پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 04-27-2010 06:33 PM

عێرفان

شه‌و
ده روێش ده ‌ف لێده‌ دا و
جه‌ زمی ده‌ کا و
ده‌ خولێته‌ وه‌ .
بۆ به‌ یا نی
مناڵه‌ که‌ی
له‌ کۆڵان
ده‌ ف لێده خوڕێ و
شا ت شا تێنی پێ ده‌کا .

behnam5555 04-27-2010 06:36 PM

بێ نێونیشان!
له‌ بازاڕی ئاسنفرۆشاندا
په‌نجه‌ره‌ی شه‌شده‌ركیم كری

تا له‌م شیعره‌دا پێت بڵێم:

ته‌ماشام،

باڵنده‌یه‌كی تره‌

بۆ قه‌فه‌زی نیگاكانت!


ئاماژه‌:

كه‌نده‌پیس پارچه‌زه‌وینێكی گه‌وره‌ بوو، كه‌ ده‌كه‌وته‌ نێوان گه‌ڕه‌كی ((نووسه‌ران))ی ئێستا و ((عه‌نكاوه‌))وه‌. له‌ ساڵانی زوودا ((1996- 1998)) هه‌رچی زبڵی هه‌ولێر هه‌بوو، له‌وێ فڕێ ده‌دران. نازانم ماوه‌، یان نا، به‌ڵام له‌ سه‌روه‌ختی منداڵیم دا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك منداڵی تری هاوته‌مه‌نم دا، له‌وێدا به‌ دوای شتگه‌لێكدا ده‌گه‌ڕاین، كه‌ نه‌مانده‌زانی چین!


behnam5555 04-27-2010 06:37 PM


كات: 30: 1ی شه‌و


دوای ئه‌م نووسینه‌
تووتن و كاغه‌زی به‌ر كه‌مه‌رم ده‌ردێنم
له‌گه‌ڵ بڕێك حه‌شیش دا
تێكه‌ڵیان ده‌كه‌م،
هه‌ر ئێسته‌ش كه‌ خه‌ریكم ده‌نووسم
ئه‌م په‌یڤانه‌ گه‌رمتر ده‌بن له‌ سۆبا
-ده‌ستم كه‌متر درێژ ده‌كه‌م و-
سیگاره‌كه‌م داده‌گیرسێ:

- له‌ ته‌نیشتته‌وه‌م، ئێسته‌ بۆ كوێ
- ئای!


behnam5555 04-27-2010 06:38 PM


هه‌ردووكمان...


ئه‌م شیعره‌،
چه‌ند چركه‌ساتی تێدان
كه‌ ئی منن،
به‌ نووسینی،
كه‌ ئی تۆیه‌،
ده‌یدزم،
به‌ خوێندنه‌وه‌ی!

ئیتر ئاوایه‌ پێوه‌ندیمان!


behnam5555 04-27-2010 06:39 PM



پرسه‌، له‌م دێرانه‌دا


تۆ: پیتێك- په‌یڤێك
له‌م شیعره‌،
كه‌ نه‌منووسیوه‌،
ده‌قرتێنی،
من: ئه‌ندامێك- كه‌سێك،
كه‌ هه‌یه‌...

- بابه‌!، كوشتن چییه‌؟!

behnam5555 04-27-2010 06:40 PM



هیچكامیان نا!


كه‌ گوتم:
- "خۆشم ده‌وێی!"
به‌ بێ ئه‌وه‌ی ڕاست بڵێی،
گوتت:
- "درۆ ده‌كه‌ی!"



behnam5555 04-27-2010 06:42 PM



میاومیاوی پشیله‌یه‌ك، له‌ ته‌نه‌كه‌ی مێشكم دا


((ئێستا)) بێزارم،
ئه‌گه‌ر نه‌منووسیبا ((بێزارم))،
نه‌مده‌زانی بنووسم وه‌ی داد،
كه‌ ده‌نووسم: وه‌ی ڕۆ!

پێله‌قه‌ له‌ ((ئێستا)) ده‌ده‌م،
تا بزانی سه‌روه‌ری به‌رد نییه‌،
له‌ نێو له‌پی ده‌ستێكی ساغ دا!

ده‌ستی كه‌سێك،
كه‌ بێزاره‌
بگره‌،
وه‌ك ده‌ستێكی تر،
بگوشه‌،
كه‌ به‌رز نابێته‌وه‌،
كه‌ په‌نجه‌كان له‌ جووڵه‌ كه‌وتوون!

چونكه‌ بێزارم؛
وه‌ك پشیله‌یه‌ك، كه‌ هه‌ر ئێستا
هه‌موو ته‌نه‌كه‌كانی پشكنیوه‌ و
پاشماوه‌ی خواردنی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌،
به‌ ناكامی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌:
له‌ ڕابردوودا،
جگه‌ له‌ قاپێكی به‌تاڵ له‌ گۆشت
كه‌ پڕه‌ له‌ ڕشانه‌وه‌ و
مێشی قه‌ڵه‌و به‌ بێزاربوون
شتێك نییه‌،
تا به‌ ((بینین)) سه‌رحاڵمانكا!

كه‌ پێم ده‌ڵێی:
داهاتوو به‌ گونت،
وه‌ره‌ ماچتكه‌م سه‌گباب!

... ده‌ڕۆم!

Hiwa 04-30-2010 11:38 PM

چند بیت از شعر " ساقی گیان" سروده خانم ناهید محمدی...

باوشد واکه چما سه ردمه
هه ناس ِ گه رمد چاره ی ده ردمه

هه ناس ِ مه سیح قول ده ی له جامد
کامم شیرین که له شه هدو تامد

ئی دونیای کوهنه ئه رام ِ ته نگه
بازی ریشخه نی ئاینه و سه نگه
نیه زنم چو ده رچم له ئی زندانه
له ی نفرین سه راس بی خنمه نه
وه هه ر که س نوورو جنسی ناره واس
نیه زانم ته قسیر ئایه م یا خوداس

behnam5555 05-01-2010 07:56 AM


په‌رێشانی

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه‌ بڵێ چی؟ // به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟
پێم وانییه‌ له‌و غه‌دره‌ له‌فریام بکه‌وێ که‌س // ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟
بسکت بده‌ ده‌س شانه‌، به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ // زوڵفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی // شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌ په‌روانه‌ بڵێ چی؟
تاوانی منه‌ ده‌ربه‌‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من‌ // مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵ‎وچیا بوو // زانابێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده‌ // بێ چاره‌ له‌ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕودێڕا // ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که‌ دام ده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ // "هێدی" له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌ برینانه‌ بڵێ چی؟

behnam5555 05-01-2010 08:01 AM


له‌ گۆڕستانی کۆندا


رابێرت فڕاست


زیندووه‌کان، به‌ هه‌نگاوه‌ له‌ گژوگیا هه‌ڵکشاوه‌کانیانه‌وه‌
دێن هه‌تا له‌ سه‌ر ته‌په‌که‌که‌، کێلی قه‌بره‌کان وه‌خوێننه‌وه‌.
گۆڕستان هێشتا زیندووه‌کان بۆ لای خۆی راکێش ده‌کا،
به‌ڵام ئیتر هه‌رگیز داوای مردوویه‌کی تر ناکا.
له‌وێ، ئه‌م شێعرانه‌ به‌رده‌وام وه‌به‌ر چاو دێن:
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ زیندوو دێن بۆ ئێره‌،
تا کێله‌کان بخوێننه‌وه‌ و وه‌گه‌ڕێنه‌وه‌
سبه‌ینێ، به‌ مردوویی دێن هه‌تا بمێنه‌وه‌
به‌رده‌ مه‌ڕمه‌ڕکان، که‌ ئاوا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باسی مه‌رگ ده‌که‌ن،
هه‌مووکات سه‌رسامن،
که‌ بۆچی ئیدی مردوویه‌ک له‌ رێوه‌ نایه‌،
پارێز و خۆبواردنی خه‌ڵکی له‌ به‌ر چیه‌؟
به‌ سانایی ده‌کرێ گاڵته‌و گه‌پ بکه‌یت و
به‌ به‌رده‌کان بڵێی خه‌ڵکی له‌ مردن بێزارن و
ئیدی قه‌ت نامرن .
وای بۆ ده‌چم که‌ باوه‌ڕ به‌م درۆیه‌ بکه‌ن.‌


رابێرت فڕاست/گزیده‌ی اشعار/ترجمه‌ی فتح الله‌ مجتبایی/انتشارات مرواید/



اکنون ساعت 05:34 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)