behnam5555 |
03-14-2010 08:40 AM |
شيعر بو منالان
به‌به
به‌به! به‌به بچكۆله
مه‌گری مه‌گری به‌رخۆله
بنوه له ناو جۆلانه
گه‌رم و گوڕه هێلانه
دایه ده‌ستی گیراوه
منی لای تۆ داناوه
منیش هه‌رچه‌ن مناڵم
خه‌ریكی ئیشی ماڵم
هانێ مووروو ها خرخاڵ
ها بابه‌تی گڕ و گاڵ
به‌به! پێبكه‌نه ژیر به
به‌س چاوه‌ڕوانی شیر به
ئه‌م گریان و هاواره
پیشه‌ی كفت و بێ‌كاره
كه گه‌وره بووی به‌به گیان
دادێ نابه‌خشێ گریان
ئه‌وسا دایه و مه‌مۆله
خه‌وه خه‌وه به‌رخۆله
|
behnam5555 |
03-14-2010 09:02 AM |
زه‌رده‌واڵه
له‌سه‌ر ده‌رگای حه‌وشی ماڵه
په‌لامار ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌زن به جووته گه‌ر هه‌وڵێ بده‌ین زه‌رده‌واڵه له‌ناو ئه‌به‌ین كۆمه‌ڵ ئه‌بن بێ‌ده‌ردی سه‌ر
ئه‌وسا هه‌ر به یه‌ك لووتی پێ ئه‌و كۆمه‌ڵه له ناو ئه‌چێ كه شه‌و داهات ئه‌خزێته كون
شاپڵیته‌ی بۆ هه‌ڵ‌ئه‌كه‌ین
ته‌خت و تاراجی تێك‌ئه‌ده‌ین
ئه‌وه‌ی كه ما سه‌ری زستان
ئه‌یانكوژێ له ڕێگه و بان سه‌ربه‌ست ئه‌بین له هات‌وچۆ
شاسه‌نه‌م
|
behnam5555 |
03-14-2010 09:11 AM |
ته‌خته‌ی ره‌ش
ئه‌ی ته‌خته‌ی ڕه‌ش،ته‌خته‌ی پۆلم
به ئه‌ستێره نه‌زانی وێڵ
ئه‌ڕوا شه‌وانی گه‌شت و گێڵ هه‌تا ئه‌گاته ڕووناكی
منیش وێڵم تۆی ڕابه‌رم ته‌خته‌ی ڕه‌شی به‌رامبه‌رم ئه‌ستێره‌م له ڕووی تۆدایه
ئه‌و ئه‌ستێره‌ش ته‌باشیره
بۆم ئه‌بارێ وه‌كوو ته‌رزه
نرخی یه‌ك به یه‌كی به‌رزه
تا تۆم هه‌بێ له به‌ر چاوم
هه‌رگیز ناوه‌ستێ هه‌نگاوم
ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ
تاكوو ئه‌گه‌م به ڕۆژی نۆ
ئه‌وسا بیرم وه‌ك كشت‌وكاڵ
لێی ئه‌چێژن گه‌وره و مناڵ
|
behnam5555 |
03-14-2010 09:16 AM |
ژماره
چوار، ئه‌و خوشكم جل‌شۆره حه‌وت، ئه‌و كاكم ئه‌خوێنێ
هه‌شت نۆ، دوو برام هه‌یه
|
behnam5555 |
03-14-2010 09:22 AM |
یادگار
په‌ڕاو،تێنووس،نمره‌ی ساڵم
هه‌تا ئه‌بم به هه‌رزه‌كار
ئه‌بن به دیمه‌نی به‌رچاو
هی پێشكه‌وتن هه‌نگاو هه‌نگاو
كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه
|
behnam5555 |
03-14-2010 09:29 AM |
ڕێویه دزه
ئه‌وا ئه‌مڕۆ پۆل بێده‌نگ بوو
پێش ماوه‌ی لێدانی زه‌نگ بوو
پاره‌ی ده‌ركرد له گیرفانی
پاره‌ی خۆی بوو ناو نیشانی
ئه‌م چاو بزه ئه‌م چاو بزه
كه‌سێ دز بێ دیاره دیاره
|
behnam5555 |
03-14-2010 10:02 AM |
خوازتن
هاوڕێ كه‌ل‌وپه‌ل مه‌خوازه به‌سه داوای بێ‌ئه‌ندازه
ده‌مێ ئه‌ڵێیت په‌ڕه‌م به‌رێ
راسته‌م به‌رێ خه‌ت ئه‌كێشم بۆ خه‌ت كوژێن یا بۆ پێنووس
بێنه بێنه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی
وانه‌كه‌مان لێ تێك ئه‌ده‌ی
هه‌ر كه‌س چاوی له‌م و له‌وه
سه‌رگه‌ردانی دنیای خه‌وه
|
behnam5555 |
03-14-2010 10:08 AM |
ته‌نگانه
نا، ئه‌وه خووی چه‌په‌ڵه
ئه‌م داخه ده‌ركه‌م له‌سه‌ر
|
behnam5555 |
03-14-2010 10:49 AM |
باخچه
دوایی ئه‌یكه‌ین به دیاری
|
behnam5555 |
03-14-2010 10:53 AM |
نیاز
1ـ ئه‌م پرسیاره هاوڕێكانم 1ـ هه‌هه... هه‌هه... پێكه‌نینه پێمه‌كه‌نه، پێمه‌كه‌نه! ئه‌ی خوازتی تۆ بایی چه‌نه؟ 1ـ من من؟ نیازم تێكۆشانه ره‌نجی بیره، ڕه‌نجی شانه بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ زانیاری
|
behnam5555 |
03-14-2010 10:56 AM |
درگا
درگا
1ـ ته‌ق ته‌ق. كوێیه ڕێگایه
نانا، ده‌نگی درگایه
ئه‌وه كێیه؟
2ـ منم من
1ـ تۆ كێی، دۆستی یا دوژمن؟
2ـ میوانم دۆستی ئێوه‌م
بیكه‌ره‌وه چاوه‌كه‌م
1ـ بڕۆ كه‌س نییه له ماڵ
پاسه‌وانێكم مناڵ
2ـ بژی ڕۆڵه‌ی گورج و گۆڵ
پاسه‌وانی ماڵی چۆڵ
1ـ خۆ بابه‌یه وه‌ستاوه
ده‌نگی له من گۆڕاوه
دیاره بابه له پێشا
وریایی منی كێشا
بابه بابه، بمبه‌خشه
فه‌رمووده‌تم لا نه‌خشه
ده‌رفه‌ت ناده‌م بێگانه
فێر بێ به‌م ده‌رگا و بانه
شیعری. ع. شەونم
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:00 AM |
مامه‌ی كۆڵان
سه‌یری كه‌ن ڕووت و قووته
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:05 AM |
یاری
به باز ئه‌چیته سه‌ر كۆڵ
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:10 AM |
خواردن
بابه! بابه ده‌ست ئه‌شۆم
پارووی بچووك قووت ئه‌ده‌م
بێده‌نگ ئه‌بم له سه‌ر نان بپڕژێته به‌ر ده‌مم
فڕه‌فڕ و هه‌ڵ‌لووشین
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:18 AM |
بووكه‌كه‌م
بووكه‌كه‌م
بووكه‌كه‌م بووكه‌كه‌م
بووكه ئێسك سووكه‌كه‌م
ئش‌ئش‌نایلۆنی‌بێ‌هۆش
ئه‌ی خۆشه‌ویستی ڕووخۆش
پیلان ناكه‌ی وه‌ك زینوو
نه برسیته نه تینوو
من له ئێستاوه دیاره
خه‌مم هه‌زار هه‌زاره
نازانم هاوڕێی باشم
چۆن و له‌چی داتاشم؟
ئش‌ئش باڵا كه،باڵا
تۆ هاوڕێمی له ماڵا
چۆنم ئه‌وێ وا ئه‌كه‌ی
یه‌ك یه‌ك خه‌مم لا ئه‌به‌ی
هه‌ردوو ده‌ستم له مل كه
گوێ بۆ لای لایه‌م شل كه
«ئش‌ئش ئه‌مڕۆ بێ‌گیانی
ئاگای دنیا نازانی
رۆژێ ئه‌بێ كۆرپه گیان
گه‌وره ئه‌بم بۆ ژیان
ژیان ئه‌به‌خشم به تۆ
بۆ بزوان و گفت‌وگۆ
په‌یكه‌ر! دڵپاك و جوانی
ئای داخه‌كه‌م بێ گیانی»
شیعری: ع. شەونم
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:29 AM |
كۆڵان
سه‌یریان ئه‌كه‌ی به یه‌ك چاو
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:36 AM |
جۆلانه
جۆلانه
جۆلانه‌ی با جۆلانه
بێ باڵم، بچكۆلانه
وه‌ك باڵنده‌ی هێلانه
بفڕه! بفڕه! جۆلانه
بمبه! بمبه! بۆ سه‌ر دار
له‌وێ سێ‌و ئه‌خه‌مه خوار
بۆ نه‌خۆش و په‌رێشان
بۆ هاوه‌ڵ و بۆ خوێشان
جۆلانه‌كه‌م جۆلانه!
بفڕه وه‌ك ئه‌و مه‌لانه
بمبه به‌ره‌و به‌رزایی
له‌وێ ئه‌یكه‌م به‌شایی
وه‌ك باڵنده ئه‌خوێنم
سه‌ربه‌ستی خۆم ئه‌نوێنم
شیعری: ع. شەونم
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:43 AM |
چۆله‌كه
هه‌وڵ ئه‌ده‌ی بۆ سه‌ربه‌ستی كه‌وته به‌ینی دوو به‌رداش
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:47 AM |
مناڵي پير
وه‌ڵام : خوشكه بۆ من نازانم تۆ بيڵێ با بيزانم هه‌ر دوو بۆ ئامۆژگاري ده‌ستيان داوه‌ته داري!
دايه: ئازار مه‌ده‌ن گيانداران
بابه: نه‌خشين بێ كاروباران تۆ نه‌توت ئاقڵ چۆنه تازه‌يه يان زۆر كۆنه راست چۆنه در‌و كامه ره‌نگي چۆنه چ تامه ده‌س‌بڕين و درۆيه چه‌وسانه‌وه‌ي مرۆيه؟ خواردني خوێني سووره؟ كه‌وابێ لێم ببووره له كوشتارێ ئازايه وه‌كوو خۆي ده‌ڵێ وايه؟ نه‌مديوه كاري باشي چي ده‌س‌كه‌وت دايتاشي وتي ناخه‌وم شه‌وێ خه‌و له چاوم ناكه‌وێ له دێهات و له شارا به‌ياني تا ئێوارا هه‌وڵي له‌تێ نانمه بۆ ماڵ و خێزانمه هه‌ر بۆ ماڵ و مناڵه ئه‌م ره‌نج و ده‌رده‌تاڵه گه‌ر ئه‌قڵداري وايه داينێ بۆ بابه و دايه گوێچكه‌ي چۆن بۆ رادێرم چۆن دڵي پێ‌بسپێرم ده‌ي چۆن بير نه‌كه‌مه‌وه دڵم ژير نه‌كه‌مه‌وه نامه‌وێ وه‌كوو تۆ بم گوێ‌ڕايه ڵي درۆ بم پێم‌خۆشه گه‌وره نه‌بم مرۆي ئه‌م ده‌وره نه‌بم هه‌ر به منداڵي پير بم نه‌ك وه‌كوو ئه‌وان ژير بم
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:51 AM |
برا بژين برايي
برا بژين برايي
بۆ زيزي خوشكي كاكي
ده‌زانم تۆ دڵپاكي
دڵي تۆ چي تێدايه
كيژه جوانه‌كه‌ي دايه
له‌چي نه‌باني بێژه
له دڵتا هه‌ڵيڕێژه
«««
هيوا براي شيرينم
يا خوا مه‌رگت نه‌بينم
دڵته‌نگي تۆم نازاني
پێت ده‌ڵێم با بيزاني
له بيرته جاراني زوو
ئه‌و رۆژانه‌ي به‌سه‌رچوو
كايه له ده‌شت و له‌ده‌ر
له گه‌وره‌كان بێ‌خه‌به‌ر
تا ئێوارێ مناڵان
شادي و خۆشي هه‌واڵان
له باخ و ده‌شت و كاني
له جێگاي ئاوه‌داني
دڵمان نه‌ده‌هات گوڵێك
ته‌نيا خونچه‌ي سه‌ر چڵێك
هه‌ڵوه‌رێنن براكه‌م
برا شه‌وقي چراكه‌م
يان چيمه‌ن بژاكێنن
يان گوڵێك هه‌ڵوه‌رێنن
يا لێڵ كه‌ين ئاوي كاني
ژياني ئاوه‌داني
مناڵي خۆشه، جوانه
وه‌ك رووناكي به‌يانه
په‌پووله‌ي نه‌خشين و كاڵ
خاڵ‌خاڵۆكه‌ي پڕ له خاڵ
باڵنده‌ي ورد و بچووك
رازاوه هه‌ر وه‌كوو بووك
به‌ردمان پێدا نه‌داون
رووناكي هه‌ر دوو چاون
ئێستا په‌رێشاني تۆم
بۆ دوارۆژه خه‌م ده‌خۆم
گه‌وره بووي گۆڕدراوي
وه‌كوو جاران نه‌ماوي
حه‌زت له چه‌ك و چۆڵه
ئاواتێكي كرمۆڵه
پێت جوانه ته‌ور و مشار
برا هاوار سه‌د هاوار
ئه‌وانه با نه‌مێنن
ژيان زوو ده‌فه‌وتێنن
نه‌چي تۆش وه‌كوو بابه
خه‌وني بۆ من عه‌زابه
ئاگر ده‌ي ئاوه‌داني
باخ و بنار و كاني
سه‌وزايي نه‌سووتێني
ماڵي ژين نه‌ڕووخێني
زۆردار ناوي نه‌مێنێ
ئاشتي چاوي هه‌ڵێنێ
ره‌فتاري تورك و تازي
كرداري به‌عس و نازي
جێي شانازي نين په‌ستن
ئاكاري پياوي مه‌ستن
بۆيه دڵته‌نگي تۆمه
فكري دواڕۆژي خۆمه
ئينسان به وه‌ك ئينسان بوون
مه‌رمه بۆ بوون و نه‌بوون
گه‌وره مه‌به براكه‌م
رووناكايي چراكه‌م
|
behnam5555 |
03-14-2010 11:52 AM |
سۆما
سۆما خوشكي شيرينم
ئاواتي گه‌رمي ژينم
به‌ڵێن بێ تاكوو ماوم
وته‌ت له‌سه‌ر دوو چاوم
رێگام تيشكي هه‌تاو بێ
به‌ره‌ي دوايه حه‌ساو بێ
فه‌رقي نه‌بێ ئه‌م و ئه‌و
بێزارم، بێزار له شه‌و
كه‌سێ دژي كه‌س نه‌بێ
ته‌م‌ومژي به‌س نه‌بێ؟
ژيان خۆشه ته‌بايي
برا بژين برايي
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:07 PM |
كار كار كار...
كار كار كار
مێرووله‌م و مێرووله
لاقم ورد و چكووله
ئازا و به كاروبارم
گيان‌له‌به‌ر‌م، هوشيارم
كه تاو هه‌ڵات به‌ياني
رووناك بوو ئاوه‌داني
له ماڵێ دێمه ده‌رێ
بۆ خوارێ يان بۆ سه‌رێ
بۆ خواردن چي ده‌سكه‌وێ
به‌ياني تاكوو شه‌وێ
ده‌ي‌هێنمه‌وه بۆ ماڵێ
ده‌ي‌خه‌مه ژێر هه‌رزاڵێ
داي‌ده‌نێم بۆ زستانێ
به‌فر ده‌گرێ كۆڵانێ
بۆيه كۆي ده‌كه‌مه‌وه
پاڵي لێبده‌مه‌وه
مێرووله‌م و مێرووله
خۆشم‌ناوێ مێشووله
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:15 PM |
ژياني نوێ
ژياني نوێ
وه‌رن مناڵاني ژير
هۆشياراني رووناكبير
دنيا له خه‌و هه‌ستێنن
جيهانێ تر پێك‌بێنن
قه‌ت شه‌ڕ و داوا نه‌بێ
خۆري لێ ئاوا نه‌بێ
ئاگر زه‌وي نه‌كێڵێ
ئازار به‌جێ‌نه‌هێڵێ
ته‌ور و مشار نه‌مێنن
دارستان نه‌قرتێنن
قوڕگي كاني نه‌به‌ستن
رووبار، با رانه‌وه‌ستن
شينكه سه‌ري هه‌ڵێنێ
شه‌نگه‌بي خۆي راژێنێ
هه‌نگ بنيشێته سه‌ر چڵ
بمژێ شيله‌ي سووره‌گوڵ
په‌پووله‌ش با، ياري كا
هه‌واري ژين دياري كا
سێبه‌ر و تاو برا بن
ئاگر و ئاو چرا بن
خه‌فه‌ت ناوي نه‌مێنێ
ئاشتي چاوي هه‌ڵێنێ
وه‌ك داري سه‌وزي ژين بين
جێي هه‌زار ئافه‌رين بين
چاو له‌مه كه‌ن گه‌وره‌كان
له‌خۆبايي ده‌وره‌كان
نه‌ڕێژن، نه‌تۆقێنن
شووشه‌ي ژين نه‌چڕژێنن
رێز دانێن بۆ ئاو و خۆڵ
دنيا نه‌خه‌نه سه‌ر كۆڵ
ئاسمان ته‌ماوي نه‌كه‌ن
هه‌وا سه‌ماوي نه‌كه‌ن
له گيانداران شه‌رم كه‌ن
هيواي ژيان گه‌رم كه‌ن
له فێرگه و قوتابخانه
باس هه‌ر باسي ژيانه
له دارستان رامێنن
تووي به‌ڕێ‌چوون بچێنن
وانه‌ي ئازادي فير بن
پۆشته و په‌رداخ و تێر بن
ژيني شێران ره‌چاو كه‌ن
شه‌رمێ له رووي هه‌تاو كه‌ن
دارستان چي تێدايه
گشت بێده‌نگ و هه‌رايه
ورچ و كه‌روێشك و رێوي
گيان‌له‌به‌راني كێوي
بێ‌ئازار و دڕنده
خشۆك، خزۆك، فڕنده
هيچ كام رێگر و دڕ نين
ماڵبڕ و شڕو دڕ نين!
پيس ناكه‌ن هه‌واري ژين
چ خۆشه ژيني شيرين
نه چاو چنۆك و برسين
نه زۆر جێگاي مه‌ترسين
كه‌لاك ناخه‌ن وه‌ك مرۆ
نيانه قه‌ت من و تۆ
شين ناكه‌ن گۆڕ و كێلان
تێك‌ناده‌ن ماڵ و هێلان
بێ سووتمان و ئازارن
رێز و نرخي گيان‌دارن
با ئێمه‌ش ئاوا بژين
بۆ سه‌رچاوه‌ي ژين بچين
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:18 PM |
خه‌وني ره‌نگين
خه‌وني ره‌نگين
مناڵين وردين مناڵين وردين
هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين
شه‌مين تاريكي سه‌رده‌بڕين
بۆ رووناكي ده‌ژين ده‌مرين
مه‌لي ئاسۆگي دڵشادي
مزگێني‌هێني ئازادي
مناڵين وردين مناڵين وردين
هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين
رێبواري رێي ئينسان بوونين
بۆ سه‌ربه‌ستي ژيان توونين
خوێني گه‌شمان چ هه‌رزانه
ئاشتي سپي و سه‌وزيمانه
مناڵين وردين مناڵين وردين
هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين
نيشتمان گلێنه‌ي چاوي
تيشكي روومه‌تي هه‌تاوي
ده‌ت‌پارێزم وه‌ك باپيرم
به بێ نيشتمان سه‌غيرم
مناڵين وردين مناڵين وردين
هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين
سه‌لااح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:19 PM |
مناڵي دايكه ئاخم
خۆشه دنياي مناڵي
نامۆيه ده‌رد و تاڵي
بێ‌مانايه رق و قين
به‌تينه ئامێزي ژين
به‌ياني تا روژپه‌ڕين
راكردنه و هه‌ڵبه‌زين
خۆشمان ده‌وێ خاك و ئاو
حه‌زمانه له تيشكي تاو
كه‌س ناڵێ كێ كچه و كوڕ
دڵمان خوشه و گه‌رم و گوڕ
نه رژد و چاوچنۆكين
هه‌رچه‌ن بزۆر و كۆكين
تاوێ شه‌ڕ و تاوێ خاك
ئاشتي خوشك و براي چاك
قه‌ت نيمانه ئازارێ
حه‌تا له‌بو گياندارێ
خزۆك و ميرووله‌يه‌ك
چ بگا به مێشووله‌يه‌ك
به‌ڵام داخي گريانم
ئاگر كه‌وتۆته گيانم
به‌ده‌س گه‌وره و ميره‌وه
بێ‌ئاوه‌ز و بيره‌وه
سه‌لااح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:22 PM |
په‌پووله
خوشكه چكۆله‌ي كاكه
ئاسمان ساماڵ و پاكه
كراسێ‌ها له‌به‌ريا
ده‌سماڵێ وا له‌سه‌ريا
وه‌كوو كراسي دايه
پڕ له نه‌خش و نه‌مايه
ئه‌ستێره چاوشينه‌كان
چاوشينه نه‌خشينه‌كان
خۆشاروكێ ده‌زانن
له مانگه‌شه‌و ميوانن
له ده‌وري وه‌كۆ ده‌بن
وه‌كوو من و تۆ ده‌بن
بۆيان ده‌ڵێ گۆراني
به كرمانجي و سۆراني
«جوانه ئه‌م ده‌رو ده‌شته
نيشتمان وه‌ك به‌هه‌شته»
له تاريكي مه‌ترسن
له مانگه شه‌و بپرسن
گوي رادێرن بخوێنن
ده‌نا به‌جێ ده‌مێنن
په‌پووله‌ش خوێنده‌واره
ئاشق گوڵ و گوڵزاره
وانه‌ي گوڵان ده‌خوێنن
به سه‌ربه‌رزي ده‌مێنن
له چاڵووكێ ناترسن
چي نه‌زانن ده‌پرسن
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:24 PM |
مامۆستاي قوتابخانه
مامۆستاي قوتابخانه
قه‌درت له‌سه‌ر چاومانه
تۆ رووناكي ژياني
تۆ چراي نيشتماني
تۆ باخچه‌ي منداڵاني
ئه‌تۆ هيواي هه‌رماني
له تاريكي ده‌رمان خه
له هه‌ورازێ سه‌رمان خه
بيكه‌وه چاو و گوێمان
نيشانده ژين و رێمان
ئه‌مڕۆ مناڵين، وردين
گوڵي رووسوورين، كوردين
هه‌تاوي سه‌ر سه‌ر ماني
مامۆستاي رێبه‌رماني
په‌پووله چاوكاڵه‌كان
هيواي هه‌موو ماڵه‌كان
بخوێنن تا سه‌ركه‌ون
وه‌ك تيرێژێ ده‌ركه‌ون
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:29 PM |
لاي لايه
بنوه بنوه لايه
كۆرپه جوانه‌ي دايه
بنوه لايه لايه
بنوه بنوه جواني
چراي نيشتماني
هيواي كوردستاني
ئاي له خه‌و واي له خه‌و
كاوه بزه‌ي دێ به شه‌و
بنوه شه‌و ته‌واوه
تاريكي نه‌ماوه
بنوه رۆڵه‌م كاوه
بنوه بنوه لايه
دايكت له‌گه‌ڵتايه
تۆ بۆ خه‌وت نايه
ئاي له خه‌و واي له خه‌و
كاوه بزه‌ي دێ به شه‌و
لاي لايه به‌هاره
وه‌رزي كه‌سپ و كاره
هيوام له هه‌واره
لاي لايه هاوينه
كوردستان جێي ژينه
وڵاتم ره‌نگينه
لاي لايه پايزه
رۆڵه‌ي من ئازيزه
زۆر پاك و ته‌ميزه
ئاي له خه‌و واي له خه‌و
كاوه بزه‌ي دێ به شه‌و
مه‌نووه كاوه عه‌سره
به‌شم ده‌رد و غه‌دره
زستان ده‌ڕوا به‌فره
مه‌نووه تۆ به‌يانه
ژيان خۆشه جوانه
خه‌و ئازاري گيانه
مه‌نووه به‌يان با بێ
دايكم بێ به‌ڵا بێ
خه‌و بو كوردان نابێ
ئاي له خه‌و واي له خه‌و
كاوه بزه‌ي دێ به شه‌و
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:31 PM |
كابانم
كابانم
كابانم كابانم
خاوێنه ده‌رك و بانم
شووشه‌ي هاڵ و ئاوێنه
هه‌مووي پاك و خاوێنه
ئاوي گوڵان ده‌دێرم
چێوي هه‌ڵده‌وه‌ژێرم
دايكم ده‌ڵێ كچي چاك
خاوه‌ني ره‌وشتي پاك
چرا و رووناكي ماڵه
ژيان بێ ئه‌و مه‌حاڵه
ماڵي بێ كچ تاريكه
كۆڵانێكي باريكه
كابانيشم ده‌خوێنم
زۆريش پاك و خاوێنم
كامپيوتێڕم خۆش‌ده‌وێ
هه‌ر دێته خه‌ونم شه‌وێ
به هيوام ببمه دوكتور
چاره‌ي نه‌خۆش كه‌م له دوور
نه‌خۆشي ريشه‌بڕ كه‌م
دڵان له شادي پڕ كه‌م
كاباني به‌سه دايه
خوێندن ئه‌مڕۆ ده‌وايه
ده‌بێ ژير و زانا بم
بۆ نيشتمان هانا بم
پشت له هۆقه و درۆ بم
خزمه‌تكاري مرۆ بم
|
behnam5555 |
03-14-2010 01:32 PM |
دياري
بابم چۆته كوێستانێ
دێته‌وه بۆ زستانێ
بابم چۆته گه‌رمێنێ
دياري جوانم بۆ دێنێ
بابم چۆته تارانێ
دێته‌وه بۆ به‌يانێ
چه‌قۆ و پاكووني پێ بوو
ئه‌وه‌ش دياري ئه‌وێ بوو
بابم چۆته به‌غدايه
خه‌به‌ري دامێ دايه
هاته‌وه دوێنێ شه‌وێ
دياري هێنا بوو له‌وێ
خورما و شمشێري پێ‌بوو
ئه‌وه‌ش دياري ئه‌وێ بوو
بابم له ئانكه‌رايه
تازه پێي وتم دايه
فوودانه‌م بۆ ده‌هێنێ
له رێگا ده‌يته‌قێنێ
بابم چۆته هه‌ولێرێ
با بێته‌وه به خێرێ
مه‌لي ئاشتي هێناوه
رووناكي هه‌ر دوو چاوه
هاته‌وه بابم برا
ئه‌مڕۆكه له چوارچرا
تيشكي هه‌تاوي هێنا
تاريكايي ره‌پێ نا
بابم له كوردستانه
دياري ئه‌وێ زۆر جوانه
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:35 PM |
كاژیلـه
كاژیلـه
ئه‌مين گه‌رديگلانی
به‌ع و به‌ع و به‌عیله
به‌من ده‌ڵێن كاژیله
گوێچكه‌م خاڵ خاڵ و جوانه
راده‌كه‌م له‌و كۆڵانه
له‌گه‌ڵ ئارام و سارا
ده‌چم بۆ ده‌شت و سه‌حرا
له مێرگ و سه‌و‌زه‌ڵانی
له گوێ جۆگه و سه‌ركانی
ده‌كه‌ین «قلانه قریوه
هاوینه وه‌ختی جیوه»
ئارام به‌دار ڵێم ده‌دا
سارا ئاوم پێده‌دا
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:37 PM |
به‌رخه به‌جێم مه‌هێڵه
به‌رخه به‌جێم مه‌هێڵه
بێ ئازارم بێ ئازار
وه‌ره لام به‌رخي نازدار
خۆشم‌ده‌وێي به‌رخه گيان
پێ به خاڵي به‌سته‌زمان
هه‌ڵمه‌يه وه‌ره بۆ لام
پێمه خۆراكي به تام
گوڵي وێنجه و سێوه‌ره
بابه‌تي به‌رخ و مه‌ڕه
به‌رخه نه‌رم و نۆڵه‌كه‌م
به‌رخه سپي و سۆڵه‌كه‌م
بۆ راده‌كه‌ي تۆ جواني
بۆچي له من نه‌باني
باعه‌باع ده‌نگت خۆشه
بێ تۆ دڵم په‌رۆشه
دڵم پاك و بێ فێڵه
مه‌ڕۆ به جێم مه‌هێڵه
بابا، به‌جێت ده‌هێڵم
ئه‌وه منم بێ فێڵم
به‌رخم تۆره‌مه‌ي مه‌ڕم
واچاكه زوو ده‌رپه‌ڕم
سه‌رم ده‌بڕێ ده‌زانم
به‌رخێكي به‌سته‌زمانم
مه‌نشووره گۆشتي به‌رخي
تازه چۆن ده‌كه‌ن ته‌رخي
سلاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:40 PM |
مشکه چکۆله ...
مشکه چکۆله
سه‌یری مشکه چکۆله
له‌به‌رچی ئه‌ونه حۆله
رۆژێ بێ پرسی دایه
ئه‌چێته ده‌ر بۆ کایه
پشیله‌ی نه‌ئه‌ناسی
نه‌یبیستبوو له باسی
له چاوه زیته‌کانی
له چنگه تیژه‌كانی
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:42 PM |
مناڵي ئازا
مناڵي ئازا
مناڵي ئازا ناوم هه‌ڵێنه
خه‌ڵاتێكي باش له من بستێنه
عه‌مرم ساڵێكه مناڵم زۆره
چوار ماڵم هه‌يه هه‌ركام به نۆره
يه‌ك خاوه‌ن گوڵ يه‌كێ گه‌نم و جۆ
يه‌ك گه‌ڵاڕێزان يه‌كي سه‌رما و سۆ
بۆ ژياني تۆ وه‌ك دايه و باوه
هه‌ريه‌ك به چه‌شنێ خۆشي به لاوه
چي تۆ پێي ده‌ژي له لاي من زۆره
له گه‌نم و نۆك و له ترێ و قۆره
له شووتي و كاڵه‌ك هه‌رمێ له‌گه‌ڵ سێ‌و
دانه‌وێڵه‌ي من تۆ ده‌كا به‌خێو
مێوژ له‌گه‌ڵ توو گوێز و هه‌ناران
شه‌وچه‌ره‌ي خه‌ڵكن بۆلادێ و شاران
مناڵي زيره‌ك ئێستا ده‌زاني
ناوي ئه‌م چواره تۆ به هاساني؟
به‌هار و هاوين دوو وه‌رزي منه
پايز و زستان وه‌رزي خوێندنه
سه‌لاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:45 PM |
پيكاسۆي كورد
پيكاسۆي كورد
بابه ده‌چيته شاري
قه‌ڵه‌م ره‌نگيم بۆبێنه
گوڵي سوور ده‌كێشمه‌وه
جوانتر له هي ئاوێنه
وێنه‌ي مامۆستاكه‌مان
له پۆل و قوتابخانه
وێنه‌ي ئاسمان و هه‌تاو
ده‌رسي به‌يانيمانه
مامز له‌گه‌ڵ مراوي
دارستان و رووباران
باڵاي كۆلكه زێڕينه
له‌سه‌ر چياي به‌هاران
ماشێن و شه‌مه‌نده‌فه‌ر
فڕۆكه‌ي به‌رز و نه‌وي
زه‌رياي شين و گه‌مييه‌كان
هه‌موو شتي سه‌ر زه‌وي
ئه‌م شتانه به گشتي
مامۆستا وتوويه پێم
خێرا ده‌يانكێشمه‌وه
ده‌نا به‌تاڵ ده‌بێ جێم
چ خۆشه وێنه كێشان
له گه‌وره و درشت و ورد
رۆژێ دێ منيش بابه
ببم به پيكاسۆي كورد
سلاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:48 PM |
په‌پووله گيان په‌پووله
په‌پووله گيان په‌پووله
په‌پووله چاوي شينه
باڵي نه‌رم و ره‌نگينه
په‌پووله باڵي زه‌رده
چاوي جوان و بێ‌گه‌رده
بێ‌ئازار و بێ‌ده‌نگه
نه‌خشين و ره‌نگاوڕه‌نگه
باوه‌شێني گوڵ ده‌كا
حه‌ز له چڵاوچڵ ده‌كا
له باخچه‌ي گوڵ ميوانه
له تاريكي نه‌بانه
په‌پووله چاوي شينه
باڵي نه‌رم و ره‌نگينه
ده‌فڕێ به‌ره‌و رووناكي
مه‌نشووره به دڵپاكي
دۆستي گوڵ و مناڵه
په‌پووله چاوي كاڵه
مژده‌ي به‌هار ده‌هێنێ
شادي له دڵ ده‌چێنێ
په‌پووله چاوي شينه
باڵي نه‌رم و ره‌نگينه
له‌گه‌ڵيا ده‌كه‌م ياري
قه‌ت قه‌ت ناده‌م ئازاري
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:51 PM |
ته‌ق ته‌ق....
فۆلكلۆر
ته‌ق ته‌ق ئيلمه‌ي يه‌ك
ته‌ق ته‌ق ئيلمه‌ي دوو
ته‌ق ته‌ق ره‌نگي سێ
هه‌موو عومرم به‌سه‌ر چوو
ته‌ق ته‌ق كچي خۆم
هه‌ر بۆخۆمه خه‌م ده‌خۆم
ئيلمه‌ي يه‌ك سييان و چواره
ئيلمه‌ي دوومان كه‌ناره
سۆماي چاوم رژاوه
هێزي گيانم نه‌ماوه
كاڵ بۆوه پرچه‌كانم
داري عومري ته‌كانم
هه‌رچه‌ن ناوي هونه‌ر بوو
به‌ڵام بۆ من چه‌مه‌ر بوو
رۆژگاري تۆ شيرينه
دنياي عيلم و زانينه
روو بكه خوێندن كچي خۆم
با خه‌فه‌تي تۆش نه‌خۆم
پڕ كه‌وه جێي به‌تاڵم
كيژۆڵه‌ي مێر منداڵم
***
دايكي له شادي بێ به‌ش
سپي بوو مووي سه‌ري ره‌ش
خه‌م له دڵت بتارێ
هونه‌ر له تۆ ده‌بارێ
ده‌خوێنم ده‌رسه‌كانم
ئارامي دڵ و گيانم
به‌ڵێن بێ تاكوو مابم
به جێي شه‌م چل چوابم
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:55 PM |
بنوه
بنوه
بنوه گيانه‌كه‌م كه‌وه
دره‌نگه وه‌ختي خه‌وه
«چاوت لێڵه بۆ خه‌وێ
ئه‌م شه‌و نا سبه‌ي شه‌وێ»
خه‌وم تۆراوه دايه
چاوم هه‌ر له درگايه!
چاوه‌ڕێتم له‌مێژه
حه‌قايه‌تم بۆ بێژه
بۆخۆت پێت داوم به‌ڵێن
مامۆستا به كێ ده‌ڵێن؟
***
كه‌وه‌ي مناڵ و وردم
هيواي دووا رۆژي كوردم
مامۆستا ژير و زانان
تێكۆشه‌ر و به توانان
خوێنده‌وار و لێزانن
رووناكي نيشتمانن
خه‌مخۆري گه‌وره و وردن
به گيان و به دڵ پردن
لانكه‌ي خه‌م و ئازارن
ده‌رماني ده‌رده‌دارن
چۆك به زۆردار دا‌دێنن
موژده‌ي ئازادي دێنن
خاوه‌ن عيلم و كه‌ماڵن
تاريكي راده‌ماڵن
دنيا ده‌خه‌نه خۆشي
ده‌بێ تۆش وا بكۆشێ
رۆژي ئه‌له‌م رۆژانه
تۆش بچۆ قوتابخانه
له خزمه‌تيا بخوێنه
گوڵي ئازادي بێنه
تا ماوي سه‌ربه‌خۆ به
خزمه‌ت كاري مرۆ به
پشت مه‌كه نيشتمانت
بيپارێزه وه‌ك گيانت
سلاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:58 PM |
ئه‌ستێره
ئه‌ستێره
شه‌وێ پرسيم له دايه
ئه‌ستێره بۆچي دوورن
له داخي چي ئه‌وانيش
هێنده بێ تيشك و نوورن
ئه‌وانيش وه‌ك من و تۆ
به دڵ چاوه‌ڕێي بابه‌ن
ئه‌گه‌ر رۆژێ هاته‌وه
جا په‌رده‌ي خه‌فه‌ت لابه‌ن؟
بيرمه شه‌وێ ده‌گرياي
رووت ده‌كرده ئه‌ستێران
سڵاوت بۆ ده‌ناردن
له‌گه‌ڵ دۆعاي به خێران
دايه لێم مه‌شاره‌وه
گه‌رچي شه‌وێ به سامه
له نێو ئه‌ستێره‌كاندا
ئه‌ستێره‌ي ئێمه كامه؟
*** كچم چاوان بگێڕه
به ئاسماني به‌رينا
له ئه‌ستێران رامێنه
هه‌ر كامه خوێن شيرينه
له نێو ئامێزي دڵدا
ئه‌تۆش جێگاي بۆ چاكه
ئه‌ستێره‌ي من و تۆيه
خاوه‌ن عه‌شقێكي پاكه
سۆماي چاوي من و تۆن
خوێني گه‌شيان رژاوه
هه‌تا دنيا بمێنێ
ناوي ئه‌وانيش ماوه
سلاح نسار
|
behnam5555 |
03-25-2010 07:00 PM |
هه‌تاو
هه‌تاو خودايه هه‌ورێ بێنه
بارانێ ببارێنێ
ته‌ڕ كاته‌وه خاك و خۆڵ
ره‌نگين بكا چيا و چۆڵ
شين ببێ گوڵ له باخان
مه‌ل بخوێنن له شاخان
كاني و رووبار پڕ ئاو بێ
دنيا جوانتر له تاو بێ
رووناكايي بێته‌وه
عاله‌م بحه‌سێته‌وه
شار و دێ ئاوه‌دان بێ
شادي لێمان ميوان بێ
هه‌موو رۆژێ به‌هار بێ
تاريكي نا، ديار بێ
زوو تاو هه‌ڵێ به‌ياني
رووناك بێ ئاوه‌داني
مناڵان له خه‌و هه‌ستن
شه‌رت و په‌يمان ببه‌ستن
روو له قوتابخانه بين
فێرێ ده‌رس و وانه بين
بخوێنين با چرا بين
هه‌موو پشت و برا بين
هه‌ر چه‌ند ورد و مناڵين
ئێمه‌ش خاوه‌ن كه‌ماڵين
سلاح نسار
|
اکنون ساعت 06:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)