ئـیـمـپـراتـۆریـی مـاد
له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین هۆزێكی ئازای ئاریایی له ڕیزه چیاكانی زاگرۆس سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵكانی ئه‌و ده‌مه‌ی دانیشتووی زاگرۆس كه بریتی بوون له :
گۆتییه‌كان، لۆلۆییه‌كان، كاسییه‌كان، هۆرییه‌كان و هتد نه‌یانتوانیبوو به‌رگه‌یان بگرن و ئاخری له ناوی ئه‌واندا توابوونه‌وه.
ئه‌م خه‌ڵكه نوێیه "ماده‌كان" بوون (باپیره‌ی كوردانی ئه‌وڕۆكه) كه پاشتر توانییان ئیمپراتۆرییه‌كی مه‌زن پێك بێنن.
ماده‌كان پاتشاكانیان بریتی بوون له:
1ـ دیاكۆ (708 تا 655ی پ. ز.) 53 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
2ـ فرۆرتیش (655 تا 633ی پ. ز.) 22 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
3ـ هوخشته‌ر (633 تا 584ی پ. ز.) 49 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
4ـ ئاستیاگ (584 تا 550ی پ. ز.) 34 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
كێ بوون و له كوێوه هاتن؟ چی‌یان كرد و چۆن له‌نێو چوون؟
هیندوئه‌ورووپی نزیكه‌ی 6000 ـ 7000 ساڵ پێش له ئێسته، خه‌ڵكێك له ده‌شته‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای ده‌ریای ڕه‌شدا ده‌ژیان و خاوه‌نی زمانێكی هاوبه‌ش بوون كه پێیان ده‌وترێ هۆزه‌كانی ئاریایی یان هیندوئورووپی.
ئه‌م خه‌ڵكه به‌درێژایی زه‌مان گه‌لێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆریان لێ كه‌وته‌وه و دواتر ڕه‌نگه به‌شوێن له‌وه‌ڕگه و بژیوی باشترا كه‌وتنه كۆچ كردن به‌ملا و ئه‌ولای جیهانا.
هه‌ندێ له‌م هۆزانه هه‌ڵكشان به‌ره‌و ڕۆژئاوا و پاش سه‌دان ساڵ شه‌ڕ و كێشمه‌كێش زۆربه‌ی ئه‌ورووپایان داگیر كرد.
سویدی، ئه‌ڵمانی، یۆنانی، ئیتالی، پۆرتۆگالی و هتد پاشماوه‌ی ئه‌وانن.
هه‌ندێكی تر له‌و هۆزانه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات كه‌وتنه ڕێ و له توركستانی ئیمڕۆی ڕووسیادا خۆیان گرته‌وه و ماوه‌ی هه‌زار ساڵێك له‌وێ مانه‌وه و له پاشان كه‌وتنه‌وه ڕێ و هه‌ندێكیان له ده‌وروبه‌ری ڕیزه چیاكانی زاگرۆس (كوردستانی ئه‌وڕۆكه)دا گیرسانه‌وه و هه‌ندێكیشیان له باشووری ئێرانی ئێستاكه‌دا نیشته‌جێ بوون.
چینێكی تریشیان به‌سه‌ر هیمالیادا چوون به‌ره‌و هیندوستان و له په‌نجاب گیرسانه‌وه.
له‌م خه‌ڵكانه گه‌لێ هۆز و تیره‌ی نوێتر كه‌وته‌وه، له به‌ره‌ی زاگرۆس ماد و له‌وانه‌ی باشووری ئێرانیش پارسه‌كان كه‌وتنه‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕ و كۆچكردنه به‌م خێراییه نه‌بووه كه لێره باس كرا به‌ڵكوو پتر له هه‌زاران ساڵی خایاندووه و گه‌لێ قۆناغ و سه‌رده‌میان بڕیوه.
كه‌وابێ هیندوئه‌ورووپییه‌كان باپیره‌ی سویدی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسایی، كورد، هیندوستانی، ئه‌فغانی، فارس و گه‌لێ نه‌ته‌وه‌ی ترن كه ئه‌وڕۆكه بۆخۆیان خاوه‌نی وڵات و زێدی تایبه‌تی خۆیانن.
زمانی هه‌موو ئه‌مانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه سه‌ر زمانی هیندوئه‌ورووپییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وڕۆكه هه‌ر كامه‌یان خاوه‌نی زمانێكی تایبه‌تمه‌ندن.
زمانی كوردیش بۆ خۆی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه و بناوانی ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئاریایی یان هیندوئورووپی.
سه‌رچاوه و ژێده‌ره‌كان:
1ـ سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه: ماڵپه‌ڕی كاك سه‌ردار پشده‌ری
2ـ تاریخ ده هزار ساله ایران ـ جلد اول ـ چاپ ده‌م ـ تابستان 1378 ـ عه‌بدولعه‌زیم ره‌زایی.
3ـ تاریخ ماد ـ چاپ چهارم ـ سال 1377 ـ ا. م. دیاكونوف، ترجمه كریم كشاورز.
4ـ تاریخ كرد و كردستان ـ چاپ اول ـ سال 1378 ـ سدیق سه‌فی زاده (بۆره‌كه‌یی).
5ـ جنبش های كرد از دیرباز تاكنون ـ چاپ اول ـ سال 1993 ـ سوئد ـ م. كاردوخ، سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێك له باسه‌كه و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وێنه‌كه‌ی دیاكۆ و باقیی وێنه‌كان، ئه‌م كتێبه بووه.
6ـ مێژووی ڕاپه‌ڕینی كورد ـ عه‌لائه‌دین سه‌جادی ـ چاپی دووهه‌م ـ 1996 ـ سه‌قز.
7ـ ئینته‌رنت، ئیرنا، 25 ـ 07 ـ 1999.