03-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ.
*گای باری به منداڵی دیاری،یانی به منداڵی چاک بووی هه‌ر به چاکی ده‌مێنییه‌وه.
*له کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به ده‌ست خۆت نییه.
*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه باغ به ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌قه‌ندرێن.
*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ.
*خه‌ڵکی به فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه به قسه.
*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به تامتره.
*نه بگری نه پێبکه‌نه،تێبگه.
*له قسه هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه،له کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه.
*ئاشق به تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه.
*ئاو خواردنه‌وه وا خۆشه که لێوت به لێوی کانیاوه‌وه بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره.
*به‌هاره‌مه‌مره وه‌ختی گوڵانه ،هاوینه مه‌مره خه‌له‌و خه‌رمانه،پاییزه‌مه‌مره گه‌ڵاڕێزانه،زستانه مه‌مره سه‌هۆڵبه‌ندانه،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مریئاخر زه‌مانه؟
*چه‌کی پیاو سیلاحه و چه‌کی ژنیش زێڕه.
*دڵ وه‌کوو مێش وایه ،ته‌نانه‌ت له گووش ده‌نیشێ.
*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ.
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ.
*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه تا کلک هه‌ڵسووڕێن.
*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه ده‌بینێ.
*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به که‌س ناکا.
*شه‌ڕ به هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به پیاوانی گه‌وره ده‌پارێزرێ.
*ده‌ستێ به ته‌نیا ده‌نگی نایه و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه.
*ده‌بێ ئه‌وه‌نده زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.
*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه ناکا،چونکه له سروشت و زاتی دا نییه .
*چه‌وه‌نده‌ر به ته‌نکی باشه.
*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له هه‌رددا،کلکی ده‌کا به داردا.
*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به تاڵتره.
* که‌سێک ده‌می به شیر بسووتێ ،فووش له دۆ ده‌کا.
* زه‌وی خڕه و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له رق، یا له تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه .
* کادێن که پڕ بوو شه‌نه ئاخنی ناوێ.
*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ.
*هه‌ر سوار سوار بێ باشه،نه‌ک پیاده سوار بێ.
*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه و هه‌ر که‌س به مه‌نی خۆی.
*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه.
* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ.
*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه له ماشێن حیساب نه‌بێ.
*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه.
*سه‌د لێڵاو به بێڵاوێک نابێ.
*داری شووعار به‌ر ناهێنێ.
*نانمان نییه،شه‌ڕ میوانه.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به زگی قه‌رزداره.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ.
*لێک‌دابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه زۆر شیرینه .
*هه‌ر که‌س بکا به قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به گونان.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه بۆ عه‌ولاده‌کان.
*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره،یانی رووناکایی تێدا نییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|