نمایش پست تنها
  #17  
قدیمی 03-31-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ـ ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خوێنێته‌وه هیچی زياتر نييه له‌و كه‌سه‌ی كه‌ ناتوانێ بخوێنێته‌وه. (مارك تواين)


ـ يا به ته‌واوی كۆیله بن يا بۆ هه‌ميشه ئازاد. (جان درايدن)

ـ بگۆڕدرێن، به‌س مانگا دايمه خه‌ريكی كاوێژه. (بيسمارك)

ـ هه‌ر كه‌س كه‌موكووڕی روانينی خۆی وه‌ك كه‌موكووڕی جيهان دێته به‌ر چاو. (شووپێنهاوێر)

ـ هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌ك به‌شێ له ئازادييه‌كه‌ی بۆ گه‌يشتن به هێمنی وه‌لا نێ، شياوی هیچيان نييه و هه‌ردووكيشيان له‌كيس ده‌دا. (بێنجامين فڕانكلين)

ـ كه‌سێ كه تا ئێستا هيچ هه‌ڵه‌يه‌كی نه‌كردووه ڕه‌نگه هیچ كارێكی نه‌كردبێ. (ئاڵبێڕت ئه‌نيشتاين)

ـ به‌ ده‌گمه‌ن ديومه زانايه‌ك به‌خته‌وه‌ر بێت. (ئێڕنێست هه‌مينگوای)

ـ جه‌حه‌نده‌مێكی تێگه‌يشتووانه شيرينتره له به‌حه‌شتێكی كه‌رانه. (ويكتۆڕ هۆگۆ)

ـ دوودڵان قه‌ت سه‌رناكه‌ون. (ناپیلئۆن)

ـ پاره‌ی ناو گيرفان نێزیكترين دۆستی ئينسانه. (گوستاولۆبۆن)

ـ كه نه‌توانين به ئازادی بژين وا باشتره باوه‌ش بۆ مه‌رگ بگرينه‌وه و بڵێین به‌خێر بێی. (مهاتما گاندی)

ـ هه‌ڵه‌ نه‌كردن سه‌ركه‌وتن نييه، سه‌ركه‌وتن واته دووپات نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌. (شووپێنهاوێر)

ـ له‌م جيهانه‌دا هه‌ر كه‌سه‌و شوێنێكی هه‌يه، به‌ جێی ئه‌وه‌ی شوێنی خه‌ڵك داگير كه‌ن حه‌ول بده‌ن جێگه‌ی خۆتان بدۆزنه‌وه. (چاڕلی چاپلين)

ـ هه‌تاو تين به گيايه‌ك ده‌دا كه سه‌ر له‌ خاك بێنێته ده‌ر. (لیێو تاڵستۆی)

ـ سه‌ركه‌وتن وا له‌ پاڵ مه‌رگ پاڵ كه‌وتووه، بڕۆن بيڕفێنن. (والۆژ)

ـ كه ده‌نگ هه‌ڵێنی گوێیان له ده‌نگت ده‌بێ، كه له‌ سه‌رخۆ بدوێی گوێت لێ راده‌گرن. (پۆل رێنیو)

ـ له درێژایی مێژوودا كام كاتی مه‌زن و كاريگه‌ره، سه‌ركه‌وتنی جۆرێ ئه‌وينه. (ئێمرسۆن)

ـ عاده‌ت يا باشترين به‌رده‌سته، يا خراپترين ئه‌رباب. (ناتانيل ئێمۆنز)

ـ ئه‌وی قه‌ڵستان ده‌كا، به‌سه‌رتان‌دا زاڵ ده‌بێ. (تۆنی مووریسۆن)

ـ ئازايه‌تی هه‌نگاوێ دوای ترسه. (كلێمه‌ن يانگ)

ـ تا دانه‌يه‌وه كه‌س ناتوانێ سوارت بێ. (شه‌هيد مارتين لۆته‌ركينگ)

ـ پشت سه‌ری هه‌ر رووداوێك چاو بۆ ژنان بگێڕن. (ناپیلێۆن)

ـ جوانی و كه‌رێتی هاواڵی له‌مێژینن. (فڕانكلين)

