پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 04-08-2015 06:36 PM


حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه مه ڕه نگه شه هاده ت بێ که من کوشته ی ده ستی دڵدارم
گوتم: ئایا به زاری خۆت ده پرسی حاڵی زاری من
بڕۆی هێنایه یه ک وه ک شکڵی( لا) یه عنی که بێزارم
عه جه ب ئه ستێره شه و هه ڵ دێ له تاوی خوسره وی خاوه ر
به ڕووی تۆم دیده هه ڵ نایێ شه و و ڕۆژ ، ئه گه ر چی بێدارم
ته بیبی من ده بێ ده خڵی هه بێ ، ساحیب ئیشاره ت بێ
مه گه ر چاوت بزانێ من له به ر چی مه ستوو بیمارم !
به سه رووم وت که ڕاسته سه رکه شوو به رزی ، که چی له رزی :
که فه رقیشم بگاته ئاسمان به ندی قه دی یارم !
له شیرینی ئه تۆ ئه ی خوسره وی ته ختی زه مین ، ڕه نگه
بگاته ئاسمانی بێستوون فه رهادی هاوارم
برۆت باڵی هوما سایه ی سه ری سوڵتانی حوسنت بوو
خه تت هاتوو وتی : من ناسیخی توغرایی خونکارم
سه راپا هه ر وه کوو حه ڵقه ی زرێ په ره وێزه ی خوێنم
به یه ک یه ک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم
حه ماێێل که حه ده می تێغت له حه ڵقه ی گه ردنی ( نالی )
مه گه ر تێراو ببم به و ڕه نگه ، تینووی ساعیدی یارم

behnam5555 04-08-2015 06:41 PM

گورانی عه دنان که ریم

بیکه به خاتر زه رده که ی خور ئاوه
سه ری بینه ده ر وه ی له توی که ژاوه
یاران له جه رگم ئاخ یاران له جه رگم
تیری شه م ئیمشه و وه ی درا له جه رگم
به و تیره گه ییوم تا ئاکامی مه رگم
شه هیدم کفن وه ی مه که ن به به رگم
سه دا ی لایه لایه که ت هات له دوو ره وه
سه ر به گیل گه له ئازیز زه ردوو سووره وه
چریکه ی سورناو ئا پریکه ی خه نده
په شیوی زولفان ئه ی ریشه ی دل که نده
ئیشاره ی وه نا ز ئه ی له بخه نده ی وه نه رم
نه مانا ی خالان ئه ی نه توی په رده ی شه م
سه دای لایه لایه که ت ....
سه رچوپی وه ناز ئه ی قول ورده ی ده سمال
بریقه ی شیشه و ئه ی له ره ی لیموی کال
چون به زم شیرین منیش که ن وه یاد
به زمتان جه م بو ئای دایم وه دل شاد


behnam5555 04-08-2015 06:42 PM

که ی له کن ئه حمه ق

که ی له کن ئه حمه ق ده بێ حه جه تی دانا ڕه وا؟!
قه د ده کرێ چه رمه که ر یا به عه با یا به که وا؟!

به خششی دنیا مه خۆ ، یه عنی به نا نێکی جۆ

خۆ مه که ره به ر منه ت پیره ژنی نانه وا

ئیسته که ده ستت ده گا پێ بسوه بۆ نه جات
حه یفه له دونیا بڕۆی کامی دڵت ناڕه وا

گریه: ده جۆشێ له وێ، ئاهه: ده بێ نه سره وێ
نه مدی وه ک ئیقلیمی عیشق جێگه به ئابوو هه وا

دینتم ئیمانه خۆ، کوفره نه گینم به تۆ
قوڕ به سه رم ، دینه: چوو، کافریه بوو ئاوا

ئاگری داغی دڵم په نبه یه ، ساغت ده وێ
نیمه وه کوو چاوی یار تاقه تی نازی ده وا

کێیه ده ڵێ بێ نه وا که س نیه مه حوی نه بێ
بێتوو له هه ر بن مووێ دا بیێ سه د نه وا

"مه حوی"

behnam5555 04-09-2015 09:22 PM

ده‌نگدانه‌وه‌
-----------
له‌ سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزترین شاخی شار
هاوارم کرد
خۆشم ده‌وێـــــــــــی
دیتم هاواره‌که‌م
سواری باڵی ڕه‌ش و سپی کۆتری شاخی هه‌وه‌ڵ رۆژی ساڵی نوێ بوو.
شاخه‌که‌ له‌ شه‌قه‌ی باڵی دا و رۆیشت.
به‌ قه‌د ورده‌ کاتی شه‌قه‌ی باڵی کۆترێک
هه‌زار هاوار
به‌ تێکرایی
به‌ بێ نۆبه‌ت
هاواریان کرد
خۆشم ده‌وێـــــــی.
خۆشم ده‌وێـــــــی.
خۆشم ده‌وێـــــــی.
ده‌ ناخم دا
به ئاسپایی
به‌ ده‌م بزه‌وه و به‌ سرته‌وه‌
‌ به‌‌ دڵی خۆم کوت: دیتت وه‌ڵامی بۆ ناردێوه‌؟
دیتوته‌ چه‌ند گه‌وجی؟ ئێستاش خۆشی ده‌وێی.
به‌ قه‌د ورده‌ کاتی شه‌قه‌ی باڵی کۆترێک
بزه‌ و سرته‌ی دڵم
بوون به‌ سه‌د هه‌زار قاقا و سه‌د هه‌زار هاوار و
به‌ تێکرایی
به‌ بێ نۆبه‌ت
هاواریان کرد
دیتوته‌ چه‌ند گه‌وجی؟ ئێستاش خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
ئێستاش خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
ده‌وێـــــــی؟؟
ده‌وێـــــــی؟؟
؟؟
؟
...
"سیروان،

behnam5555 04-09-2015 09:22 PM


وەرن ياران مەكەن لۆمەم، كه من مەجزووبي چاوێكم
به جارێ شێت و سەرگەردان به دوای ناز و سڵاوێکم


وەفریادم بگەن شۆخێ، که دین و هۆشی لێ بردم
جەرگ ئەنجن به ئەجن بوو . . . چ عاشق دڵ براوێکم !!


له کوچەی ئەرمەنیان ون بوو، نیشانیم بۆ نەدیتراوه
که پێشدا کەوتمه داوی ئەو ئەگەر هێستا له ڕاوێکم


ئەلەو جێگایه کێشکچیم که یێکەم جار به وێ داهات
له سۆی دیداری دوبارەی . . . چ پر ئاگر هەناوێکم !!


له نێو سەرتاسەری کۆڵان خشێک بێ تێدەگەم کێ بوو
له هەر لا ، داوه دامناوه . . . خودایه بیخه داوێکم !!


روخی پەیدا دەبێ ئاخر . . . دەزانم ، ناهومێد نابم
شەو و رۆژ وا به سۆی دیتنی رەفیقی مانگ و تاوێکم


بەژن باریک و چاوکاڵه . . . زرینگه، گەر چی منداڵه !!
له سەر گۆنەی چەپی خاڵه ، که مەستی زولفه خاوێکم


دەخۆم سوێندێ به روی جوانی مەلائیک بون به حەیرانی
دەسووتیم وا له هیجرانی . . . موحیب موحتاجی ئاوێکم


نیگای وی ئاو و فێنکایی . . . دەبا ناخم بۆ ئاسایی !!
به هاتنی رووح دەکا شایی ، تەلیسمی خەم شکاوێکم . . .


«موحیب مەهابادی»



behnam5555 04-14-2015 12:49 PM

پیری عاشق

ڕوو له کۆتام ، وه‌رزی سه‌وزم تا بێ و به‌ره‌و خه‌زان ده‌ڕوات
ڕووبارێکم چه‌ندین ساڵه ، شه‌پۆل له که‌نارم ده‌خوات
که‌چی تازه له ئینجانه‌ی ته‌مه‌نی نیوه ڕزیوم
خونچه‌یه‌ک سه‌ری ده‌ردێنێ ، له ئاواتی هه‌ڵوه‌ریوم
تازه ڕووم سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێ ، که جوانێک سه‌رنجم ده‌دات
تازه دڵی پیری سه‌نعان ، به نیگایه‌ک خورپه ده‌کات
ده‌ستی له‌رزیوم به ده‌ستی جوانێکه‌وه‌ دێته‌ له‌رزین
تازه به نه‌رمه‌ بزه‌یه‌ک ، ده‌‌ده‌مه‌ قاقای پێکه‌نین
پیریی و زه‌لیلی بۆ نیه ، ئه‌م دونیای عه‌شق و ئه‌وینه
سه‌رم به‌فرێکی سپیه ، که‌چی لای دڵ هه‌ر هاوینه
به‌کر حه‌بیب


اکنون ساعت 08:24 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)