اشعار کلاسیک کوردی
|
روژگار
روژگار روژگاری به ختم تا که ی هه ر وایه من و دلداری له یه ک جودایه خودایه تا که ی حالی من وابی هه موو ژیانم هر به ته نها بی سه رانسه ردونیا حالم ده زانی که س جاره ی ده ردی دلم نازانی ته مه ن سه رتا پای گه لا وه رین بور هه ر زامی سه خت و هه ر دل برین بور خو توئه زانی چه ن دل شکاوم به دوای عیشقی تو بی هیوا ماوم ئیتر بوچی توش وازم لی دینی وه ک گولی به ها ر عیشقم ده مرینی |
توم هه ر له بیره له شایی دا له وه ختی هه لپه رینا له خوشی دا له کاتی پی که نی‌نا له کوری ماته م و گریان و شینا ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره به شه و تاکوو به سه رما زال ده بی خه و به روژ تاکوو دوباره دیته وه شه و زه مانیکی که ده چمه سه یری گولزار له گه ل پولی ره فیقانی وه فادار ته نانه ت وه ختی ده سبازی له گه ل یار ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره له کویستانی ده می راو و شکاری له م زرایه که خوم هه لکرد له کاری له جی ژوانی که ده کوشک مه مکی یاری ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره دکه م ته رخان له ری ی تودا ژیانم له سه نگه ردا به ره ورووی دوژمنانم به خاکی تو دمی ئاویلکه دانم ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره هیمن |
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه بێ‌شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن: له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه «نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه! نالی |
شه‌وی یه‌لدایه شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و که دیده‌م دوور له تۆ بێ‌نووره ئه‌مشه‌و؟! دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان! خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان، چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟! له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟ هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟ سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی» له کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و نالی |
هـــــــــــــــه‌ر كه‌س كه لایه‌نی ئه‌هلی وه‌فا بپارێزێ خودا ـ له هه‌رحاڵدا ـ ئـه‌و له بــــــــــــــــه‌ڵا بپارێزێ ئه‌گه‌ر پێتخۆشه كـــــــــــــه دڵدار پێوه‌ندی نه‌پچڕێ بپارێزه سه‌ری ڕسته، هـــــــــــــــــــــــــــــ ـه‌تا بپارێزێ له جه‌وری دۆست، قسه ناكه‌م بێژگه له‌گه‌ڵ دۆست كـــــــــــــــه‌وا ئـاشنا قسه‌ی ئاشنــــــــــــــــــــا بپارێزێ ســــــــه‌ر و ماڵ و دڵ و گیان به قوربانی حه‌بیبێک كـــــــــــــــه مافی هاوده‌می و عه‌هدی وه‌فا بپارێزێ دڵی ئێمه‌ی نه‌پاراست و هیچ جێی گله‌ییش نییه منی به‌نده چم له ده‌ست دێ؟ خـــــــــــودا بپارێزێ ئه‌ی دڵ، ژیان وه‌ها ڕابوێره كـــــــه ئه‌گه‌ر كه‌وتی فریشته گیانت ـ ده‌ست بـه دوعـــــــــــــــا ـ بپارێزێ غوباری ڕێگوزه‌رت كــوانێ تاكـوو «حافز»، ئـــه‌م بــــــــــــــــــــــــــــه یادگاری سروه‌یی سه‌با بپارێزێ؟ |
سۆفی! وه‌ره كـــــه ئاوێنه‌ی سافی‌یه، ئه‌م پیاڵه‌یه هه‌تا بڕوانی سه‌فای ئـــــــــــــه‌و مه‌یه ڕه‌نگ ئاڵه‌یه هـــــــه‌موو ڕازی ژێرپه‌رده، له ڕه‌ندی مه‌ست بپرسه كــــوانێ ئه‌مه كه‌شفی ئه‌و نوێژكه‌ره خوێنتاڵه‌یه؟! ئـــــــه‌ی دڵ، لاویی تێپه‌ڕی و نه‌تچنی گوڵی عه‌یش تـــــــــازه له عه‌یب و عاری سه‌ری پیرییت زاڵه‌یه؟! خۆشیی نه‌غدی دنیایه مه‌ده به قه‌رزی به‌حه‌شـت كـــــــــــــــــه میراتی باباده‌م، ته‌نیا له‌تێك سواڵه‌یه یه‌كــــــــــــــدوو قومان بخۆوه له به‌زمی ده‌ور و، بڕۆ یانی هـــــــــــــــــــه‌تا سه‌ر نییه، ژوانگه له‌و ماڵه‌یه داوه‌كانت خـــــــــــــــــــــڕ كه‌وه، ڕاوی تۆ نییه سیمڕغ كــــــــه دا‌و، هه‌میشه لێره له به‌ر با، وه‌ک جاڵه‌یه ئه‌مـــــــــــــن ده‌بوو زانیبام خۆشیی له خۆم نابینم له‌و ڕۆژه‌وه ده‌رگـــــــــــــــــــای دڵ بۆ ئه‌وین ئاواڵه‌یه مـــــــــریدی جامی مه‌یه «حافز»، ئه‌ی سه‌با بێژه: زۆر له‌مێژه نۆكــــــــــــه‌ری پیری «جام» و پیاڵه‌یه |
بۆ مه‌هاباد شاره‌كه‌م، به‌ندی دڵم، ئه‌ی باغی من! ڕه‌وڕه‌وه‌ی ساوایه‌تیم، سابڵاغی من دڵ به هیوات لێده‌دا، لانكی دڵی تۆ له وه‌رزی یادی من دا سه‌رچڵی ببیه ناڵه‌م، من له سوێیانت گڕام من له تۆ بووم و له یاران دابڕام دووره یارم، دووره یارم، دووره یار ڕاونراو و ده‌ركراو و دووره شار دڵ مه‌گۆڕه، لێم مه‌تۆرێ، یاری تۆم ڕووگه‌كه‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ی زێدی خۆم! هێدی پاییزی 1991 |
تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ كۆچه و ئه‌و كۆچه‌شم به بێ تۆ كرد شه‌وداوه‌ته و شاییم به بێ دۆ كرد تینووم، تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ غه‌ریبم، ته‌نیاییم ده‌سته‌مۆ كرد ناتگه‌مێ، سه‌رێكم لێ هه‌ڵێنه چاوه‌ڕوانیی چاوانمی كه‌م سۆ كرد شینه دووریی كه‌س و یار و وه‌ته‌ن كوا فرمێسک، شینیشم به ڕۆ ڕۆ كرد با به‌سته‌ی ژیان گه‌رووی ویشكم ته‌ڕ كا گۆیێنه ژیان، ئه‌ویشم بێ گۆ كرد. هێدی 1989 |
هه‌تاو گوڵێ گیان! ڕووگه‌كه‌م با چاوی تۆ بێ كلـیلـی به‌ندی دڵ با ناوی تۆ بێ له به‌ر گه‌رمیی ئه‌وینت با بسووتێم هه‌تاوی ژینی من با تاوی تۆ بێ |
مەستانە
مەستانە مەستی چاوێکی مەستی مەستم مەستانەوار مەستم دەکەی دەبەی هەستم ساقی مەست و باقی مەست و منیش مەست لەمەستیدا تێنەگەشتی لەمەبەستم بەمەستی لەئاستانەی دەر ویستم بچمەدەر ئەفسونی نەرگسی مەستت بەست دەستم وەرە با بۆت بڵێم لە هەڵبەستی خۆم کە وا چۆن شێت ئەبم کاتێ مەستی تۆم من لە ڕێگا ئەڕۆم بە مەبەستی تۆم |
گۆڵی خوێناوی
گۆڵی خوێناوی کوڕ: بڕوانه شاییه چۆپیه له و ماڵه گوێ بگره زۆڕنایه ، ده هۆڵه ، شمشاڵه ! زه رد و و سوور تێکه ڵ بوون ، ژن و پیاو ، هه رایه له و ناوه هه ر هاڕه ی هه یاسه ی تۆ نایه ! سا تۆ خوا خێراکه با برۆین ده ست بگرین به کامی دڵداری پێکه وه هه ڵپه ڕین کچ: گۆڵ نه بێ بۆ سه رم ئاڵ چه پکێ ، زه رد چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ کوڕ: کچ له ڕێی جوانیتا ، کچ له ڕێی جوانیتا کج له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا پاییزه ، گه ڵای دار ڕژاوه ، باغ ڕووته، گوڵ کوانێ ؟ گوڵ لیوی به بزه پشکووته ! کچ: گوڵ نه بی بۆ سه رم زه رد چه پکێ ، ئاڵ چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ بتدایه دڵبه من به هه موو مه عناوه دوو چه پکت ئه هێنا له با غچه ی پاشاوه کوڕ: (ئه ڕواو له به ر خۆیه وه به گۆرانی ئه ڵێ: ) باغچه ی پاشا له و به ر ئاوه خێڵی دوشمن ده وره ی داوه ئه ڕۆم: ڕێگام لێ گیراوه ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوه ! (به ره به ره له دێ دوور که وته وه ) کوڕ: به باغچه ی پاشادا ورد گه ڕام ، خوار و ژوور زه رد هه بو ،بۆم چنیت ، چنگ نه که وت گۆڵی سوور نازانم ئه مجا دێیت بۆ شایی و هه ڵپه ڕکێ کچ: نایه م گۆڵ ماویه تی بۆ سه رم سوور چه پکێ ! کوڕ: (یه خه ی مراخانی ترازان): ناته وێ ئه م زامی سه ر دڵه م له باتی؟ کچ: هه ی هاوار تفه نگی دۆژمنیش پێکاتی؟ ڕاکشێ تاوێ سه ر بنێره سه هر ڕانم با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم ! مامۆستا گۆران |
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئه‌کم ببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟ بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ: سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ! |
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه |
که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم |
به‌هـــــــــــــــــانه
به‌هـــــــــــــــــانه ســـــــــه‌رم دانا له‌پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــه‌د بـــــــــه‌بێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ حه‌بیبه‌خـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سه‌یـــــــری وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانه‌می کرد شووشه‌ڕووخسارت به‌چـــــــــاوان تۆ منت هان دا، به‌چـــاوان من له‌فه‌رمانم به‌هانــــــــــــــه‌بێ به‌هانه‌قه‌ت ته‌ڵای ڕووت بێ به‌هانابێ چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون له‌هه‌ردانم که‌لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به‌پێشم دا نه‌کــــــه‌ی جۆڵه به‌ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشته‌کاڵی تـــــــــــۆ له‌دڵداری |
چوارینه
چوارینه شه‌مێک هه‌ڵکه‌ن، با بسووتێ له‌م شه‌وه تاریکه‌دا له‌م شه‌وی پڕ ئه‌سته‌م و زۆر و دڵه زووخاویه‌دا یا که نا، با من بسووتێم وه‌ک شه‌می شه‌وگاری تار ببمه قه‌قنه‌س بۆ وڵاتم وا له به‌ر بێ شه‌وقی دا هۆنراوه‌ی: سه‌لاح مه‌حموودی |
سه ر له لی شیویان مه گه ر چه س؟
|
دیم كچێكی له‌باری لادێیي
دیم كچێكی له‌باری لادێیي دیم كچێكی له‌باری لادێیي بۆ نوێژ ڕاده‌خا به‌ره‌ڵبێنێ. گوتم" ئه‌ی نازه‌نین كه ڕوخسارت؛ هه‌موو باخی به‌هه‌شتی خوا دێنێ، بۆچی پیتوایه ئه‌م خودا گه‌وره، هێنده بێ‌روحمه تۆش بسووتێنێ؟!" مامۆستا هێمن |
" جوانی بێده‌نگ"
" جوانی بێده‌نگ" خۆشه‌ویستم نازی چاوه جوانــــــــه‌كه‌ت ســــــــــووتاندمی تین و تاوی ئاگراویی ویســـــــــتی تۆ برژاندم ئاشق و شـــــــــێت و ئه‌ویــــــــــــــــنداری قـــــه‌دی ڕازاوه‌تم بولبولێكم بۆ قـــــــــــه‌فه‌س چــــاوی ڕه‌شت حامـــــلاندمی پێكه‌نینت ده‌ركـــــــــــــی ئاواتی له دڵـــــــــــــــــما كرده‌وه بیری گه‌رمیی باوه‌شــــــــــــت وه‌ك داره‌بـــــــــی ڕاژاندمی خۆشه‌ویستیت بوومه‌لـــــــه‌رزه‌ی خســـــته نێو شاری دڵم هه‌ر كه په‌یدا بوو؛ وه‌كوو خانووی قـــوڕین ڕووخـاندمی سه‌دكه‌ڕه‌ت به‌و چاوه‌مه‌ست‌و پڕلـ‌ـه‌نازه‌ت سوێند‌ده‌خۆم شێتی باڵاتم، شه‌رابی ویستی تۆ تاســـــــــــــــــــــــــان دمی قه‌ت نه‌گریاوم هه‌تا ئێســـتا له‌به‌ر كۆســــــــــــــپی ژیان بیری لێكبوونمان وه‌كوو مــــــــــنداڵ به كـــوڵ گریاندمی جوانی بێده‌نگم وشـــــــه‌ی "خۆشـمده‌وێی" كه‌متر ده‌ڵێی! بۆیه ئاوات بانگ ده‌كه‌م، به‌و شێوه‌یــــــــه‌ش ناساندمی "ئاشق"م، با ئاگری ئیــــــــــــــشــقت گڕم تێ‌بــــــــــه‌ر بدا بۆ فیدا بوونم له ڕێی ئیــــــــــشقه سروشت خولــقاندمی |
به هاری نیشتمان
به هاری نیشتمان یاران ته‌مه‌شا كه‌ن چه‌مه‌نی جوانــــــــــی به‌هاری ده‌رمانی دڵی پڕ خه‌مه سه‌یرانی بــــــــــــــــه‌هاری ڕازانه‌وه وه‌ك باخی به‌هه‌شت ده‌شت و چیـــاكان ڕه‌نگاوه ده‌ڵێی بووكه گوڵستـــــــــــــــــــانی به‌هاری هه‌ر لایێ ده‌چی سووره له مێلاقه و خـــــــاشخاش دێ بۆنی وه‌نه‌وشه و گوڵ و ڕیــــــــــــحانی به‌هاری لێوی به بزه كرده‌وه خونچه‌ی گه‌شی ســـــــه‌ر دار پڕ بوو له گه‌ڵا و گوڵ لكــــــــــــــــی دارانی به‌هاری هه‌ر لاخڕ و دۆڵێكی ده‌چی كانی‌یه، ئــــــــــــــــــاوه، قاسپه‌ی كه‌وی خۆشخاڵه له شاخانــــــــی به‌هاری پڕ بوو له هه‌ڵاڵه و له كه‌ما و سوێسن و به‌یبوون لاپاڵی چیا و دامه‌نی كوێستــــــــــــــــــــانی به‌هاری فێنك‌كه‌ره‌وه‌ی ڕووح و دڵه و نه‌شئــــــــــــــــــه بزێوه كاڕه‌ی مه‌ڕ و شمشاڵی ده‌می شــــــــــــوانی به‌هاری چه‌ند نه‌رم و بلاوێنه له دڵ ئه‌و شنـــــــــــــــه‌بایه‌ی دێ سه‌رله به‌یان، كاتی سبه‌ینــــــــــــــــانی به‌هاری سه‌رمه‌سته له عیشقی گوڵی سوور بولبولی شه‌یدا ده‌ردی دڵ ئه‌كا موڕغی غه‌زه‌ڵـــــــــخوانی به‌هاری مه‌ل شاد و به كه‌یفن به هه‌زار نه‌غمه ده‌خوێـــنن گۆرانی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵی ئاشــــــــــــــــــــــــقان ی به‌هاری ده‌ستی گوڵه‌كه‌ت بگره ئه‌تۆش "ئاشق"ی شـــــــه‌یدا بچنه كه‌ژ و كێ‌و بیــــــــــــــــــــكه‌نه جێژوانی به‌هاری. |
شه‌و
شه‌و نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و زوڵمه‌تی زولفت له سه‌ر رووته له رۆژ میوانه شه‌و دوێ شوكورمه‌ردانه من ڕێم برده ناو زولفی ڕه‌شی تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه شه‌و هه‌ر له مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ هه‌رله دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه شه‌و كوێرونابینایه ئێستا ئه‌و له داخی رۆژی ڕووت بۆیه ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و قه‌دری شه‌و چابگره چاوم, شه‌مع و په‌روانه ده‌ڵێن سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه شه‌و عاشق و مه‌عشوق له رۆژدا خۆده‌پارێزن له خه‌ڵك گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه شه‌و هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه وتا له رۆژ میوانه شه‌و سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات) |
به‌هاری زێده‌که‌م
|
"نه ورۆز"
"نه ورۆز" ده سی له رزۆکی سروه یه ،په نجێره ی نیوه تاک ئه کوتێ ده رکه ی حه ز و خولیاکانی دژ به شه وی سامناک ئه کوتێ به سه ر چوونی وه رزی ره شی شه خته ی هه ڵه بجه وئه نفاله کڵۆ کڵۆ توانه وه ،که لاک له سه‌ر که‌لاک ئه کوتێ زرمه ی چه کوچی پۆڵایینی حه قیقه تێکی ون بوویه ئه مڕۆ مێشکی بۆگه نیوو جه سته ی وردبووی زوحاک ئه کوتێ دارستانێکی ته ماوی و هه ناسه کانی خۆره تاو ته نیا ته نیا رێگه ی سه ختی ئاسۆیه كی رووناک ئه کوتێ دایکم ته رمی گوڵه مێلاقه کانی حه وشه ده نێژێ و هه ر ئێسته که له دارستان چرۆیه ک سینگی خاک ئه کوتێ |
کچی شنوێی
کچی شنوێی له باری،نازه نينی،نه رم و نۆڵی،دڵته ڕی،شادی له چاوی به د به دوور بێ،ئی کچه جوانی شنويی له جوانيدا،له پاکيدا،نييه هاوتات و نازانم فريشته ی ئاسماني يانه په رورده په ريزادی؟ سه ری کوڵمت گه شه هه روه ک گولێ کوێستانی کوردستان له به ر به ژنت ده بێ سه ر دانوێنی خه ڵفی شمشادی دڵی سه د عاشقت کرده نيشانه ی تيری موژگانت گچي کوردی له تير ئاويتنا مه علوو مه ئو ستادی به شمشيری دوو ئه برۆت جه ر گی خه ڵکی له ت ده که ی دياره ده زانی چه ک له کار بێنی،کچيش بو تۆرمه ی مادی له سوێانت وه ها دێوانه بووم چاومه ستی خۆين شيرين له قه ڕنی بيسته ما ڕه نگه ڕه چاو که م کاری فه ر هادس ئه و ێستا تۆ له وی ديلي ده سی بێگانه ی و ئه منيش له دووری تۆ ده کێشم ڕه نج و ده رد و داخی بێ مرادی زه مانه﴿ هێمن ﴾ ی توێ وێڵی ده شت و چۆڵ و سه حرا کرد فه رامۆوشیمه فه رموو،جاررو باره هه ر بکه يادی هیمن شێوه ره زان ١٣٢٦ |
به دل گیروده به و پرچی به چینم ره ش و ئالوزه وه ک ئه و به خت و ژینم دلت گرتم ٬خه یالی خوت تیا دی خه وت بردم که له ودا تو ده بینم |
دلم ته نگه وه کو خونچه ی ده می تو سه رم گیژه له گیژی په رچه می تو دل و گیان و ژیانم دا به ماچیک وتت:پیک نا یه٬زوری من و که می تو |
له چه شنی ئاگرن کولمی گه شی تو له مار حه ستم ترن پرچی ره شی تو بلیم وه ک چی ده چی؟هه ر گول ده زانم له گول ناسکتره ناسک له شی تو |
جوانه کچ..........
جوانه کچ.......... ئـه‌ی جـوانـه کچی چـه‌شنی گـوڵی سووریمـوکـریان! لـــه‌و ڕۆژه‌وه تـــــۆم دیـــتـــووه شـــێــــواوه‌ژیـــــانـــــم ڕۆیـشـتـی لــه گـــه‌ڵ بـــۆنـی بــه‌یـــانـــانـی هــه‌ڵاڵان مـن مــاوم و تــه‌نــیــایـی و فـــرمـێـســـکـی شـــه‌وانـــم ئـه‌ی هاوبه‌شی ڕۆژانی پـڕ ئـاواتی لــه ده‌س چــووم! سه‌د خۆزگه به ئه‌و ساڵه که دڵ گه‌رمی ئه‌وین بوو ئـه‌مڕۆکه‌ئه‌گه‌ر چه‌شنی خه‌زه‌ڵ زه‌ردم و که‌وتـووم ئه‌وده‌م خه‌مێکی نه‌مبوو به مه‌رگت خه‌می ژین بوو ئــه‌ی بـــووکـی دڵــم! پــڕ بــه دڵــم تـــۆده‌پــه‌رســتــم لـه‌و ڕۆژه‌وه جـێـت هـێـشـتــووم عــه‌زادارم ومـــاتـــم هـه‌رچـه‌نــده ده‌زانــم کــه ئـیــدی نــایــه‌وه‌ده‌ســتــم تــا ڕۆژێ بــه‌شـم ده‌بــڕێ لــه دنــیــا بـــه‌تــه‌مــاتــم ئـه‌ی سـوێـسـنی بـۆن خۆشی لـه ئـاسۆگی هـه‌واران! کــــاری مــنـی ئــــاواره لـــــه دووریــی تــــۆکــــــراوه جــارێ بـکــه یــادی مـنی دوورکــه‌وتــوو لــه‌شــاران تـــا ڕایـــه‌ڵ و پــــۆی نـــیـــوه ژیـــانـــم نــــه‌پــســــاوه ئـه‌ی تــاقــه‌ستـێـره‌ی شــه‌وی بـێ نــووری ژیـــانــم! هه‌وری ڕه‌شی به‌ختم به خـودا تۆشی لـه من کـــرد هــاواره لـــه من دیــلـی ڕکــــه‌ی بـــه‌نــدی گــــرانـــم تــــۆ ڕۆیــی و مـن مـــردم و ئــــاواتـــی دڵــــم مـــــرد عه لی حه سه نیانی(هاوار) |
ه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ‌تۆ نه‌چم شه‌رت بێ ، هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ ده‌رونم خاڵییه ، وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ‌تۆ ! بیناییم كوێره ، هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ (ناڵی) |
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێم ونی تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه‌ویستی منی له ئاسمان نی تا وێت ڕانه‌گا ده‌ستم له قاف نی کاڵه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم تۆی له‌من ون کرد و منی له تۆ دوور ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمن ناوی نا سنوور (هێمن موکریانی) |
ئـه‌م ژینـه كه ڕابـه‌ری ، چ شـیـرین و چ تـال تووش بی به مه‌رگ ،چ ده‌ر به ده‌ر بی چ له مال بێ خه‌م بژی خۆش به ، پاش مه‌رگی من وتۆش بێ پسـانه‌وه دێن رۆژ و شـه‌و و مانگ و سـال (( هه‌ژار موكریانی )) |
ڕۆژی جه‌ژنه ، چاوه‌كانت جوانه جه‌ژنانه‌م ئه‌وێ من به هه‌ڵپه‌م، چاوه‌كانم، جامی پێوانه‌م ئه‌وێ سه‌روی باڵات نه‌وبه‌هاره و باخی سینه‌ت پڕ له‌به‌ر خوانی تۆیه پڕ له نانه بۆیه له‌و نانه‌م ئه‌وێ (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) |
له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م قه‌ڵه‌م ! من و تۆ و ژیان مه‌زڵوومین هه‌ر سێ وێنه‌ی یه‌ك ، به‌ندو مه‌حكومین منمه‌حكوومی چه‌رخ، تۆ مه‌حكوومی من ژیان گیرۆده‌ی دۆستی دڵ دوژمن هه‌ر سێ باخه‌وان باخی بێ‌به‌رین هه‌ر سێ مه‌له‌وان گێژی خه‌ته‌رین (قانع) |
ئه‌رێ دڵ بێ‌شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ‌بكا؟ كه‌جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ‌بكا ؟ كه‌هه‌ڵ گیرسا له نۆره‌ی باده شه‌معی حوسنی جانانه نه‌چێته سه‌ر ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ ،چ‌بكا؟ له‌هه‌ر جێیه‌ك هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخانمه‌حوی ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ‌بكا؟ (مه‌حوی) |
به‌نوری باده كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م ، چیبكه‌م ! به‌شه‌معێكی وه‌ها چاری شه‌وێكی وا نه‌كه‌م، چیبكه‌م ! له‌خه‌زنه‌ی دڵمدا هه‌رچی هه‌یه، هه‌رداغی سه‌ودایه ده‌سا ئه‌م نه‌قده ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌كه‌م چیبكه‌م !؟ له‌گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا ڕێ ناكه‌وێ زونناری زوڵفی یار وه‌كو (شێخ) ئیختیاری مه‌زهه‌بی (ته‌رسا) نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟ (مه‌حوی) |
خه‌رامی ناز ئه‌گه‌ر هێنایه له‌نجه سه‌روی مه‌وزونت وه‌كو له‌یلا، له‌سه‌ر ڕێ پرسشێ كه حاڵی مه‌جنونت ده‌ترسم گه‌ردی خوێنی من له شیشه‌ی گه‌ردنت نیشێ وه‌گه‌رنا ، غه‌م نیه بمرم له حه‌سره‌ت لێوی مه‌یگونت (مه‌حوی) |
خه‌ڵاصی بۆنی قه‌ت ناوێ ئه‌سیری زوڵفیزنجیرت له‌به‌ر تیرت، مه‌له‌ك بێ، هه‌ڵفڕینی نه‌بوه نه‌خچیرت موژه‌ت قولابی گیرا،زوڵفی دڵگیرت كه‌مه‌ند ئاسا مه‌حاڵه به‌رگرێ یا به‌ر ببێ كه‌س كه‌وته به‌ر گیرت |
خه‌ڵاصی بۆنی قه‌ت ناوێ ئه‌سیری زوڵفی زنجیرت له‌به‌ر تیرت، مه‌له‌ك بێ، هه‌ڵفڕینی نه‌بوه نه‌خچیرت موژه‌ت قولابی گیرا،زوڵفی دڵگیرت كه‌مه‌ند ئاسا مه‌حاڵه به‌رگرێ یا به‌ر ببێ كه‌س كه‌وته به‌ر گیرت |
اکنون ساعت 08:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)