|
|
behnam5555 |
07-17-2012 02:46 PM |
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا
ره‌زا شوان
( 1 )
په‌ندی پێشینان ، لقێكی گرنگه له ئه‌ده‌به و ، به‌شێكی گه‌وره و به‌نرخه له فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و ، گه‌نجینه‌یه‌كی له‌بنه‌هاتووی ڕۆشنبیرییه و ، فه‌رهه‌نگێكی فره ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و وشه و، پڕ له زانست و زانیای و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گه‌له .. ئاوێنه‌یه‌كه راده‌ی شارستانی و رۆشنبیری و ژیری و لێهاتوویی هه‌ر گه‌لێك ده‌خاته روو .. په‌ندێكی ئینگلیزی ده‌ڵێت : « په‌نده‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌رتووكێكی گه‌وره‌یه ، كه به ئاسانی ره‌وشتیانی تێدا ده‌خوێنینه‌وه .. »
په‌ندی پێشینان ، فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه و ، به‌ری ره‌نج و تاقیكردنه‌وه و ژیری و بلیمه‌تی و ره‌وانبێژی ره‌وانبێژانه. ئه‌م په‌ندانه له چه‌ندین قۆناخی جیا جیادا ، به درێژایی ساڵه‌های ساڵ وتراون و له باو و باپیرانمانه‌وه ، ده‌ماوده‌م بۆمان ماونه‌ته‌وه ، به‌شێكی زۆریان تا ئه‌مڕۆش بایه‌خ و تام و چێژیان ماونه‌ته‌وه و، له ژیانی رۆژانه‌ماندا له كات و شوێنی خۆیاندا به كاریان ده‌هێنین و ، سوودیان لێ وه‌رده‌گرین .. بڕواشم وایه ، نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی ئێمه‌ش به كاریان ده‌هێنن.. ره‌نگه به‌شێكیش له وته و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش،ببنه په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و چیرۆك و سه‌رگوزشته بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
په‌ندی پێشینان ، له ناوه‌ڕۆكدا په‌خشانه و ، بریتییه له رسته و وته‌یه‌كی كورت و چڕ و پڕ ، كه روویه‌كی لۆژیكی هه‌یه ( مه‌به‌ستداره) ، مانا و مه‌به‌ستێكی فراوان و قووڵی هه‌یه .. به‌شێكیان ساده‌ن و، به زۆریش لۆژیكی و توێكڵدارن و مه‌به‌ستێكی تر ده‌پێكن .. ده‌شڵێن په‌ندی پێشینان ده‌رد و ده‌رمانیشی دیاری كردووه.. هه‌ندێ په‌ندی كوردیمان له شێوه‌ی دێڕه هۆنراوه‌دا هاتوون و نیوه دێڕهكانیان ، سه‌روایان هه‌یه بۆ نموونه :
« كه‌مه‌ره و لووله هاڕه‌ی دێ ـــ سك له برسا قۆره‌ی دێ » یان :
« حه‌وتی بمرێ له باوان ـــ كلی نابڕێ له چاوان »
له هه‌ندێ په‌ندی تری كوردیماندا جۆره ترپه‌یه‌ك هه‌یه ، كه ئاواز و ئاسانییان به رسته‌كان داوه بۆ نموونه : « بخۆ خۆڵه كه‌وێ ، شوو مه‌كه سه‌ر به هه‌وێ » یان:
«قسه هه‌زاره ، دووانی به‌كاره » یان : «پیاوی دوو ژنه ، جه‌رگی كون كونه »
په‌ندی پێشینان ، هه‌مه‌موو بواره‌كانی ژیان و ، هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تتیه‌كان ده‌گرێته‌وه..هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناخێكیش ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ریان له په‌نده‌كاندا هه‌یه.
په‌ندی پێشینان ، به چاك و خراپیه‌وه ، ره‌وشت و خووی سروشتی و ژیری و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری گه‌ل ده‌خاته روو.. هه‌ر گه‌لیش به خاوه‌نی په‌ندی پێشینان ده‌زانرێت .
په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق ، دوو شتی جیاوازان ، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندی رووه‌وه له‌یه‌كده‌چن و، چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه .. قسه‌ی نه‌سته‌ق خاوه‌نه‌كه‌ی ناسراوه ، به‌ڵام په‌ندی پێشینان گه‌ل خاوه‌نێتی .. له چه‌ند كتێبێكی كوردیدا ، كه په‌ندی پێشینان یا قسه‌ی ناودارانیان تێدا نووسیوه ، كۆمه‌ڵێك په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌قیان تێكه‌ڵ كردووه ، هه‌ندێ له وته‌ی ناودارانیان به په‌ند نووسیوه ، یان به پێچه‌وانه‌وه.
په‌ندی پێشینان ، بابه‌تێك نییه بۆ سوعبه‌ت و خۆشی ، یا بیكه‌ین به شه‌وچه‌ره‌ی شه‌واره‌ی شه‌وانی درێژ و تاریكی زستان و كاتی پێ به‌سه‌ر به‌رین. به‌ڵكو بایه‌خێكی ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گرنگی هه‌یه، كه بیرتیژی و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ درده‌خات ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه گه‌لان به پیرۆزی و رێزه‌وه ده‌ڕواننه په‌ندی پێشینان.. گه‌لێ له لقه‌كانی تری ئه‌ده‌ب سوودیان له په‌ندی پێشینان وه‌رگرتووه..ته‌نانه‌ت له گه‌لێ له كتێبه ئایینیه‌كانیشدا ، په‌ندی پێشینان یان هاوشێوه‌یان به‌كارهێناوه.
بێگوومان هه‌ر گه‌لێك په‌ندی خۆی هه‌یه ، كه گوزارشت له تایبه‌تمه‌ندی و داب و نه‌ریت و ژیان و گوزه‌ران و ژینگه و سروشت و زیدی ئه‌و گه‌له ده‌كات.. بۆ نموونه ئه‌م په‌ندانه تایبه‌تین به گه‌لی كوردمانه‌وه و، شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی كوردیان پێوه دیاره :
« كه‌و زمانی خۆی دوژمنێتی ».. « زاوا نییه‌تی دانۆك ـــ بووك ده‌یه‌وێ گۆبه‌رۆك »..
« خوا كڵاوی بۆ به‌روو كردووه » ..« كه‌شك برای دۆیه ».. « له هه‌ولێر كۆنتره »
« تاكێ كه‌وش و تاكێ كڵاش ـــ ماندوو نه‌بی مام ته‌ڕه‌ماش » « خه‌نجه‌ر له‌كا ده‌دا »
« ده‌ڵێی دركی مهم و زینه »..« تا شه‌رواڵه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته بن پێی ههڵیناكێشێ »
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێكی زۆری په‌ندی پێشینان هه‌ن ، هه‌ر گه‌لێك خۆێ كردووه به خاوه‌نیان و به په‌ندی خۆیانی ده‌زانن.. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێكه‌وه ژیان و تێكه‌ڵ بوون و هاوشارستانی و هاوسێتی و كۆچكردن و فێربوونی زمانی یه‌كتر و تاقیكردنه‌وه و تێپه‌ڕبوونیان به قۆناخه هاوشێوه‌كانی مێژوو و لێكچوونی ژیانیان . وای كردووبێت كه به‌شێكی زۆری په‌ندی گه‌ڵان هاوده‌ق و هاومانا و هاومه‌به‌ست و هاوناوهڕۆك بن.. ده‌شێ به جیاوازییه‌كی كه‌م و، به شێواێكی تر داڕێژرابن . ده‌توانین ئه‌م په‌ندانه به په‌ندی جیهانی « گڵوباڵیزم په‌ند » ناو به‌رین .. نموونه‌ی ئه‌م په‌ندانه‌شم لا زۆرن .
په‌ندی پێشینانی كوردی ، به‌ری تاقیكردنه‌وه و ره‌نج و دنیادیده‌یی و فه‌لسه‌فه و ره‌وانبێژیی ره‌وانبێژانی گه‌لی كوردمانه.. كه هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كوردهواریمانی به باش و خراپیه‌وه ، به شیرین و تاڵیه‌وه ، به شێنه‌یی و ته‌نگانه‌یه‌وه... هتد. له‌خۆ گرتووه.. به‌شی هه‌ره زۆری پهندهكانمان ، سیما و ره‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كوردمانیان پێوه دیارن.. گه‌لی كورد یه‌كێكه له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان له په‌ندی پێشینان و فۆلكلۆردا.رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن و له نووسینه‌كانیاندا باسیان كردووه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نزیكه‌ی بیست هه‌زار په‌ندی پێشینانی كوردیمان نووسراونه‌ته‌وه و بڵاوكراونه‌ته‌وه.. به‌ڵام به هه‌زاران په‌ندی تریشمان هه‌یه ، له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا ، به چه‌ند شێوه‌زارێكی زمانی كوردیمان به تایبه‌تیش له سه‌ر زاری به ته‌مه‌نه‌كانمان ، كه تا ئه‌مرۆش نه‌نوسراونه‌ته‌وه..هیوادام خه‌مخۆران و په‌ندناسانی كوردمان ، سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بكه‌ن و ، په‌ند و به‌یت و گۆرانییه فۆلكلۆرییهكانمان له تیاچوون رزگار بكه‌ن .. به‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وه‌ره به فولكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن و ، له لای تامه‌زرۆیانی په‌ندی پێشینانیش خۆیان شیرین ده‌كه‌ن.. چونكه تا راده‌یه‌ك فۆلكلۆر ناسنامه‌ی گه‌له ، ئه‌گه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ندێ رووه‌وه ، زه‌فه‌ریان پێ بردووین ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یان توانیوه ، فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌مان كاڵ بكه‌نه‌وه.. ئه‌گه‌رچی دزیان لێ كردووین .
په‌ندی پێشینان ده‌ریایه‌كه ، مه‌له‌وانزانی شاره‌زا و لێهاتوو نه‌بێت ، ناتوانێ مه‌له له‌م ده‌ریایه قووڵه‌دا بكات.. بۆیه ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانیاری و، درێژه‌دان به‌م باس و خواسه بۆ پسپۆران و شاره‌زایان و په‌ندناسانی دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان به‌جێ ده‌هێڵین.
تا ئیستاش كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ر و ئه‌دیبانی كوردمان كۆمه‌ڵێكی باشی په‌ندی پێشینانیان كوردیمانیان به شێوه‌زاری كرمانجی باكوور و باشووری كوردستان كۆكردۆته‌وه ، به كتێب بڵاویان كردوونه‌ته‌وه .. ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و كتێب و كۆكهرهوانانهن كه ناوه‌كانیانم زانیووه .. داوای لێبووردنیش له‌و نووسه‌رانه ده‌كه‌م كه كتێبیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌رچاوی من نه‌كه‌وتوون ، تا لێره‌دا ناویان به‌رم .. ئه‌مه ناوی كتێبه‌كانن:
١ ـ قسه‌ی پێشینان ـ ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس ـ به‌غدا ـ ١٩٣٣
٢ ـ هه‌زا بێژ و په‌ند ـ كۆكردنه‌وه‌ی ـ مه‌عروف جیاووك ـ به‌غدا ـ ١٩٥٧
٣ ـ گوتنا پێشینا ـ جگه‌ر خوێن ـ شام ـ ١٩٥٧
٤ ـ په‌ندی پێشینان ـ شێخ محه‌مه‌دی خاڵ ـ به‌غدا ـ ١٩٥٧
٥ ـ امپال كردیه ـ جه‌میل كهنه ـ حه‌له‌ب ـ ١٩٥٧
٦ ـ مشتا خاچیا ژ گوتنین پێشا ـ مه‌لا مه‌حموودی دێرشه‌وی ـ ١٩٨٠
٧ـ په‌ندی كوردی ـ عومه‌ر شێخوڵڵا ـ ١٩٧٢
٨ـ په‌ندی پێشینانی كورد ـ عه‌لی مه‌عروف شاره‌زووری ـ به‌غدا ـ ١٩٨١
٩ ـ په‌ندی به‌راوردكاری ـ لێكۆڵینه‌وه‌ی ـ كه‌ریم شاره‌زا ـ ١٩٨٢
١٠ ـ ئه‌ده‌بی فۆلكۆری كوردی ـ د. عه‌زه‌دین مسته‌فا ره‌سۆل ـ به‌غدا ـ ١٩٧٠
١١ ـ له په‌نده‌كانی پیره‌مێرد ـ پێنج به‌رگ ـ سلێمانی ـ
١٢ ـ گوتنێن پێشیان ـ عه‌بدولقادر بنگۆل ـ ئه‌سته‌مبۆڵ ـ ٢٠٠٥
١٣ ـ ( ١٠٠١) په‌ندی پێشینان ـ سوره‌یا میكائیلی ـ ستۆكهۆڵم ـ ٢٠٠٧
١٤ ـ گۆڵبژێرێك له په‌ندی كوردی ــ هۆشیار نوری ـ سلێمانی ـ ٢٠١١
١٥ ـ گۆڵبژێرێك له په‌ندی پێشینانی كورد و گه‌لانی جیهان ـ خالید كه‌ریمی ـ ٢٠٠٦
١٦ـ وته‌كانی ژیان ـ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه ـ هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧
١٧ ـ من الفلكلور الكوردی ـ قصص غنائیه، حكم وامپال ـ اعداد وترجمه ـ د. محمد عبدالنجاری ـ بیروت ـ١٩٨٢
١٨ ـ په‌نده باوه‌كان ـ ئاماده‌كردنی ـ كاروان عوسمان ـ سلێمانی ـ ٢٠١٠
١٩ ـ هه‌ریه‌كه‌ش له‌م دكتۆر و پرۆفیسۆره فۆلكلۆرناسه كوردانه‌مان له رووسیا و له هه‌ندێ وڵاتانی تردا، كۆمه‌ڵێكی باشی په‌ندی پێشینانی كوردیان گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی رووسی و چاپیان كردوون، له‌وانه : جاسمی جه‌لیلی ، حاجی جوندی ، قه‌ناتی كوردۆ.
٢٠ ـ مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادیش ، له ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژ و ، له كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا، كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردی ی بڵاوكردۆته‌وه .
دكتۆره شوكریه ره‌سوڵێش لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی په‌ندی پێشینان هه‌یه و جێپه‌نجه‌ی خزمه‌تكردنی له‌م بواره‌دا دیاره .
ئه‌و كورته باسه‌ی سه‌ره‌وه‌م به پێویست زانی ، بۆ ئه‌وه‌ی كه بێمه سه‌ر ناونیشانی باسه‌كه‌مان« كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردی و گه‌لاندا ». بۆ ئه‌وه‌ی زۆر كات له خوێنه‌رانی ئازیزمان داگیر نه‌كه‌م ، به ـ دوو به‌ش ـ پهندهكان بڵاوده‌كه‌مه‌وه ( به‌شی یه‌كه‌م ـ كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی كوردیدا ) و ( به‌شی دووه‌م ـ كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ).
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ، كۆمه‌ڵێك په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین ، به ناڕه‌وا ده‌رباره‌ی ژنان وتراون.. من به ناڕه‌وایان ده‌زانم.. ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زه‌قی پیاوسالاری و كۆمه‌ڵ سالاریین ، كه ئافره‌تیان ده‌چه‌وسانه‌وه و ، به چاوێكی كه‌متر له ئافره‌تیان ده‌ڕوانی و تا راده‌یه‌ك، په‌راوێزیان كردبوون.. به‌ڵام كه په‌ندی پێشینانی گه‌لانی ترم خوێنده‌وه، په‌ندی زۆر زه‌قتر و ره‌قتر و ناشیرینترم ده‌رباره‌ی ئافره‌تانیان خوێنده‌وه .. كه كورد له چاوی ئه‌وانه‌وه به حه‌وت ئاو شۆراوه‌ته‌وه .. به‌ڵام به گه‌واهی رۆژهه‌ڵاتناسان و كوردناسانی بیانی، كورد رێز له ئافره‌ت ده‌گرێ و رۆڵی به‌رز ده‌نرخێنێ .ئافره‌تانی كورد له ئافره‌تانی وڵاته دراوسێكانمان واته له ( ژنانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب) سه‌رفرازتر و كراوه‌ترن.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده زه‌ق و ناڕه‌وایانه‌دا نیم ، كه ده‌رهه‌ق به ژنانی كوردمان وتراون.
به‌شی یه‌كه‌م ـ ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا ) :
(*) كچ قه‌ڵایه ، ناگیرێ .
(*) كچ دارگوێزه ، هه‌رچی به لایدا تێپه‌ڕێ ، په‌لاری خۆی تێ ده‌گرێ .
(*) كچ سێوه سووره‌یه به‌داره‌وه ، هه‌ركه‌س گۆپاڵی خۆی تێده‌گرێ ، كه‌س نازانێ به نیسیبی كێ ده‌بێ.
(*) كچێك حه‌وت كوڕ دێنێ .
(*) دایك ببینه و، دوێته « كچه » بخوازه .
(*) كچی خۆم ناكه‌م به قوربانی كوڕی خه‌ڵكی .
(*) كیژ ، ته‌شی دایكی ده‌ڕێسێ .
(*) كچه قه‌ره‌ج ، نابێت به خاتوون .
(*) ئه‌گه‌ر كچ بیه‌وێ كوڕ بلاوێنێ ـــ گۆزه هه‌ڵده‌گرێ و ئاو له دوور دێنێ .
(*) جوانی كچ ، له قژه‌كه‌ی دایه .
(*) باوكی كچان سۆڵتانه .
(*) كچ پردێكه ، هه‌موو كه‌س به سه‌ریدا تێ ده‌په‌ڕێ .
(*) كچێ دایكی هه‌ڵیبنێ ، ده‌بێ خاڵۆزای بیخوازێ .
(*) حه‌وت كچی كۆێری هه‌بێ ، به رۆژێك به شوویان ده‌دا.
(*) كچێكی كوێر ، له كوڕێكی بێكهڵك باشتره .
(*) دوێته بخوازه، تا نه‌كه‌وتۆته وڵنگه‌وازه. « وڵنگه‌وازه:چاوبڕكێ و هه‌وه‌س بازی»
(*) كچم به‌خێوكردن كوڕی خه‌ڵك بردی ،كوڕم به خێوكرد كچی خه‌ڵك بردی .
(*) گه‌وره كچ تا دانیشێ ، به‌ختی باشتر ده‌بێ .
(*) هه‌نگ له ماكی ، كچ له داكی .
(*) ده‌ڵێی كچه جافیان بۆ دابه‌زاندووه .
(*) خوا بدا مرازم ، كچێك بۆ كوڕه‌كه‌م بخوازم .
(*) كیژی به دایك ، مه‌نجه‌ڵی به سه‌رپۆشه.
(*) ره‌شه وه‌ك تاوه ، ئه‌تخوازن به ناوی باوه.
(*) ئه‌گه‌ر ره‌شبم وه‌ك موو ، ده‌وڵه‌تی باوكم ده‌مدا به شوو .
(*) كیژ له ماڵی خه‌ڵكینه ، كوڕ كوڕی زێڕینه.
(*) مه‌ڕوانه سه‌ری ئاس ، بڕوانه به‌ختی خاس .
(*) كوڕه‌كه‌م كوڕمه تا ژن دێنێ ، به‌ڵام كچكه‌م تا له‌ته‌مه‌ندا كچمه.
(*) هه‌ر كه‌زی زه‌ردێ ، سمێڵ سوورێكی هه‌یه .
(*) دایكی كراس ره‌ش نه‌مردووه.
(*) كیژ مێردی ده‌كرد ، بێوه‌ژنان سه‌مایان ده‌كرد.
(*) هه‌ی ناز هه‌ی ناز ، دایك ببینه و دوێته بخواز.
(*) ئه‌گه‌ر دایك و كچ یه‌كبن ، كه‌س ناتوانێت لێكیان بكا .
(*) به‌ختی دایك ، حیجازی كچانه.
(*) دایكی كچ بگره ، كچه به ده‌ست خۆته.
(*) كچ و ماسی نابێت بمێننه‌وه ، چونكه بۆنیان تێده‌كه‌وێت .
(*) كچ میوانه .
(*) كیژم بوو ، ههوێیهكم بوو .
(*) كۆڵی گرانی كنگره ، خه‌می گه‌وره‌ی خدره .
(*) كچ ده‌م له قووچ .
(*) كچ هه‌تا كچه مێردی ده‌وێ ، كه شووی كرد هه‌موو شتی ده‌وێت .
(*) ده‌زگیرانی كه‌س ناشیرین نییه .
(*) شێر له بێشه ده‌رپه‌ڕێ ، چ نێربێ و چ مێ .
(*) خۆی ڕشتووه.
مالپه ری کورد ژین
|
behnam5555 |
07-17-2012 02:56 PM |
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا ( 2 )
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا
ره‌زا شوان
( 2 )
(*) بووك به دڵی زاوایه .
(*) بووكی خاڵه ، به‌رخی ناوماڵه .
(*) بووكی خاڵت ، هه‌ر رۆژ له سه‌یران و داوه‌ته .
(*) بووكی پوور ، جێگای له‌سه‌ر ته‌نوور .
(*) بووك له‌سه‌ر زینیش بێ ، كه‌س نازانێ به نسیبی كێ ده‌بێ .
(*) بووك له‌سه‌ر ئه‌سپه ، جڵه‌و له ده‌ستی مستێ یه ، كه‌س نازانێ نسیبی كێیه.
(*) بووكێ نازت ، به‌قه‌ی جیازت .
(*) هه‌ر بووكی ماڵی بابێتی .
(*) بووك نییه‌تی شیوی شه‌وێ ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی ده‌وێ .
(*) بووكه‌كه‌مان زۆر جوانه ، بالووكهیهكیشی له لێوانه.
(*) بووكه‌كه‌ی په‌نا دیواریت ، رۆژ هه‌موو رۆژ به تاڵیت ، به شه‌و ناوماڵ ده‌ماڵیت.
(*) بووكێكمان هێنا بێ بارگه و بنه ، كوته‌ك هه‌ڵده‌گرێ ده‌ڵێ نوره‌ی منه .
(*) بووكێ له‌گه‌ڵ تۆمه ، خه‌سوو گوێت لێ بێ .
(*) بووكه‌كه‌ی ماڵی مه‌تی ، سه‌ری سووره و پێی په‌تی .
(*) زاوا نییه‌تی دانۆك ، بووك ده‌یه‌وێ گۆبه‌رۆك .
(*) بووكێ زمانی نییه ، خه‌سووش ئیمانی نییه .
(*) شه‌ممه كار و شه‌ممه بار ، هه‌ر بووكی تیا مه‌كه سوار .
(*) خۆزگه خه‌سوو نه‌بوایه ، بووك به دڵی خۆی بژیایه ، قرچ قرچ بنێشتی بجوایه.
(*) كێ بووك بێ ، ئه‌و به‌ربووكه .
(*) ده‌ڵێی بووكیان بۆ دابه‌زاندووه.
(*) بووكی نزیك باوان ، به كه‌ڵكی چی دێ .
(*) دایكی بمرێ گوڵیشان ، هیچی نه‌خوارد بردیشیان .
(*) خه‌سوو له بیرچوو ، كه خۆشی بووك بوو .
(*) ئه‌گه‌ر بووك و خسوو یه‌كبن ، كوێره‌كه به په‌یژه‌دا سه‌رده‌كه‌وێ .
(*) هه‌سانه سوور ، له مێرگه‌سوور ، پلكم خه‌سوو .
(*) خه‌سوو ، به‌ردی بن په‌راسوو .
(*) خه‌سووی پیره ورچێ ، ئاگرت به‌ربێته پرچێ .
(*) نه خه‌سووی هه‌یه نه خه‌زوور ، دێته ده‌رێ گوڵه‌سوور .
(*) خه‌سوو ببێ به پرد ، بووك به سه‌ریدا ناپه‌ڕێته‌وه .
(*) ژن كۆڵه‌كه‌ی ماڵه . (*) ژن و ماڵیان وتووه.
(*)سه‌رمایه‌ی ژیان ، ژن و ددانه .
(*) ژن نان پینه ده‌كات .
(*) ژنیش هه‌یه ، ژانیش هه‌یه .
(*) ژیانی بێ ژن ، وه‌ك ماڵی بێ چه‌قۆ وایه .
(*) ژنێ مێردی كردی سه‌نگی ، عاله‌م هه‌ڵێ نایكا له‌نگی .
(*) ژن هه‌یه ماڵ وێران ده‌كا ، ژنیش هه‌یه ماڵ ئاوا ده‌كا .
(*) میرم با لاو بێ ، كراسم با جا‌و بێ .
(*) ژن دیواری ماڵه . یا ( ژن دیواری مێرده ) .
(*) مێرد كراسی ژنه .
(*) پیاوی دوو ژنه ، جه‌رگی كون كونه .
(*) بخۆ خۆڵه كه‌وێ ، شوو مه‌كه سه‌ر به هه‌وێ .
(*) شیر له شام ، خه‌نجه‌ر له مام ، ژن له پسمام .
(*) ئاو له كانی بخۆره‌وه ، ژنیش له ره‌سه‌ن زاده بخوازه .
(*) پیاو و ژن له خۆڵ دروست كراون .
(*) ژن هه‌سانی مێردیه .
(*) ژن بێ باوه‌ڕیشه و ، خۆش باوه‌ڕیشه .
(*) كه‌مه‌ره و لووله هاڕه‌ی دێ ، سك له برسا قۆڕه‌ی دێ .
(*) حه‌وتی بمرێ له باوان ، كلی نابڕێ له چاوان .
(*) ئه‌وه‌ی به بێوه‌ژنی ده‌یكه‌یت ، به كچێنی بت كردایه .
(*) شه‌ڕی ژن و مێردان ، تا ماڵ نوستنان .
(*) ژن به مێردی گه‌وره ده‌بێ .
(*) ژن بیه‌وێ ، پیاو ده‌كا به پیاو .
(*) پیاو بمرێ ژن هاره‌بێ ، ژن بمرێ پیاو هه‌ژاره‌بێ .
(*) كاروباری ماڵ ، به ده‌ستی ژنه .
(*) ژنه باوه‌ڕی نه ده‌كرد كه شوو بكا،كه شووی كرد داوای ماره‌یی و هه‌شتێكی ده‌كرد.
(*) ژن به‌بێ پیاو ، كێڵگه‌یه‌كه به‌بێ تۆوه .
(*) پیاو ڕووباره ، ژن ده‌ریایه .
(*) خانوویه‌ك ژن ئاوای بكات ، كه‌س ناتوانێ تێكی بدات .
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه و ، قوتابی ژنه .
(*) جوانی ئاسمان له ئهستێرهكاندایه ، جوانی ژنیش له پرچه‌كه‌ی دایه .
(*) به‌هێترین چه‌كی ئافره‌ت ، فرمێسكهكانێتی .
(*) ماڵ به ژنه‌وه ئاوه‌دانه .
(*) هیچ خۆشییه‌ك ناگاته خۆشی ئه‌م سێ شته : باخ ، په‌ز ، ژن .
(*) جوانی ماڵ و خێزان به ژنه‌وه‌یه .
(*) ژن هه‌یه و، ژنۆكهش هه‌یه .
(*) ژنی چاك ژیانه ، ژنی خراپ ژانه .
(*) ژنێكم ده‌وێ ژنانه ، پێسته بكا به هه‌مانه .
(*) گه‌نم له ژن بكڕه و ، رۆنیش له پیاو بكڕه .
(*) ژن ژنی مێردان بێ ، با له بنی به‌ردان بێ .
(*) مایین له عه‌ره‌ب بكڕه ، ژن له تیلهكۆ بخوازه .
(*) ژن ده‌ڵێ : كراسم ئاورێشمییه.. خوادرنم ژاری ماره .
(*) دایك و باوك له قازییه ، منداڵ له وازییه .
(*) ژن كه تووڕه بوو ، ئه‌و گۆزه‌یه‌ی پڕه له نهێنی ده‌یشكێنێ .
(*) ژن په‌یژه‌ی پیاوه .
(*) مێرد سه‌رپۆشی ژنه .
(*) ماڵی فره ژنان ، ئاو نییه له كونان . « كونان : كۆی كونده‌ی ئاوه »
(*) ژن به تۆران سووك ده‌بێ .
(*) ئیشی ژنان بیست و چوارن ، هه‌ر نان و هه‌ویر دیارن .
(*) ژنی ژنانه ، داینێ له دیوه‌خانه .
(*) ژنی خراپ ، منداڵی ره‌سه‌نی لێ ناكه‌وێته‌وه .
(*) نه سێ مایین له دۆڵێ ، نه سێ ژن له‌سه‌ر كهمۆڵێ .
(*) خزمی ژنان به‌ره به به‌ره ، خزمی پیاوان ده‌ربه‌ده‌ره .
(*) ماڵ لۆ مێردانه ، عه‌زاب لۆ ژنانه .
(*) ژنی به‌د ژانه ، گه‌ر خۆتی لێ ده‌یت ماڵت وێرانه .
(*) پیاو كه له ژن به بیانوو بوو ، ده‌ڵێ : ئارد ده‌بێژی بۆ خۆت ده‌له‌قێنی .
(*) ژنێكم ده‌وێ زمان دلێر ، باوان و خه‌زوور به یه‌كه‌وه نێر .
(*) ژنی پیاوی كوێر ، ئارایشی ناوێ .
(*) پیاو ده‌ره‌قه‌تی مه‌كری ژن نایه‌ت .
(*) ژنی جوان ده‌ردی بێ ده‌رمانه ، نه لێدان و نه ته‌ڵاق دانه .
(*) ژن له رێوی فێڵبازتره .
(*) ژن بده به ژن مردوو ، گا بده به گا مردوو.
(*) وتیان : "ماڵت له كوێیه ؟ " وتم : " هێشتا ژنم نه‌هێناوه " .
(*) وت وته‌ی ژنان ، كوژ كوژه‌ی پیاوان .
(*) مێوژه ره‌شه بخوات ، له گه‌ردنیا دیاره .
(*) ناوچه‌وانی قیرینه ، به‌ڵام به‌ختی شیرینه .
(*) سه‌ر به قوڕین ، ده‌هێنێته پێكه‌نین .
(*) پیاویش له ژنه .
(*) ژنی گه‌وران گرانه ، حه‌وانه‌وه‌ی ئاسانه .
(*) ژن كراسی پیاوه .
(*) ژن ژنی به‌سه‌رهات ، شه‌رتی هه‌ڵات .
(*) مار بۆ ژنی سك پڕ ده‌ڕشێته‌وه .
(*) ژنان چوونه هه‌وران ، پیاوان چوونه گه‌وه‌ڕان .
(*) ئاگری مێردم ، نه‌ك به‌هه‌شتی دایك و باوكم .
(*) له ماڵه باوان كارهكهرم ، له ماڵی مێردم شاژنم .
(*) هه‌موو ژنێك ژن نییه .
(*) ژن له مشك ده‌ترسێ ، پیاویش له ژن ده‌ترسێ .
(*) برا باشه ، به‌ڵام مێرد باشتره .
(*) ئه‌گه‌ر بۆ تۆ هه‌بێ له‌چك به سه‌رێ ، بۆ منیش ده‌بێ كڵاو به سه‌رێ .
له په‌نده‌كانی « پیره‌مێرد »ی نه‌مر :
(*) كه ژن مل كه‌چ بوو به نانی شوانی ـــ بۆچی لێی ئه‌ده‌ی به كوڵه گۆچانی
(*) كهوتویهنهته ده‌ورێ جوان پیری ناوێ ـــ ئه‌و ده‌وره گوزه‌شت چوار ژن بۆ پیاوێ
(*) چه‌ندم پێخۆشه له سای ده‌وه‌نێ ــ دانیشم و ژن ، مه‌شكه بژه‌نێ
(*) كچ به نابه‌دڵ بۆ پیر چوو به بووك ـــ مێرد بێزار ئه‌كا شه‌و به نووكه نووك
(*) له ئاده‌مه‌وه تا ئه‌م زه‌مانه ــ رێگای خێر و شه‌ڕ به‌ده‌ست ژنانه
(*) بووی به خه‌زووری پیاوی شه‌ڕانی ـــ ئه‌بێ كچه‌كه‌ت لای خۆت بزانی
یا پیاو ده‌كوژێ یاخود ئه‌یكوژن ـــ كه وابێ كچی تۆ نابێ به ژن
(*) مه‌ڵێن كه ئاده‌م حه‌وا ته‌فره‌ی دا ـــ خۆی وا نه‌بوایه چی ده‌كرد حه‌وا
(*) دیم بووكیان هێنا بۆ ماڵی زاوا ـــ له‌سه‌ر ماره‌یی بردیانه دواوه
په‌ندۆستانی هێژا و ئازیز : (*)بێگومان به ده‌یان په‌ندی پێشینانی كوردی تریشمان هه‌یه به ـ باش و خراپ ـ ه‌وه ده‌رباره‌ی كچان و ژنان . له‌وانه‌یه پهندهكان ، گشت نه‌گرێته‌وه و ته‌نها له گۆشه‌نیگای په‌ندبێژه‌وه‌یه ، مه‌به‌ستی له‌و ئافره‌تانه بێت ، كه ئه‌و وه‌سفانه ده‌یان گرێته‌وه.
(*) مه‌به‌ستمان له نووسینی ئه‌و په‌نده زه‌ق و ڕه‌قانه ، هه‌ست روشاندی خوشكانمان نییه .. له ئه‌مڕۆشدا ئافره‌تی خراپ و پیاوی خراپیش هه‌یه .. خۆ به ده‌یان په‌ندی پێشینانیشمان هه‌یه ـ په‌ندی جوان و په‌ندی ره‌ق ـ ده‌رباره‌ی كوڕان و پیاوان وتراون.. ئه‌و پهندانهشتان بۆ ئاماده كردون له ده‌رفه‌تێكدا بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه.
(* ) به‌شی زۆری ئه‌م په‌ندانه، له‌و سه‌رچاوه ناوبراوانه‌ی سه‌روه، بۆم گوڵبژێر كردوون.
(*) چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م بن ( كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا) .
نه‌رویج : ٧/ ١/ ٢٠١٢

اکنون ساعت 12:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)