03-08-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فشه‌ي شاعیرانه...
ـ چۆن هه‌ستی شێعره‌كانی له شاعیرانی دی وه‌رگرتبوو، شێعره‌كانی له‌بار خۆی برد.
ـ نووسه‌رێ كه جه‌وهه‌ری خۆی به‌رله جه‌وهه‌ری پێنووسه‌كه‌ی ته‌واو بێ، نووسه‌رێكی كهمجهوههره.
ـ قوتابخانه بێكاره‌كان باسه‌واد ده‌كات و باسه‌واده‌كانیش بێكار.
ـ هیوادارم كه ئاخر ئاسه‌وارم ئابڕووی هه‌وه‌ڵ ئاسه‌وارم بكرێته‌وه.
ـ بۆ سه‌ردان له نه‌خۆشێ كه مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌یه ده‌بێ شیرینی به‌رین؟
ـ وێنه‌كه‌ی فرۆشت، به پاره‌كه‌ی قابی عهكسێكی كڕێ.
ـ رۆژهه‌لآت، رۆژاوای له خه‌و هه‌ڵساند و بۆ خۆی خه‌وته‌وه.
ـ شه‌و، كتێبێكه كه ده‌بێ له تاریكی‌دا بیخوێنێوه.
ـ گۆرانی، شایی وشه‌یه.
ـ وه‌ختی دۆعا كردن وشه‌كان باڵ ده‌گرن.
ـ زستان كه به به‌هار حامیله بوو، له‌سه‌ر منداڵ چوو.
ـ ئه‌گه‌ر مه‌ل له یاسای جازبه‌ی زه‌وین به خه‌به‌ر بوایه، حه‌تمه‌ن له هه‌ڵفڕینیدا به شك ده‌بوو.
ـ زه‌رده‌واڵه، هه‌ر مێشههنگوینه كه وه‌رشكه‌ست بووه و هه‌ر پێوه ده‌دات.
ـ ئهستهغفیڕهڵلآی راسته‌قینه، به ته‌سبێحی یه‌ك دهنكیش ده‌گوترێ.
ـ زۆركه‌س، درۆیه‌كی ره‌نگییان له راستێكی «سیاه و سفید» پێخۆشتره.
ـ قسه له تێكنۆلۆژی، هه‌ر تێكنۆلۆژی قسه‌یه.
ـ مه‌رگی مشك، مه‌رگی پشیله‌شه.
ـ «مێژووی پشیله» مشكه‌كان ده‌ینووسن.
ـ خۆزگه بۆ هه‌ر نیگایه چاوێكم بوایه.
ـ ژیان،حه‌كایه‌تی دووپاتهبوونهوهیه،یا دووپاتهكردنهوهی یه‌ك حه‌كایه‌ت؟
ـ دنیای راسته‌قینه‌ی هه‌ر كه‌س، پرێسكهیهكی گرێپووچكهیه.
ـ ئینسان، شووڵی ده‌ستدرێژی به سروشت ده‌خوات.
ـ ئه‌گه‌ر گلیم هی خۆت نه‌بوو، ده‌توانی پێتی لێدرێژتر بكه‌ی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|