم و چیت پێ به خشیم
دور که وتنه وه له وڵات و له خاک و نیشتمانی خۆم ، له ئازیز و له خزم و له دۆستانی خۆم
له هه موو که س و هه موو ژیانی خۆم

ئێستا هه ر به ته نیا ، وام له ژورێکا و من هه موو کات هه ر خه فه ت ده خۆم

ئاخ غه ریبی و هه نده ران ، زۆر بنه ماڵه ت لێک هه ڵوه شان

زۆر منداڵت له دایک و بابیان ساند ، زۆر ژیانت برد به فه نا
زۆر پیاوت خسته چاره نوسی بێ هێز و توانا
زۆر که س نه خۆش و له نه خۆشخانه ، یان له ژورێکا وه ک به ندی خانه
که رۆژ هه ڵ دێ کۆ ڵه پشتێک به کۆ ڵه وه ، یان له رێگه ی قوتابخانه

یان بۆ ئێش کرد ن و فه رمانه
تا ئێواره کاتژمێر چوار، به سه ر ده به ین ئه م ژیانه
ئه مه پیشه ی گشت رۆژانه
من له ناو قوتابیه کانا سه یرم ده که ن ، خۆ به خۆیان ده ڵێن ئه ها
ئه وه سه ر ره شه و بێگانه له خاکی ئێمه میوانه
هیچیان ئه من نادوێنن که ده زانن سه رم ره شه و قسه ده که م به زمانێکی تر
که دێن و لێم ده پرسن ، که خه ڵکی کوێ ی بۆ چی هاتویه ئێرانه
ده ڵێم کوردم زیاتر له چل ملیون که سین بی حکومه ت وبێ وڵات
چون بێکه سین هیچ که س به هانامان ناگات
به ڵام ئه مانه نازانن ، نامان ناسن یان خۆیان ، نایان هه وی بزانن
یان مێشکی خۆیان ماندوو بکه ن به م قسا نه
بۆ یه له قوتابخانه یان له کاره که ش هه ر به ته نیام به بێ هاورێ

بیر ده که مه وه له ژینی نوێ
دوای ئه و هه موو فکرانه ، که کاتژمێر چواری ئێواره ی هه موو رۆژان
دێمه وه ماڵ له گه ڵ کردنه وه ی ده رگاکه به دوای خۆ م دا دایی ده خه م ده رگا
وه ک به ندیخانه یه کی بێ پۆ لیس وبێ ده ر که وان له جێگا
به درێژایی شه و یان به دیار ته له فزیون و یان خۆێندنه وه یی چه ند رۆژنامه و
کتێب و یان نوسینی هێندێک شتی بێ مه ودا
دیسان شه و ده که م به رۆژ و به ره و کار یان قۆتابخانه له سه ر ، را
بۆ یه بێ ئه و یی بیر بکه ینه وه له ژیانمان خۆمان خۆمان خسته زیندان

نه پۆلیس وا له به ر ده رگا ن
نه که س که له پچه ی بۆ هێناین
هه ر خۆمان بۆ خۆمان به دڵی خۆمان له ناو چوار دیواری ماڵێکا
خۆمان کردوه زیندانی
تێ په ر ده که ین رۆژ و مانگ و ساڵی ژیانی
بێ ئه وه ی بیر بکه ینه وه له ئازاد بوون
خۆمان ئه م به ندی خانه بێ ده نگه مان هه ڵ بژاد
ده ک خوا له م ژینه ، رزگارمان بکات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید