behnam5555 |
05-09-2011 06:05 PM |
دووبه‌یتییه‌کانی باوه‌تاهیر
دووبه‌یتییه‌کانی باوه‌تاهیر
به کافر بم که بڕوانم به گوڵدا
به کافر بم که بیچێنم له گڵ‌دا
به کافر بم ئه‌گه‌ر ناوی به‌رم، ناو
که دووسه‌د داغی لاله‌م وا له دڵدا
دڵم شه‌یدایه، وێڵی ده‌شت‌وده‌ر ما
به بای عیشقت، نه باڵم ما، نه په‌ڕ ما
به من ئێژی سه‌بووریت بێ سه‌بووری
سه‌بووری کردی ئه‌م هه‌ڕگه به‌سه‌رما
که دڵ گریا، زمان ناڵه‌ی نه‌هێنا
موژه‌م ته‌ڕبوو، به‌ڵام ژاڵه‌ی نه‌هێنا
شه‌وێک یار نایه بیبینم به خه‌ونیش
له به‌ختم چاوی من لاله‌ی نه‌هێنا
به‌ڵا، - ئه‌ی جوانێ!- ڕه‌مزێکه له باڵات،
جنوون وه‌سفێکی سه‌رپایی له سه‌ودات
گومانی وه‌م له سه‌نعه‌تکاری تۆیه
به په‌نهان چاوی ده‌بڕێته ته‌ماشات
که بمکووژی، به په‌یکانت، چ په‌روات؟
ده‌رم که‌ی گه‌ر له کۆڵانت، چ په‌روات؟
له‌تێکم دڵ هه‌یه، قه‌ت نیمه په‌روا
دڵی عاله‌م له دامانت، چ په‌روات؟
م : بریا کاکه سوری
|