ـ ئه‌گه‌ر حه‌قيقه‌ت بڵێیت ناچار نی هيچ وه‌بيرخۆت بێنیته‌وه. (مارك تواين)

ـ بۆ سه‌ركه‌وتن تێ‌مه‌كۆشه، حه‌ول بده مرۆيه‌كی به‌نرخ بيت. (ئالبێر كامۆ)

ـ هه‌ر كه‌س هه‌ر ئه‌وه ده‌بيستێ كه تێی ده‌گات. (گۆته)

ـ گرفتێ شك نابه‌م ئه‌وين گرێ‌پووچكه‌ی نه‌كاته‌وه. (ئێمت فاكس)

ـ ئه‌وی پێی وايه خۆشه‌ويستی سنوورێكی هه‌يه، هیچ له‌مانای خۆشه‌ويستی ناگا. (پووشكين)

ـ كڵۆڵتر له پیاوی بێ‌نيشتمان، نيشتمانی بێ‌پياوه. (ئالبێر كامۆ)

ـ شه‌ره‌فی پياو وه‌ك كچێنی كچ وايه، بێتوو جارێك بدۆڕێ تاهه‌تايه له‌كيس چووه. (عه‌لی شه‌ريعه‌تی)

ـ هيچ قينێ به قين ناشۆرێته‌وه، قين به ئه‌وين راده‌ماڵدرێ، ئه‌وه‌ ياسايه‌كی نه‌‌گۆڕه. (بوودا)
ـ مرۆی مه‌زن دره‌نگ به‌ڵێن ده‌دا و زووی ده‌هێنێته جێ. (كۆنفسيووس)

ـ هیچ شتێ ناگۆڕدرێ، ئه‌وه‌ ئێمه‌ين كه تێكده‌چین. (هێنری ده‌يويد تۆرۆ)

ـ يه‌كه‌مين تيشكی تاوهه‌ڵاتی ئه‌وين، دوايين زه‌رده‌ی خۆرئاوای عه‌قڵه. (ئانتوان برێت)

ـ سوور بن له‌سه‌ر كردنی كارێك، رێگه بۆخۆی ده‌دۆزرێته‌وه. (لینكۆڵن)

ـ هۆی سه‌رپاكی ماڵوێرانيه‌كانی مرۆف ئه‌وه‌يه كه ناتوانێ ته‌نيا له ژوورێك دانيشێ و بيربكاته‌وه. (بليس پاسكاڵ)

ـ هه‌موو مرۆفێك هه‌ڵه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر نه‌زان دووپاتی ده‌كاته‌وه. (سيسرۆن)

ـ بۆ عاشق‌نه‌بوون هیچ رێگه‌يه‌ك شك نابه‌م به‌ڵام بۆ ئه‌وينداری هه‌‌ميشه رێگه‌يه‌ك هه‌يه. (تۆرۆ)

ـ هیچ شتێ نايه‌ته گۆڕێ تا ئاوه‌زمان رێكی نه‌خات. (شكسپێر)

ـ عاده‌ت هه‌موو شتێك عاقڵانه دێنێته‌ به‌ر چاو. (ويل دۆرانت)

ـ ئه‌وين مه‌زنترين رووداوی ژينه. (ليۆ ئۆسكای)

ـ هه‌موو حه‌ول ده‌ده‌ن به‌شه‌رييه‌ت بگۆڕن به‌ڵام كه‌س بير له‌ گۆڕینی خۆ ناكاه‌وه. (تالستۆی)

ـ ئه‌گه‌ر پێتان ده‌كرێ له خه‌ڵكی علاقڵتر بن، به‌ڵام قه‌تيان وه‌ڕوو مه‌هێنن. (لۆرد چێسترفيڵد)

ـ ئه‌وين تاوهه‌ڵاتی زه‌ماوه‌نده و زه‌ماوه‌ند خۆرئاوای ئه‌وين. (باڵزاك)

ـ كه‌رێتی واته چه‌ن پات‌كردنه‌وه‌ی كارێك به‌هه‌ويای گه‌يشتن به ئامانجێكی ديكه. (فڕانكلین)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید