پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-23-2010 02:30 PM

موم....
 

موم
په‌نجه‌کانم له‌بری مۆم داگیرسێنه‌
گه‌ر له‌ شه‌وێکی تاریکدا
ڕوناکی مانگت لێون بوو
په‌نجه‌کانی خۆم ئه‌نێرم
له‌بری مۆم

بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌ی ژوره‌که‌ت
هه‌رهه‌مویان داگیرسینه‌
گه‌ر له‌ به‌یانێکی ڕوندا
شنه‌بایه‌کی زۆر فێنک
هات و خۆیدا به‌ باڵاتدا
ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم
داتبپۆشێت

بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێت
خۆ له‌وه‌یه‌ ئێستا بڵێیت
چۆن هه‌ست به‌م شتانه‌ ئه‌که‌یت
خۆ دورم لێت

به‌ڵام ئازیز تۆ نازانیت
که‌من چاوه‌کانی خۆمم
له‌ ژوره‌که‌ی تۆدا رواند
تا وه‌ک و هه‌مو ڕۆژه‌کان
گشت ساته‌کان

خه‌نده‌ی لێوه‌ ئاڵه‌کانت و
فرمێسکی چاوه‌گه‌شه‌کانت و
هه‌مو هات و چۆکانت ببینم



behnam5555 01-23-2010 10:50 PM

شه و...
 
شه‌و

http://toopl.persiangig.com/iranianpic/makan/shab11.jpg


نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه‌ ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ شه‌و

زوڵمه‌تی زولفت له‌ سه‌ر رووته‌ له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

دوێ شوكورمه‌ردانه‌ من ڕێم برده‌ ناو زولفی ڕه‌شی
تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه‌ شه‌و

هه‌ر له‌ مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ
هه‌رله‌ دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌ شه‌و

كوێرونابینایه‌ ئێستا ئه‌و له‌ داخی رۆژی ڕووت
بۆیه‌ ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه‌ شه‌و

قه‌دری شه‌و چابگره‌ چاوم, شه‌مع و په‌روانه‌ ده‌ڵێن
سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه‌ شه‌و

عاشق و مه‌عشوق له‌ رۆژدا خۆده‌پارێزن له‌ خه‌ڵك
گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه‌ شه‌و

هه‌سته‌ كامیل به‌سیه‌ بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه
تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه‌ وتا له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات)

behnam5555 01-24-2010 11:17 PM

به‌هاری زێده‌که‌م
 
به‌هاری زێده‌که‌م

په‌سنی جوانیی به‌هار و تاریفی دڵگریی ئه‌و وه‌رزه‌ له‌ شێعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا جێگایه‌کی به‌رین و رازاوه‌ی بۆخۆی ته‌رخان کردوه‌.
به‌ ڕاستی که‌م شاعیری کورد هه‌یه‌، که‌ له‌وه‌رزی به‌هار دا هه‌ستی به‌ هه‌ستکردنی سروشتی به‌هار نه‌بزووتبێ و خه‌یاڵی بۆ کێشانه‌وه‌ی تابڵۆیه‌ک، یان چه‌ند تابڵۆی نه‌خشینی به‌هاری هانی نه‌دابێ.
مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانپه‌نا، (ئه‌نوه‌ر ـ س)

پارچه‌ شێعرێکی پڕمانا و جوانی به‌ ناوی " به‌هاری زێده‌که‌م" هه‌یه‌.
با شکۆی به‌هاری کوردستان له‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕوانینی ئه‌و شاعیره‌ ناسک
خه‌یاڵه‌وه‌ ببینین.
به‌هاری زێده‌که‌م

http://www.tonyhowell.co.uk/new/8/8/6240.jpg


وه‌رزی به‌هاره،‌ به‌فـــــــــــــری بـــــــــناران تــــــوایه‌وه‌
مه‌ل باوی باڵی بۆ بــــــووه‌وه‌، گـــــــــــــوڵ گه‌شایه‌وه

یاسای سروشته‌، مێـــــــمڵی ئه‌شـــــــــــیا له‌ خۆیه‌تی
کۆشکی چله‌ش به‌ زه‌بــــــــری ڕنوو هــــــه‌ڵوه‌شایه‌وه

سه‌رما کلیله‌ به‌فری کــــــــه‌لی بوو به‌ داسی مه‌رگ
دامیاوه،‌ یافتی پـــــــیره‌ژنی ‌‌ پێ‌بڕایــه‌وه‌

به‌و بایه‌ هه‌ڵده‌کا له‌ بـــــــــــــــــ
‎‎ه‌هارا به‌ره‌و شیمال
به‌ژنی چنار و عه‌رعه‌ر و بی چه‌م شــــــــــــــــه‌کایه‌وه


http://no1pic.persiangig.com/image/a...ture%20089.jpg

دیسان به‌ وه‌شت و ڕێژنه‌ کانی ته‌قـــــــینــــــــــــــه‌ وه‌
گوڵ نه‌ک له‌ گڵ، له‌ نیو دڵی بــــــــه‌ردیش ڕوایه‌وه

وا گورگه‌زایه‌، ڕه‌شــــــبه‌ڵه‌کی ساو و ســـــــێبــــــه‌ره
تاقی زه‌فه‌ری میری به‌هــــــاری چـــــــــــــه‌مــــــایه‌وه

نێرگس به‌ چاوی مه‌سته‌وه‌ هێند جـــــوانه‌ دیمه‌نی
لاله‌ش که‌ قه‌لبی که‌یلی خه‌مه‌، بـــــۆی شــــنایه‌وه

گوڵخونچه‌ زاری کرده‌وه‌ بۆ شــــــه‌ونمی بــــــــــه‌یان
فه‌ڕشی حه‌ریری سه‌وزی چه‌مـــــه‌ن راخــــــــرایه‌وه

http://i2.tinypic.com/34nicud.jpg
ڕێواسی مزر و ناسکی به‌ر کـــــاو و لانـــــــــــــــــــــزار
ڕووپۆشی که‌سکی تۆخی له‌ ســـــه‌ر لادرایــــــــــــه‌وه

قومری به‌ له‌نجه ‌دێن و ده‌چن شادو سه‌ربـــــه‌خۆن
که‌و ڕووی له‌ فڕگه‌ کرد و له‌ گه‌رمــێن گــــــه‌ڕایه‌وه‌‌

خه‌شخاشه‌‌‌‌چه‌ند به‌ نازه‌ که‌ کاکۆڵی خســـــته‌ ده‌ر
په‌ل په‌ل ڕه‌وه‌ی په‌پووله‌ له‌ ده‌وری خـــــولایــــــه‌وه‌‌‌‌‌‌

کوێستان به‌ تینی خۆری به‌هـــاری تــــه‌زووی شکا
ده‌رکی ده‌واری کۆچه‌رییان هه‌ڵـــــــدرایــه‌وه‌

http://hamsohbat.ir/caci/4.jpg
دیسان وه‌ڵامی نه‌رمه‌هه‌وای کــــــیژه‌به‌نـــده‌نی
به‌ چریکه‌نازی بولبولی سه‌رچــــــــــــــــڵ درایــــه‌وه‌

کیژۆڵه‌ به‌رخ و کاری له‌ به‌ر دایه‌ بــــــــــۆ چـــــــرۆ
مێگه‌ل به‌ یاڵ و دۆڵ و چـــــــــــــه‌ما هـــــه‌ڵپژایه‌وه

دیسان به‌ سۆز و تاسه‌وه‌ شـــــوانه‌ی‌به‌ زیپک‌وزاخ
چاوی له‌ شه‌نگه‌بێرییه‌ تا بی بـــــــــــــــــــــه‌ لایه‌وه

قاڕه‌ و هه‌رایه‌ تێکه‌ڵی یه‌ک بوونــــه‌ بـه‌رخ و مه‌ڕ
کابانه‌ که‌ داماوه‌ به‌ لای ســاره‌ مایه‌وه‌

http://se7en6.persiangig.com/worldpic/0037.JPG
پێشه‌نگه‌ ده‌نگی زه‌نگی به‌ ئاهه‌نگی دێ له‌ دوور،‌
یا زایه‌ڵه‌ی شـــــه‌تاوه‌ له‌ گوێما زڕایـــــــــــــــــــه‌وه؟

دڵ بولبولی په‌ڕیوه‌یه‌، کوێســــــــــتانه‌ زێده‌کــــــه‌ی
یادی وڵاتی کرد و برینــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــی کولایه‌وه‌‌


ئه‌نوه‌ری سوڵتانپه‌نا


به‌هاری ساڵی 1367 ی هه‌تاوی
. ‌‌

behnam5555 01-26-2010 09:56 PM

" نه‏ورۆز"
 
"نه ‏ورۆز"

http://www.chatiran.com/ip/images/pictures/t8sin.jpg


ده ‏سی له ‏رزۆکی سروه ‏یه ،په ‏نجێره ‏ی نیوه ‏تاک ئه ‏کوتێ
ده ‏رکه‏ ی حه‏ ز و خولیاکانی دژ به شه ‏وی سامناک ئه ‏کوتێ

به سه ‏ر چوونی وه‏ رزی ره ‏شی شه‏ خته ‏ی هه ‏ڵه‏ بجه ‏وئه ‏نفاله
کڵۆ کڵۆ توانه ‏وه ،که ‏لاک له سه‏ر که‏لاک ئه‏ کوتێ

زرمه ‏ی چه ‏کوچی پۆڵایینی حه ‏قیقه ‏تێکی ون بوویه
ئه ‏مڕۆ مێشکی بۆگه ‏نیوو جه ‏سته‏ ی وردبووی زوحاک ئه ‏کوتێ

دارستانێکی ته ‏ماوی و هه ‏ناسه ‏کانی خۆره ‏تاو
ته ‏نیا ته‏ نیا رێگه ‏ی سه ‏ختی ئاسۆیه‏ كی رووناک ئه ‏کوتێ

دایکم ته‏ رمی گوڵه مێلاقه ‏کانی حه ‏وشه ده ‏نێژێ و
هه ‏ر ئێسته‏ که له دارستان چرۆیه ‏ک سینگی خاک ئه ‏کوتێ

به ‏هاری 1383

منبع :
www.jalal-n1986.blogfa.com


behnam5555 01-26-2010 10:12 PM

ژن...
 

ژن.....



http://www.farshchianart.com/assets/...pageC_copy.jpg

منی ژن
تۆ پیاوێکی له غروور
بۆ ده ێان کێشه ئه جه نگی
منیش ژنێکم له بلوور
ته نیا یه ک کێشه م هه یه
نازانم چه ندت خۆش ئه وێم
تۆ پیاوێکی له په رۆشی
گشت خه مه کانی
نیشتمانت
له کۆڵ ناوه
منیش ژنێکم له خه یاڵ
ته نیا یه ک خه مم هه یه
نازانم چۆن شێتانه خۆشم بوبێێت
تۆ پیاوێکی له هێز له به رز و نزمی
ڕێگاکان دا
ده ستم ده گری


http://www.farshchianart.com/assets/...learningPU.jpg

منیش ژنێکم له عیشوه
هه میشه چاوه ڕێی ده ستی تۆم
تۆ پیاوێکی له هه نگ
له باخچه ی گوڵه کان دا ئازاد
منیش ژنێکم له نیرگیز
چاوه ڕێم په پووله یه ک
به عیشقه وه
بێته داخوازیم
تۆ پیاوێکی له سنه وبه ر
له به ر کتێبخانه یه ک دا سه وز ئه بی
منیش ژنێکم له ناز
ناز
له به ر جامخانه ی زه ره نگه
رێک دا
وشک ئه بم
تۆ پیاوێکی له عه قڵ
نیوه ی کاتت له به ر ئینته رنێت
به سه ر ئه به ی
منیش ژنێکم له جوانی
نیوه ی ته مه نم
له به ر ئاوێنه دا
به سه ر ئه به م

http://76.13.18.77/3502/3216104178_5f296b07cc_o.jpg


تۆ پیاوێکی له ده سه ڵات
داگیرم ئه که ی دیاریم بۆ دێنی ،
ئه مکڕی ، ئه مکوژی
منیش ژنیکم له بێده نگی خۆش باوه ڕ ،
خۆشحاڵ له حه ره م سه راکانتا
تۆ پیاوێکی له وشه
له باتی منیش ئه دوێی ،
بیر ئه که یته وه ،
ئه نووسی
منیش ژنێکم له مه ڕمه ڕ
هێنده ت ناز دامێ
هێنده ت ناز دامێ ده به نگت کردم .

مجله مهاباد شماره 50 ( گۆڤاری کۆمه ڵایه تی ، فه رهه نگی ، ئه ده بی ساڵی پێنجه م بانه مه ڕی 1384 )


behnam5555 01-27-2010 08:32 AM

کچي شنوێي
 



کچی شنوێی

http://www.persianpaintings.com/mini...oya-mirbod.jpg

له باری،نازه نينی،نه رم و نۆڵی،دڵته ڕی،شادی
له چاوی به د به دوور بێ،ئی کچه جوانی شنويی

له جوانيدا،له پاکيدا،نييه هاوتات و نازانم
فريشته ی ئاسماني يانه په رورده په ريزادی؟

سه ری کوڵمت گه شه هه روه ک گولێ کوێستانی کوردستان
له به ر به ژنت ده بێ سه ر دانوێنی خه ڵفی شمشادی

دڵی سه د عاشقت کرده نيشانه ی تيری موژگانت
گچي کوردی له تير ئاويتنا مه علوو مه ئو ستادی

به شمشيری دوو ئه برۆت جه ر گی خه ڵکی له ت ده که ی دياره
ده زانی چه ک له کار بێنی،کچيش بو تۆرمه ی مادی

له سوێانت وه ها دێوانه بووم چاومه ستی خۆين شيرين
له قه ڕنی بيسته ما ڕه نگه ڕه چاو که م کاری فه ر هادس

ئه و ێستا تۆ له وی ديلي ده سی بێگانه ی و ئه منيش
له دووری تۆ ده کێشم ڕه نج و ده رد و داخی بێ مرادی

زه مانه﴿ هێمن ﴾ ی توێ وێڵی ده شت و چۆڵ و سه حرا کرد
فه رامۆوشیمه فه رموو،جاررو باره هه ر بکه يادی


شێوه ره زان ١٣٢٦



behnam5555 01-27-2010 09:28 AM

عیشق و ئازادی
 

عیشق و ئازادی


http://files.myopera.com/best-persia...shchian_12.jpg



ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه‌ ساقی بۆم تێكه‌ كه‌مێكی تر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له‌ ناخمدا خه‌مێكی تر

له‌ باده‌ ئه‌م ژه‌مه‌ تێر كه‌ منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به‌ چی دیاره‌ كه‌ ده‌یبینم شه‌وێكی تر، ژه‌مێكی تر!

ئه‌وه‌نده‌ ده‌رده‌دار و بێ په‌رستارم كه‌ پێم وایه:
له‌ سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هه‌ڵناكرێ تازه‌ شه‌مێكی تر

گه‌لێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرن ڕابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی تر!

گه‌یشتمه‌ سه‌ر ترۆپكی ئاره‌زوو ڕۆژێ، كه‌چی ڕوانیم:
له‌ پێشمدایه‌ زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێكی تر


http://files.myopera.com/best-persia...rshchian_3.jpg


هه‌تا چارشێو به‌ سه‌ر تۆوه‌ ده‌بینم نازه‌نینی كورد
به‌ سه‌ر بیبیلـه‌كه‌ی چاوی منا ده‌كشێ ته‌مێكی تر

نه‌ما(خانی) هه‌تا چیرۆكی عیشقی ئێمه‌ داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له‌ كوردستان ده‌ژین (زین و مه‌م)ێكی تر

په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من له‌ شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزێوێ له‌ سه‌ر سینه‌ و مه‌مێكی تر

هه‌زار هێنده‌ په‌رێشان و سیاچاره‌ بژیم هێشتا
له‌ نێو دڵدا هه‌مه‌ ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێكی تر

هه‌تاكوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه‌ له‌ ناكامییش نه‌بینم به‌رهه‌مێكی تر


http://files.myopera.com/best-persia...rshchian_4.jpg

كه‌ فرمێسكم له‌ سه‌ر ڕۆخساری كیژی دڵشكاو بینی
گوتم: یاخوا له‌سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێكی تر

شه‌ویكی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌كه‌م، ویستت
منی دڵناسكی شاعیر بگێڕم ماته‌مێكی تر

(خدر) نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به‌ كانیی ژینێدا نووسێم
ئه‌ونده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه‌ نێو ده‌مێكی تر

http://files.myopera.com/best-persia...rshchian_7.jpg

به‌ تۆ چاره‌ی چلـۆن ده‌كرێ ده‌روونی پڕ له‌ ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌كه‌ی دوكتۆری زانا مه‌رهه‌مێكی تر

به‌هار و گوڵ، كچ و مانگه‌شه‌و و، شیعری ته‌ڕ و باده‌
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌كته‌ عاله‌مێكی تر؟

تصاویراز: استاد فرشچیان

deltang 01-27-2010 12:05 PM

شعر کردی با ترجمه فارسی

شیعری كوردی

کانی

هه ر كاتی ده كه ومه بیری

وه كو روژانی جوانی


بو ساریژی زامه كانم

به ته نیا دیمه سه ر كانی

زوخاوی دل هه ل ده ریژم بو ورده شه پوله كانی

ئه م به سته یه بو ده خوینم به لاوه ك یا به گورانی

كانی كانی تو جیژوانی پریه كانی

تو ئایونه ی ئاسمانی


خونی جه رگی چیا سه خت و به ر زه كانی

خوزگا ئه وه ی من ده ی زانم توش بیزانی كانی كانی

ده زانی بو زور دی مه لات؟

چون له لای تو به جی ماون جی پی كانی


كانی كانی

تو شاهیدی پشكوتنی ئه وینیكی ئا سمانی

قاتلی من له توی دا شورد په ن جه كانی

خونی دلم تكاوه نیو ئاوی كانی

به ده م دزه ی ئه وینه وه

ده مردم و نه م ده زانی


كانی كانی كانی كانی

behnam5555 01-27-2010 04:05 PM




دوست عزیز سلام خسته نباشی

دستت دردنکنه . خوشحالم که الحمدالله یه کاربر فعال پیدا شد توی این بخش یاریمان کنه.

اما دلتنگ خوبم اگه میشه زحمتشو بکش به قسمت شعر کردی با ترجمه فارسی انتقالش بده.

دست گولت درد نکنه

زود زود به ما سر بزنید, خوشحال میشیم.


deltang 01-27-2010 05:23 PM

سلام آقا بهنام خوش اومدین امیدوارم شاهد موفقیت هاتون در بخش های دیگر باشیم


اگر مردم نكيدن كس برا رو



نكيدن دايه پيرم خوي كتل كو



توام دشمن نذانيد من كشريام



سرم نيلن كه له بان لشم بو


اکنون ساعت 04:58 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)